riklam

نەخۆشخانەی هیوا خزمەتێکی نوێ بە تووشبوانی شێرپەنجە دەکات

کوردستان 10:42 AM - 2024-12-04
  Cooling cap ئامێری PUKMEDIA

Cooling cap ئامێری

شێرپەنجە

نەخۆشخانەی هیوا بۆ یەکەم جار لەسەر ئاستی عیراق خزمەتێکی نوێ پێشکەش بە تووشبوانی شێرپەنجە دەکات و لە رێی ئامێرێکی نوێوە رێگری لە هەڵوەرینی قژی توشبوان دەکات.

د. شاڵاو حەمەعەلی پزیشکی نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی رایگەیاند:"بۆ یەکەمین جارە لەسەر ئاستی عیراق و هەرێمی کوردستان وەک یەکەمین نەخۆشخانەی حکومی ئامێری‏ (Cooling cap)بۆ چارەسەری وەرینی قژ رادەگەیەنین، ئەمەش بۆ زیاتر خزمەت کردنی تووشبوانی نەخۆشی شێرپەنجەیە".

"ئامێرەکە بۆ ئەو نەخۆشانە ئەنجام دەدرێت کە تووشبوی شێرپەنجەی مەمکن و لە قوناغی سەرەتایی نەخۆشییەکەدان و بەم نزیکانەش (10) ئامێری هاوشێوەی ئەم ئامێرە دابین دەکەین بۆ نەخۆشخانەکە، کە یەکەمین ئامێرە  لەسەر ئاستی عیراق خزمەت بە نەخۆشانی شێرپەنجە بکات و لە هەوڵەکانیشمان بەردەوام دەبین بۆ  زیاتر خزمەتکردنی نەخۆشانی شێرپەنجە"، د. شاڵاو وایوت.

 

ئامێرەکە ناوی (Cooling cap)ە لەلایەن رێکخراوی هۆڕایزۆن و هاما گروپەوە دابینکراوە، وەک کڵاوێک بەکاردەهێنریت و چواردەوری مووەکان سارد دەکاتەوە، گرنگی ئەم ئامێرە لەوەدایە کە لەکاتی وەرگرتنی چارەسەری کیمییایدا هەڵوەرینی قژ کەمدەکاتەوە، کە ئەمەش لەڕووی دەرونییەوە ئارامییەک بەنەخۆشەکە دەبەخشێت و رۆڵێشی هەیە لە باشتربوونی دۆخی نەخۆشەکە بەتایبەت نەخۆشە ژنەکان.

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket