فراکسیۆنی یەکێتی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەخاتەوە پەرلەمان
کوردستان 05:43 PM - 2024-12-03
PUKMEDIA
ئەنجومەنی نوێنەران
هه‌وڵه‌كانی فراكسیۆنی یه‌كێتی بۆ به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه به‌رده‌وامه‌و ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی یه‌كێتیش ده‌ڵیت:" له‌پێناو تێپه‌ڕاندنی پرۆژه یاسای به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه ده‌نگمان به سه‌رۆكی په‌رله‌مان داوه‌و چاوه‌ڕوانی هه‌ڵوێستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌كه‌ین بۆ ته‌واوكردنی رێكاره‌كانی به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه".
چرۆ حه‌مه‌شه‌ریف ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:" له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌ئێستادا سێ پرۆژه یاسای گرنگ له په‌رله‌مانه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ په‌سه‌ندكردنیان وه‌ك فراكسیۆنی یه‌كێتی هه‌وڵده‌ده‌ین پرسی به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه بخه‌ینه‌وه ناو دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان".
"پرۆژه یاسای به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه كه له‌لایه‌ن فراكسیۆنی یه‌كێتییه‌وه پێشكه‌شكراوه خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می بۆ كراوه‌و چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین له دوای پشووی په‌رله‌مان، جارێكی دیكه ئه‌و پرسه بخه‌ینه‌وه دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان و ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت" چرۆ حه‌مه‌شه‌ریف وایوت.
فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌چه‌ند مه‌رجێك ده‌نگی به مه‌حموود مه‌شهه‌دانی داوە
راشیگه‌یاند: "فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌چه‌ند مه‌رجێك ده‌نگی به مه‌حموود مه‌شهه‌دانی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مانی عیراق داوه كه یه‌كێك له‌مه‌رجه‌كان تێپه‌ڕاندنی پرۆژه یاسای به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه بوو، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا چاوه‌ڕوانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌كه‌ین كه به‌ڵێنه‌كه‌ی بباته‌سه‌رو پرۆژه‌كه بخاته‌وه په‌رله‌مان و ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت".
ئه‌ندامه‌كه‌ی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو:" له‌چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانمان بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و پرۆژه یاسایه وه‌ك نوێنه‌ری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌رۆژانی رابردوودا له‌گه‌ڵ شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان كۆبووینه‌وه‌و داوامان لێكردوه هاوكارمان بێت بۆ تێپه‌ڕاندنی پرۆژه یاساكه" .
یەکێتی چەند پرۆژەیەکی پێشکەشی سەرۆک وەزیران کرد
لەگەڵ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان چەند پرۆژەیەکی پێشکەش بە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق کرد، کە یەکێک لە پرۆژەکان پرسی تەواوکردنی رێکارەکانی بە پارێزگابونی هەڵەبجە بوو، لەو چوارچێوەیەشدا فراکسیۆنی یەکێتی دوای چەندین جار ئیمزا کۆکردنەوە لەناو ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا دواجار توانرا خوێندنەوەی یەکەم و دووەم بۆ پرۆژە یاساکە بکرێت، کەلەلایەن فراکسیۆنی یەکێتییەوە ئامادە کرابوو، لەئێستاشدا هەوڵەکانیان بەردەوامە بۆ دەنگدانی کۆتایی لەسەر پرۆژە یاساکە.
له‌ئێستادا هه‌ر سێ پرۆژه یاسای (هەمواری باری
كەسیی، گەڕاندنەوەی موڵك و ماڵ بۆ خاوەنەكانیان، هەمواری دووەمی یاسای لێبوردنی
گشتی) له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌نگ له‌سه‌ر سه‌رجه‌م
ماده‌كانیان دراوه، به‌ڵام تائێستا ده‌نگدانی كۆتایی له‌سه‌ر نه‌دراوه‌و فراكسیۆنی
یه‌كێتیش ده‌یه‌وێت دوای په‌سه‌ندكردنی ئه‌و سێ پرۆژه‌یه جارێكی دیكه پرسی به‌پارێزگابوونی
پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بخاته‌وه دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی عیراق.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

