هەرێم دانیشتوانی زۆرە و بودجەی کەمە
کوردستان 11:51 AM - 2024-11-27
PUKMEDIA
نەخشەی عیراق و دراوی عیراقی
بەپێی ئەنجامی بەرایی نوێترین سەرژمێریی کە رۆژی 20 و 21 ی 11 ی 2024 لەعیراق بەگشتی ئەنجامدرا، دانیشتوانی هەرێمی کوردستان لە %14.03کۆی
گشتی دانیشتوانی عیراق پێکدەهێنێت، ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش دەڵێت:"
هیچ کات حکومەتی عیراق بودجەی تەواوی بۆ دانیشتوانی هەرێم نەناردووە، لەئێستاشدا
کە دانیشتوانی هەرێم زیادیکردووە پێناچێت رێژەی بودجە زیادبکرێت".
بەپێی ئەنجامی بەرایی سەرژمێرییە گشتییەکە دانیشتوانی عیراق 45 ملیۆن و 407 هەزار و 895 کەسن، هاوکات ژمارەی دانیشتوانی هەرێمیش 6 ملیۆن و 370 هەزار و 668 کەسە.
لەشیکارییەکدا کە PUKMEDIA لەکۆی
گشتی دانیشتوانی عیراق بۆ زانینی
رێژەی دانیشتوانی هەرێم ئەنجامیداوە دەرکەوتووە، کە رێژەی دانیشتوانی هەرێم لە%14.03 دانیشتوانی
عیراقە.
کاروان یاروەیس: عیراق مافی تەواوی دانیشتوانی هەرێمی لەبودجەدا نەداوە
کاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەفراکسیۆنی یەکێتی
بە PUKMEDIA ی راگەیاند:" لەدوای ساڵی 2005ەوە هیچ کات حکومەتی عیراق، مافی تەواوی دانیشتوانی
هەرێمی لەبودجەدا نەداوە، بۆیە چاوەڕوانیش ناکرێت بەپێی ئەم سەرژمێرییە کە
دانیشتوانی هەرێم زیادیکردووە رێژەی بودجەی هەرێم زیاد بکرێت".
" بەپێی یاسای
بودجەی گشتی عیراق کە بۆ ساڵەکانی 2023 و 2024 و 2025 لەپەرلەمانەوە دەنگی لەسەردراوە، بودجەی هەرێم بە 12.67 دیاریکراوە، بۆیە چاوەڕوان
ناکرێت بۆ ساڵی ئایندەش دەستکاری بوودجەی هەرێم بکرێت"،کاروان یاروەیس وایوت.
ئەمساڵیش رێژەی بودجە وەک ساڵانی رابردوو دەبێت
دانیشتوانی هەرێمی
کوردستان کە 6 ملیۆن و 370 هەزار و 668 کەسە، دابەشبوون بەسەر پارێزگاکانی
هەولێر و سلێمانی و دهۆک و ئیدارە سەربەخۆکاندا کە لەو ژمارەیە، 3 ملیۆن و 200 هەزار و 506 کەسیان لەڕەگەزی نێرن و 3 ملیۆن و 170 هەزار
و 162 کەسیان لەڕەگەزی مێ-ن.
کاروان یاروەیس راشیگەیاند:" بەرزبوونەوەی رێژەی دانیشتوانی
هەرێم کاریگەری لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان دەبێت، هاوکات لەگەڵ ئەوەی
ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق چەند بڕگەیەکی لە یاسای بودجە هەموارکردووەتەوە و
ناردویەتییە پەرلەمان، بەڵام هیچ کام لەو بڕگە هەموارکراوانە پەیوەندی بەبڕگەی مووچە و بەشە بودجەی هەرێمەوە نییە".
"دەکرێت بۆ ساڵانی ئایندە کورد رێژەی دانیشتووان بکاتە پێوەر بۆ
دیاریکردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان، بەڵام بەپێی ئەم یاسایەی لەئێستادا هەیە
بودجەی هەرێم بۆ ساڵی داهاتووش وەک رابردوو دەبێت"، کاروان یاروەیس وایوت.
بەپێی بەدواداچونەکانی PUKMEDIA لە بودجەی گشتی عیراق کەساڵانە بۆ هەرێم دێت و ریژەکەی %12.67 ە دەگاتە 20 ترلیۆن دینار، کە مانگانە 1.6 ترلیۆن دینار دەکات، بەڵام ئەگەر
بەپێی رێژەی دانیشتوان بودجە بۆ هەرێم بنێرێت کە لەئێستادا دانیشتوانەکەی %14.03یە پێویستە نزیکەی 22 ترلیۆن دینار بۆ هەرێم بنێرێت.
دوای نزیكەی 40 ساڵ، رۆژی 2024-11-20 پڕۆسەی سەرژمێری گشتی لەعیراق و
هەرێمی كوردستان دەستیپێكردوو لەئێستادا قۆناغی سییەمی پرۆسەکە بەردەوامە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دۆناڵد ترەمپ: ناتۆ ترسنۆکە و پڵنگی سەر کاغەزە
07:57 PM - 2026-03-20 -
خاتوو شاناز: جەژنی نەورۆز ببێتە کۆتایی نەهامەتییەکان
03:32 PM - 2026-03-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا پیرۆزبایی جەژن لە موسڵمانان دەکات
07:25 PM - 2026-03-19 -
کۆسرەت رەسوڵ عەلی: گەلەکەمان پارێزراو بێ لە ئاڵۆزی و گرژییەکان
07:09 PM - 2026-03-19
ئەمانەش ببینە
مەکتەبی سیاسی: دەبێت ئامانجە نەمرەکانی نەورۆز و راپەڕین بەشکۆداری بهێڵینەوە
04:18 PM - 2026-03-20
سەرۆک بافڵ: ئەرکی هەموو لایەکمانە بە گیانی پێکەوەیی و نیشتمانییەوە کاربکەین
06:48 PM - 2026-03-19
ڕفعەت عەبدوڵڵا: یەکێتی وەک هەمیشە پارێزەری دەسکەوتەکانی گەلەکەمانە
04:46 PM - 2026-03-19
پنتاگۆن داوای بودجەی زیاتر بۆ جەنگ دەکات
01:45 PM - 2026-03-19
زۆرترین خوێنراو
-
دۆناڵد ترەمپ: ناتۆ ترسنۆکە و پڵنگی سەر کاغەزە
جیهان 07:57 PM - 2026-03-20 -
سەرۆک بافڵ: نەورۆزی کوردان لە کوردستانیان پیرۆزبێت
کوردستان 06:50 PM - 2026-03-20 -
مەکتەبی سیاسی: دەبێت ئامانجە نەمرەکانی نەورۆز و راپەڕین بەشکۆداری بهێڵینەوە
کوردستان 04:18 PM - 2026-03-20 -
خاتوو شاناز: جەژنی نەورۆز ببێتە کۆتایی نەهامەتییەکان
کوردستان 03:32 PM - 2026-03-20





.jpg)
.jpg)
دابەزێنە

