داهاتی یەك ساڵی سلێمانی نزیکەی 900 ملیار دینارە
کوردستان 09:52 AM - 2024-12-31
PUKMEDIA
داشبۆردی شەفافیەت و دراوی عیراقی
بەپێی داتاكانی وێبسایتی شەفافییەت، داهاتی ساڵی 2024ی سلێمانی كە
لە رێژەی تۆماری گەنجینەكانی پارێزگاكەوە وەرگیراوە، کەمتر لە 1 ترلیۆن دینارە و
بەراورد بە ساڵی 2023 داهاتی سلێمانی کەمی کردووە کە زیاتر لە 1 ترلیۆن دینار بووە.
بەپێی ئەو داتایانەی كە سایتی شەفافیەت بڵاوی كردوونەتەوە، داهاتی
ساڵی 2024 ی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان و راپەڕین كە لە
(گەنجینەی 1، گەنجینەی 2، گەنجینەی چەمچەماڵ، گەنجینەی گەرمیان، گەنجینەی هەڵەبجە،
گەنجینەی راپەڕین)، كۆكراونەتەوە بریتییە لە 897 ملیار و 403 ملیۆن و 982 هەزار و 809 دینار، كە بەشێوەی نەختینە رێژەی 84٪ و چەك 11٪ و
مقاصەش 5٪
بووە.
ئەمەش لەکاتێکدایە داهاتی ساڵی 2023ی سلێمانی بریتی بووە لە 1 ترلیۆن
و 173 ملیار و 618 ملیۆن و 353 هەزار و 315 دینار، کەبەو پێیەش بەراورد بە ساڵی
2024 داهاتەکە بە بڕی 310 ملیار دینار زیاتر بووە.
هەروەها داهاتی ساڵی رابردووی سلێمانی لە گەنجینەكان بەپێی جۆری داهات
دابەشكراون بۆ 10 زۆرترین جۆری داهات كە بریتین لە، داهاتی رسوماتی راستاندن
(التصدیق)، داهاتی جۆراوجۆر (الایرادات المتنوعە)، نەخۆشی شێرپەنجە 5%، شەقام،
ژینگە، تابلۆی ئەڵمانی، بەڵیننامە، چەك، سزادان (غرامات)، مۆڵەت (الاجازات).
سایتی شەفافیەت رۆژانە داهاتی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە
سەربەخۆكانی گەرمیان و راپەڕین بڵاودەكاتەوە، هاوكات داهاتی كۆكراوەی هەفتانە و
مانگانە و ساڵانەش دەخاتەڕوو و هەموو رۆژانێكی هەینیش سایتی رەسمی یەكێتیی
نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA بەپشتبەستن
بە داتاكانی شەفافییەت كە ئۆپشنی تایبەتی لە سایتەکە بۆ جێگیر کردووە، داهاتی
هەفتانەی سنوورەكە دەخاتەڕوو.
قوباد تاڵەبانی: شەفافییەت كۆڵەكەی دروستبوونی متمانەیە
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەوكات لەبارەی
كاراكردنی وێبسایتی شەفافییەت www.shafafiat.com راگەیاند:
"لەم وێبسایتەوە داهاتەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان
و راپەڕینی تێدا دەخەینەڕوو، كە مەبەست لێی "سیستمی چاودێری و رێكخستنی
داهاتی فەرمانگەكانە" و هەروەها "بە سیستمكردن و دیجیتاڵكردنی
خزمەتگوزارییەكانی هاووڵاتییان لە دامودەزگاكانی حكومەتە، كە سەرجەم ئەو داهاتانەی
لەم سنوورە دەستدەكەوێت بەشێوەی دیجیتاڵی تێدا دەردەكەوێت كە رۆژانە، مانگانە و
ساڵانەیە".
قوباد تاڵەبانی راشیگەیاندبوو: "شەفافییەت، هەنگاوێكی گرنگە بۆ
دامەزراندنی بناغەیەكی پتەو لە دروستكردنی سیستمێكی دارایی شەفاف و بۆ یەكەمجارە
لەهەرێمی كوردستان و تەنانەت عیراقیش لە سلێمانییەوە رادەگەیەندرێت، لە هەمانكاتدا
وەڵامدانەوەی هەموو ئەو دەنگۆ ناڕەوایانەشە كە لەبارەی داهاتی دارایی ئەو
ناوچانەوە دەكرێت".
جێگری سەرۆكی حكومەت روونیشیكردەوە، "ئەم كارە لەبەر ئەوە كراوە
شەفافییەت كۆڵەكەی دروستبوونی متمانەیە لەنێوان هاووڵاتییان و هەر دەسەڵاتێكی
سیاسیی لە دنیادا، بۆیە گرنگە ئێوەش بیزانن".
وێبسایەتەكە چییە؟
پڕۆژەكە لە دوو قۆناغ پێكدێت، قۆناغی یەكەم، شەفافییەت لە داهات،
قۆناغی دووەم، شەفافییەت لە خەرجی.
داهاتەكانی نێو وێبسایتەكە دابەشكراون بەسەر شەش گەنجینەدا، هەر
گەنجینەیەك كۆمەڵێك فەرمانگە و دامودەزگای حكومی لەخۆدەگرێت، كە هەموو ئەمانە لە
رێگەی تۆڕێكی نێتوۆركەوە بەیەكەوە بەستراونەتەوە.
زانیارییەكانی رۆژانە لەنێوان 24 بۆ 48 سەعاتدا نوێ دەبێتەوە، بەشێوەی
تۆڕێكی نێتوۆرك سەرجەم فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەكانی پارێزگای سلێمانی و
هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەرین لەخۆدەگرێت.
رۆژی 15-12-2022 دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی
قوباد تاڵەبانی بوو بەخاوەنی پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی و پڕۆژەكەش رۆژانە
داهاتی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان و راپەڕین لە
سایتی شەفافییەتەوە بڵاودەكاتەوە، بڕیارشە لە داهاتوودا خەرجییەكان بەهەمان شێوەی
داهات بخرێنەڕوو.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆ کۆچی دوایی ساڵح موسلیم
10:18 PM - 2026-03-11 -
وەفدێکى یەکێتى بەشداربوو لە بەخاک سپاردنى سەرکردە ساڵح موسلیم
05:08 PM - 2026-03-13 -
ئەمڕۆ و سبەى باران دەبارێت
10:49 AM - 2026-03-13 -
وێنەگرتن و بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی هێرشەکان قەدەغە کرا
08:20 PM - 2026-03-12
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانى: شەرەفمەند بووم بە دیداری حاکم قادر حەمەجان و مامە غەفەی پێشمەرگە
01:53 PM - 2026-03-13
ژێرخانی نەوتی عیراق لە نێوان کاولکارییەکانی جەنگ و پەککەوتنی هەناردەدا
10:30 AM - 2026-03-13
بە نامەیەكی مام جەلال زاخۆش راپەڕی
09:38 AM - 2026-03-13
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 4 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-03-13
زۆرترین خوێنراو
-
وەفدێکى یەکێتى بەشداربوو لە بەخاک سپاردنى سەرکردە ساڵح موسلیم
ی ن ک 05:08 PM - 2026-03-13 -
سەرۆک بافڵ: نابێت کورد ببێتە سەرى رمی جەنگ
کوردستان 02:58 PM - 2026-03-13 -
قوباد تاڵەبانى: شەرەفمەند بووم بە دیداری حاکم قادر حەمەجان و مامە غەفەی پێشمەرگە
کوردستان 01:53 PM - 2026-03-13 -
ئەمڕۆ و سبەى باران دەبارێت
کوردستان 10:49 AM - 2026-03-13 -
ژێرخانی نەوتی عیراق لە نێوان کاولکارییەکانی جەنگ و پەککەوتنی هەناردەدا
عیراق 10:30 AM - 2026-03-13 -
بە نامەیەكی مام جەلال زاخۆش راپەڕی
کوردستان 09:38 AM - 2026-03-13 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 4 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-03-13







دابەزێنە

