پهرلهمانی عیراق بۆ ههمواركردنهوهی بڕگهیهك لهیاسای بودجه كۆدهبێتهوه
کوردستان 10:48 AM - 2024-11-26
PUKMEDIA
بینای ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
بڕیارە ئەمڕۆ ٢٦-١١-٢٠٢٤ پهرلهمانی عیراق یەکەمین دانیشتنی بە
سەرۆکایەتی مەحمود مەشهەدانی وەک سەرۆکی پهرلهمان ئەنجام بدات، بەپێی کارنامەکە
خوێندنەوە بۆ 5 پرۆژە یاسا دەکرێت و ئەو سێ پرۆژەیەی تێدا نییە کە چەند جارێک
بەهۆی ناکۆکی هەندێک لە فراکسیۆنەکانەوە تێنەپەڕێندران.
کاروان یاروەیس بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی
عیراق بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی
راگەیاند:"بهگوێرهی بهرنامهی كاری كۆبونهوهكه، گرنگترین خاڵی
کارنامەکە هەمووارکردنەوەی بودجەی سێ ساڵییه بۆ ساڵی 2025، كه ههمواری بڕگەی خهرجی
و داهات و بڕی تێچوی بهرمیلێك نهوتی بەرھەمھێنراوی ھەرێمی کوردستانیش لەخۆدەگرێت".
"ئەم پرسە لەگەڵ ئەوەی لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە بڕیاری
لەسەردراوە، بەڵام تا ئێستا هیچ رێککەوتنێک لەناو کوتلەکان لەسەر ئەو پرسە نییە و
چاوەڕوان ناکرێت بەئاسانی لەپەرلەمان تێبپەڕێت، چونکە بەشێک لە کوتلەکان
تێبینییان لەسەر پرۆژە یاساکە هەیە"، کاروان یاروەیس وایوت.
بەپێی کارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عیراق، لەدانیشتنەکەدا بودجەی
سێ ساڵیی بۆ ساڵی 2025 و یاسای فرۆکەوانی مەدەنی و یاسای بەرگری شارستانی
هەموواردەکرێنەوە، هاوکات خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای مافی قوربانییانی نەخۆشخانەی
ئبن خەتیب و سەنتەری نەقاع و قوربانییانی کارەساتەکەی حەمدانی دەکرێت و دەنگ لەسەر
یاسای رێککەوتنی ئاسمانیی نێوان روسیا و
عیراق دەدرێت .
ئەنجومەنی نوێنەران ماددەیەکی یاسای بودجە هەموار دەکاتەوە
دوای ئەوەی رۆژی سێشەممە ٥-١١-٢٠٢٤ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقی فیدڕاڵ، لە چل و پێنجەمین دانیشتنی ئاسایی خۆی پڕۆژە یاسایەکی پەسەند کرد بۆ هەموارکردنەوەی مادەی (١٢/دووەم/ج) لە یاسای بودجەی فیدڕاڵیی سێ ساڵەی ژمارە (١٣ی ساڵی ٢٠٢٣) تایبەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، بڕیارە لە دانیشتنی ژمارە (١٧) ی ئەنجومەنی نوێنەران لە ڕۆژی ٢٦-١١-٢٠٢٤ خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاساکە بکات.
ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران گرنگترین بڕگە وخاڵەکانی پڕۆژە یاساکە دەخاتەڕوو رایدەگەیەنێت:" وەزارەتی دارایی فیدراڵ قەرەبووی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عیراق دەکاتەوە لە تەرخانکراوی خەرجییە سەروەرییەکان (النفقات السيادية) لە ناو بودجەی عیراقی فیدڕاڵ بۆ پارەی تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی ئەو بڕە نەوتەی لە هەرێم بەرهەم دەهێنرێت، کە لەلایەن کۆمپانیای گشتی فیدڕاڵی بۆ بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ)ەوە وەردەگیرێت بۆ هەناردەکردنی بۆ بازاڕە نێودەوڵەتیەکان لە ڕێگای بەندەری جیهان وداهاتەکەی دەبێتە داهاتی گشتی خەزێنەی فیدڕاڵیی، یان لە ئەگەری هەناردەنەکردن بەگەر هۆکارێک ئەوا لە لایەن وەزارەتی نەوتی عێراق وەردەگیرێت و بۆ بەکارهێنانی ناوخۆیی بەکاردێت بەپێی بڕگەکانی (أ) و (ب)ی مادەی ١٢/ دووەم".
پەرلەمانی عیراق ساڵێک بەبێ سەرۆکی پەرلەمان و بەوەکالەت بەڕێوەبرا،
دوادانیشتنی بەوەکالەت گفتوگۆکردن بوو، لەسەر (یاسای باری کەسایەتی و لێبوردنی
گشتی و گەڕاندنەوەی ئەو موڵکانەی کە بڕیارەکانی ئەنجومەنی فەرماندەیی شۆڕش
دەیگرێتەوە بۆ خاوەنەکانیان)، بەڵام بێئەنجام بوون و لەم کارنامەیەشدا ئەو سێ
پرۆژەی تێدا نییە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

