وەزارەتی رۆشنبیری دیدارێك بۆ رێكخستنەوەی كاری سۆشیاڵمیدیا سازدەكات
کوردستان 09:06 AM - 2024-11-25
وەزارەتی رۆشنبیری حكومەتی هەرێمی كوردستان
PUKMEDIA
بەچاودێری حەمەی حەمەسەعید وەزیری رۆشنبیری، وەزارەتی رۆشنبیری حكومەتی هەرێمی كوردستان، دیداری سۆشیاڵمیدیا، پانتاییەك لەڕوانگەی یاساییەوە، بەدروشمی "لەپێناو چەترێكی یاسایی بۆ سۆشیاڵمیدیا"، لەبارەی میدیای نوێ و سۆشیاڵ میدیا بەڕێوەدەچێت و وەزیری رۆشنبیریش رایدەگەیەنێت: "دیدارەكە هەوڵدانێكی زانستی جدییە بۆ دۆزینەوەی رێكاری پێویست بەمەبەستی دەستنیشانكردنی كێشەكان و چارەسەركردنیان".
وەزیری رۆشنبیری: شكۆی مرۆڤ لەژێر هیچ پاساوێكدا نەشكێندرێت
لەسەرەتای دیدارەكە حەمەی حەمەسەعید وەزیری رۆشنبیری حكومەتی هەرێمی كوردستان وتارێكی پێشكەش كردو رایگەیاند: "سۆشیاڵمیدیا لەكەموكوڕی بەدەر نییەو ئەم دیدارەش هەوڵێكی زانستی جددی وەزارەتمانە بۆ دۆزینەوەی چارەسەری یاسایی، چونكە لەهەرێمی كوردستان یاسای تایبەت بەڕێكخستنی ژینگەی میدیایی نییەو دەمانەوێت رێكاری پێویست بەمەبەستی دەستنیشانكردنی كێشەكان و چارەسەركردنیان بگرینەبەر".
راشیگەیاند: "هەربۆیە پێویستمان بەم دیدارانە هەیە تاوەكو بگەینە ئەنجامی چەسپاندنی زیاتری ئازادی رادەربڕین و ژینگە میدیاییەكە وارێكبخرێنەوە كەئازادی و شكۆی مرۆڤ لەژێر هیچ ناو و پاساوێكدا نەشكێندرێت".
هەر لەوبارەیەوە دەلیل جەمال بەڕێوەبەری نوسینگەی وەزیری رۆشنبیری و لاوان لەلێدوانێكی تایبەتدا بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "دیداری سۆشیاڵمیدیا، پانتاییەك لەڕوانگەی یاساییەوە، بەدروشمی "لەپێناو چەترێكی یاسایی بۆ سۆشیاڵمیدیا" رۆژانی ٢٥ و ٢٦-١١-٢٠٢٤ بەڕێوەدەچێت و گرنگییەكەی لەوەدایە دەبێتە سەكۆیەك بۆ ئاڵوگۆڕی بیروڕاو ئەزموون و شارەزایی پسپۆڕانی بوارەكەو لایەنە پەیوەندیدارەكان، هاوكات هەوڵدانێكی زانستی جدییە بۆ دۆزینەوەی رێكاری پێویست بەمەبەستی دەستنیشانكردنی كێشەكان و چارەسەركردنیان، هەوڵێكیشە بۆ بەشداریكردنی دەستەبژێری زانستی و ئەكادیمی و شارەزایانی بواری میدیا، لەپڕۆسەی گەڵاڵەكردنی پڕۆژەو پێشنیازی یاسایی".
راشیگەیاند: "لەئێستادا پانتایی سۆشیال میدیاو بەكارهێنانی بەشێوەیەكی خراپ هەموانی نیگەران كردوەو كاریگەری خراپی لەسەر پەروەردەو كۆمەڵگە و زۆر لایەنی دیكەی ژیان درستكردووە، هەربۆیە وەزارەتی رۆشنبیری حكومەتی هەرێم بەپێویستی دەزانێت دیدارێك بۆ ئەو مەبەستە رێكبخات بۆ ئەوەی حكومەت و رێكخراو و سەندیكاو كەسانی پسپۆڕ و زانكۆكان، بتوانین هەمووان پێكەوە كاری سۆشیال میدیا رێكبخەنەوە".
وتیشی: "تائێستا لەهەرێمی كوردستان هیچ یاساو رێنماییەكی تایبەت بەسۆشیاڵمیدیا بۆ رێكخستنەوەی كارەكانی لەچوارچێوەی ئازادی رادەربڕیندا نییە، هەربۆیە رێكخستنی ئەم جۆرە كۆنفرانسانە پێویستن، تاوەكو لەڕێگەیەوە كۆمەڵێك رێنمایی پێویست گەڵاڵە بكرێن".
بەڕێوەبەری نوسینگەی وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێم ئەوەشی راگەیاند: "لەكۆتایی دیدارەكەدا پێشنیارو راسپاردەكانی دیدار لەلایەن كەسانی پسپۆڕەوە دەنووسرێنەوەو دەدرێن بەوەزارەتی رۆشنبیری و لایەنە پەوەندیدارەكان تاوەكو كاری لەسەربكرێت و دۆخی میدیای نوێ و سۆشیاڵ میدیا لەهەرێمی كوردستان ببرێتە قۆناغێكی باشترەوە".
لەدیداری "لەپێناو چەترێكی یاسایی بۆ سۆشیاڵمیدیا"، چوار پانێڵ پێشكەش دەكرێن، كە دوو پانێڵیان لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەت وابەستە بە سۆشیاڵمیدیاو دوو پانێڵەكەی دیكە لەلایەن سەندیكاو رێكخراوەكان و خەڵكانی تایبەتمەندو شارەزا لەسۆشیاڵمیدیا پێشكەش دەكرێن و وەزارەتی رۆشنبیری مەبەستییەتی لەڕێگەی ئەم دیدارەوە سەكۆیەك بۆ گفتوگۆ لەبارەی سۆشیاڵمیدیاو لایەنە باش و خراپەكانی دروستبكات.
PUKMEDIA

هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

