riklam

دارا خەیلانی: ئایالا پشتیوانی بۆ یەکێتی دووپاتکردەوە

کوردستان 05:44 PM - 2024-12-10
باڵیۆز د. محەمەد سابیر و لویس ئایالا PUKMEDIA

باڵیۆز د. محەمەد سابیر و لویس ئایالا

سەرۆک مام جەلال

سکرتێری گشتی پێشووی سۆسیالیست ئینتەرناشناڵ (SI)، بۆ رێزلێنان لە خەبات و تێکۆشانی سەرۆک مام جەلال، سەردانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسلێمانی دەکات و لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتی-ش دەڵێت:" لیوس ئایالا پشتیوانی خۆی بۆسەرۆک بافڵ دووپاتکردەوە و تەئکیدیشی لە نوێکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ یەکێتی کردەوە".

 

دارا خەیلانی ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەوێبسایتی رەسمیی یەکێتی PUKMEDIA ی راگەیاند:"سەردانی لیوس ئایالا سکرتێری گشتی پێشووی سۆسیالیست ئینتەرناشناڵ (SI) بۆ لای یەکێتی، نوێکردنەوەی پشتیوانی بوو بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرکردایەتییەکەی، هاوکات گەشبینی خۆی نیشاندا بۆ ئەو گەشەیەی لەهەرێمی کوردستاندا هاتۆتە کایەوە".


"لەبارەی ئەو پرسانەی لەهەرێمی کوردستان و عیراق و ناوچەکە هەن لەگەڵ سەرۆک بافڵ هاوڕابوون و هاوکات لویس ئایالا تەئکیدی لە بۆشایی سەرۆک مام جەلال لەناو گۆڕەپانی سیاسی جیهان کردەوە و سەردانەکەشی بەمەبەستی رێزلێنان بوو لەیادەوەرییەکانی لەگەڵ سەرۆک مام جەلال و پشتیوانیکردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان"، دارا خەیلانی وایوت.


خەیلانی ئەوەشی خستەڕوو:" بەوپێیەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان یەکێکە لەدامەزرێنەرانی رێکخراوی هاوپەیمانی پیشکەوتنخوازی جیهانیی، پەیوەندییەکی زۆر دۆستانەی لەگەڵ حزبە سۆشیال دیموکراتەکانی جیهان هەیە، بەتایبەتی ئەو حزبانەی لەناو رێکخراوی سۆشیالست ئینتەرناشیۆناڵن".


لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان راشیگەیاند:"بەشانازییەوە لەئێستاشدا سەرۆک بافڵ یەکێکەلە ٩ هاوسەرۆکەکەی هاوپەیمانی پیشکەوتنخوازی جیهانی و لەگەڵ حزبە سۆسیال دیموکراتەکانی جیهان خەبات دەکات بۆ باشترکردنی ژیانی مرۆڤایەتی لەجیهاندا".

 

ئایالا سەردانی مەزاری سەرۆك مام جەلال دەکات

رۆژی دووشەممە ۹ی دیسەمبەری ۲۰۲٤  لویس ئایالا سكرتێری پێشووی رێكخراوی سۆسیالیست ئینتەرناشناڵ و هاوڕێی سەرۆک مام جەلال سەردانی مەزاری سەرۆك مام جەلالی کرد و لەلایەن باڵیۆز د. محەمەد سابیر سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک  جەلال تاڵەبانی پێشوازی لێکرا.

لەمیانی سەردانەکەیدا بۆ مەزاری سەرۆک مام جەلال لویس ئایلا تاجەگوڵینەی خۆشەویستی و رێز و وەفای لەسەر مەزاری پیرۆزیان دانا و رایگەیاند: "ئێمە بە شانازییەوە ئەو خزمەتانەی مام جەلال کردوویەتی دێنینەوە یادمان، رێزدەگرین لە قوربانییەکانی کە لەپێناو مرۆڤایەتیدا داویەتی".

 

لویس ئایالا کێیە؟

لویس ئایالا سیاسەتمەدارێکی چیلییە و لە ساڵی ١٩٨٩ تا ٢٠٢٢ وەک سکرتێری گشتی پێشووی سۆسیالیست ئینتەرناشناڵ (SI) کاری کردووە، کە تۆڕێکی جیهانییە لە پارتە سۆسیالیستی و سۆسیال دیموکراتییەکان.

هاوکات ئایالا بە ڕۆڵی سەرکردایەتی SI ناسراوە، کە داکۆکی لە سۆسیالیزمی دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ و دادپەروەری کۆمەڵایەتی دەکات لە ئاستی جیهانیدا.

لەماوەی کارکردنیدا کارەکانی لویس بریتی بوون لە پشتگیریکردنی پارتە سیاسییە جیاوازەکان و سەرکردەکان، جەختکردنەوە لەسەر پێویستی حوکمڕانی گشتگیر و سیستەمی ئابووری کە خزمەت بە چاکەی گشتی بکات.

لە ماوەی سەرۆکایەتییەکەیدا، ئایالا لە نزیکەوە لەگەڵ کەسایەتییە سیاسییە جیاوازەکاندا کاری کردووە، لەوانەش سەرۆک مام جەلال کەپەیوەندییەکەی نێوانیان بە تایبەتی لە سەرەتای ساڵانی ٢٠٠٠ دا گرنگ بوون، بەتایبەت دوای رووخانی رژێمی سەدام حوسێن کاتێک سۆسیالیست ئینتەرناشناڵ لە ساڵی ٢٠٠٣دا سەردانی عیراقی کرد، ئایالا و وەفدێکی سەرکردەکانی SI کە سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئەوروپا و ئەفریقای تێدابوو، لەگەڵ مام جەلال کۆبووەوە، کە سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی دەکرد، بۆ تاوتوێکردنی دامەزراندنی دامەزراوە دیموکراسیەکان و ئاشتی لە عیراقی دوای سەدام، ئایالا و SI پشتگیری تەواویان دەربڕی بۆ گۆڕانکاری دیموکراسی لە عیراق و رۆڵی مام جەلال لە پەرەپێدانی یەکێتی لە نێوان گروپە نەتەوەیی و سیاسییەکانی عیراق.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket