ده‌نگۆی بوونی به‌رهه‌می ماوه‌به‌سه‌رچوو له‌عه‌لوه‌ی سلێمانی ره‌تده‌كرێته‌وه
کوردستان 11:18 AM - 2025-01-07
PUKMEDIA
کۆنگرەی رۆژنامەوانی تیمی پشکنینی عەلوەی سلێمانی
ده‌نگۆی بوونی به‌رهه‌می خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوو له‌ناو عه‌لوه‌ی سلێمانی ره‌تده‌كرێته‌وه‌و تیمی پشكنینی به‌رهه‌مه‌كانیش له عه‌لوه‌ی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت:" سه‌رجه‌م ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی دێنه ناو عه‌لوه‌ی پارێزگای سلێمانییه‌وه له‌كوالێتی كۆنترۆڵ ده‌رچوون و هیچ كێشه‌یه‌كیان بۆ خواردن و به‌كارهێنان نییه‌و به‌به‌ڵگه پشتڕاستی ده‌كه‌ینه‌وه".
متمانه‌ی هاووڵاتیان به‌ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و ته‌ندروستی زیاتربووه
شنیار ئه‌نوه‌ر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی یه‌كێتی به وێبسایتی ره‌سمیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:" ژماره‌یه‌ك كۆمپانیا و بازرگانی چاوچنۆك هه‌وڵده‌ده‌ن ته‌نیا له پێناو قازانج به‌رهه‌می خۆراكی ژه‌هراوی و زیانبه‌خش به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا ساغ بكه‌نه‌وه، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه بوونی تیمی ته‌ندروستی چاو‌دێر و هێزه ئه‌منییه‌كان رۆڵێكی گرنگیان بینی له رێگریكردن له فرۆشتنی ئه‌و به‌رهه‌مه خۆراكییه زیانبه‌خشانه، كه ئه‌مه‌ش متمانه‌ی هاووڵاتییان به ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و ته‌ندروستی زیاتر ده‌كات".
"ده‌ستخۆشی له‌هێزه ئه‌منییه‌كانی گه‌رمیان ده‌كه‌م بۆ ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی به‌رهه‌می كشتوكاڵی ناته‌ندروست هیوادارم هه‌م هاووڵاتیان و هه‌م ده‌زگا ئه‌منیه‌كان چاوكراوه‌تربن و هه‌ماهه‌نگی یه‌كتر بكه‌ن بۆ پاراستنی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی گشتی" شنیار ئه‌نوه‌ر وایوت.
به‌رهه‌مه‌كانی عه‌لوه‌ی سلێمانی ژه‌هراوی نین
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه تیمی پشكنینی به‌رهه‌مه‌كان له عه‌لوه‌ی سلێمانی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایانگه‌یاند:"سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه‌چه‌ند رۆژێكه له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانی په‌تاته و كوله‌كه بڵاوده‌كرێنه‌وه كه گوایه ژه‌هراوین، دڵنیاتان ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه دێنه ناو شاری سلێمانی هه‌ر ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ن كه هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان و عیراق ده‌كرێن و به چوار وێستگه‌ی كوالێتی كۆنتڕ‌ۆڵدا تێده‌په‌ڕ‌ێن، سه‌ره‌ڕ‌ای ئه‌وه‌ی خۆمان تاقیگه‌مان هه‌یه و لای خۆشمان پشكنینیان بۆ ده‌كرێت".
" ئێمه ته‌نها وه‌ك چاودێرێك چاودێری ئه‌و به‌رهه‌مانه ده‌كه‌ین كه دێنه ناو عه‌لوه‌ی سلێمانی، هاوكات سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌و پشكنینه‌كانمان پێیه كه بۆ په‌تاته كراوه‌و ژه‌هراوی نین، ئه‌و به‌رهه‌مانه‌شی له كه‌لاریش له پشكنیندا ده‌رنه‌چوون، بۆ ناوه‌ڕ‌است و خوارووی عیراق هه‌نارده ده‌كراو رێگری لێكرا، بۆیه خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگای سلێمانی دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه هه‌ر به‌رهه‌مێك بێته ناو عه‌لوه‌ی سلێمانی پشكنینی بۆ ده‌كرێت و پاشان رێ ده‌درێت بخرێته بازاڕه‌و"، تیمی پشكنین له‌عه‌لوه‌ی سلێمانی وایوت.
تیمه‌كه‌ی عه‌لوه‌ی سلێمانی راشیگه‌یاند:" ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و به‌رهه‌مانه و شاری سلێمانی بڵاوكراونه‌ته‌وه ته‌نها بۆ ناشرینكردنی شاری سلێمانی و دروستكردنی دوودڵییه بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ی، هیوادارین ئه‌و كه‌ناڵ و لایه‌نانه‌ی كار بۆ ناشرینكردنی سلێمانی ده‌كه‌ن به ویژدانه‌وه بڕ‌یار بده‌ن و دوودڵی بۆ خه‌ڵك دروستنه‌كه‌ن".
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم: پاراستنی زمانی کوردی ئەرکێکی نەتەوەییە
02:51 PM - 2026-02-21 -
ڕفعەت عەبدوڵڵا: زمانی کوردی یەکێکە لەزمانە دەوڵەمەندەکان
01:42 PM - 2026-02-21 -
سەرۆکى شارەوانى سلێمانى: دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەستپێدەکاتەوە
01:30 PM - 2026-02-21 -
نرخی نەوت بەرێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە
12:22 PM - 2026-02-21
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ: پاراستن و پەرەپێدانی زمانی دایک بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشە
01:32 PM - 2026-02-21
قوباد تاڵەبانی: ئەرکمان لە پاراستنی زمانەوە گۆڕاوە بۆ گەشەپێدان
11:22 AM - 2026-02-21
له سلێمانی ده‌ست به‌دابه‌شكردنی قه‌ره‌بووی حاجیان ده‌كرێت
10:56 AM - 2026-02-21
وۆرک‌شۆپێک بە ناونیشانى "زمانى کوردى، وەک زمانى نوسینى کارگێڕى" بەڕێوەچوو
10:49 AM - 2026-02-21
زۆرترین خوێنراو
-
له سلێمانی ده‌ست به‌دابه‌شكردنی قه‌ره‌بووی حاجیان ده‌كرێت
کوردستان 10:56 AM - 2026-02-21 -
وۆرک‌شۆپێک بە ناونیشانى "زمانى کوردى، وەک زمانى نوسینى کارگێڕى" بەڕێوەچوو
کوردستان 10:49 AM - 2026-02-21 -
کۆمپانیای نەوتی باکور: ئاگرەکەی وێستگەی باجوان کۆنترۆڵکرا
کوردستان 09:55 AM - 2026-02-21 -
رۆژی زمانی دایك پیرۆزبێت
کوردستان 09:19 AM - 2026-02-21 -
زمانی بێ هاوتا
بیروڕا 11:50 PM - 2026-02-20 -
پێشکەشکردنی ماستەر و دکتۆرا لەزانکۆکانی عیراق دەستپێدەکات
کوردستان 10:20 PM - 2026-02-20 -
فەهمی بورهان: بەقەزاکردنی جەلەولا هەنگاوێکی نادەستوورییە
کوردستان 09:59 PM - 2026-02-20 -
یەکێتی و پارتی چەپی سوید جەخت لە حکومەتێکی کارا و سەقامگیریی سیاسی دەکەنەوە
کوردستان 08:04 PM - 2026-02-20




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

