riklam

لەڕۆژی جیهانی برایل-دا کۆمەڵەی خوێندکاران پرۆژەیەک رادەگەیەنێت

کوردستان 03:10 PM - 2025-01-04
کۆمەڵەی خوێندکاران PUKMEDIA

کۆمەڵەی خوێندکاران

سلێمانی

کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لە رۆژی جیهانی برایل، پڕۆژەیەکی تایبەت بۆ دابینکردنی پێداویستی خوێندنی خوێندکارانی نابینا رادەگەیەنێت کە تەواوی قۆناغەکانی خوێندن دەگرێتەوە.

لەم پرۆژەیەدا زیاتر لە ١٢٠ خوێندکاری نابینا لە دابینکردنی پێویستییەکانی خوێندنیان سودمەند دەبن، سەرەتای پرۆژەکەش لە سلێمانی و دەوروبەری دەست پێدەکات کە لە قۆناغی بنەڕەتی، ٢٥ خوێندکار، لە قۆناغی ئامادەیی ١٢ خوێندکار، لە ئاستی زانکۆ و پەیمانگەکانیشدا نزیکەی ١٠ بۆ ١٢ خوێندکار سوودمەند دەبن، دواتر پرۆژەکە شارەکانی دیکەی هەرێم دەگرێتەوە.

کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لە ڕێگەی ڕاگەیاندنی ئەم پرۆژەیەوە پشتگیری خۆی بۆ خوێندکارانی نابینا و تەواوی خوێندکارانی دیکە دووپاتدەکاتەوە و بەڵێنیان پێدەدات لە تەواوی قۆناغەکانی خوێندن بە بەرنامە و پلان و پرۆژەی تایبەت لە خزمەتکردن و پشتگیری کردنیان بەردەوامبێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket