پڕۆسەی سەرژمێری لەهەرێم و عیراق بەردەوامە
کوردستان 09:27 AM - 2024-11-21
PUKMEDIA
پڕۆسەی سەرژمێری لەهەرێم و عیراق بەردەوامە
پڕۆسەی سەرژمێری گشتی لەعیراق و هەرێمی كوردستان بەردەوامەو بۆ ئەو مەبەستەش قەدەغەی هاتووچۆ لەسەرجەم ناوچەكانی عیراق و هەرێم کە تا سەعات 12:00 شەوی 21 لەسەر 22ی11 راگەیەنراوە بەردەوامەو پێویستە هاووڵاتیان لەكاتی سەردانیكردنی بژمێرەكان بۆ ماڵەكانیان ئامادەییان هەبێت و وەڵامی پرسیارەكانیان بدەنەوە.
دوای نزیكەی 40 ساڵ، لەڕۆژی 15ی11ی2024 ەوە قۆناغی یەكەمی پڕۆسەی سەرژمێری لەهەرێم و عیراق دەستیپێكردووەو دوێنێش 2024-11-20، دەستپێكی قۆناغی دووەمی پڕۆسەکە بوو، تیمەكان سەردانی ماڵی هاووڵاتیان دەكەن بۆ وەرگرتنی ژمارەی تەواوی ئەندامی خێزانەكان و چەندین زانیاری دیكە كە خۆی لە 70 پرسیاردا دەبینێتەوە.
هاوكات شوان جەبار یاریدەدەری سەرۆكی ئۆپراسیۆنی سەرژمێری لە هەرێمی كوردستان رایگەیاند: "ئەمڕۆ كە دووەم رۆژی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی سەرژمێرییە، رێژەی تۆماركردنی خێزان لەسلێمانی 50%ـی تێپەڕاندووە".
تا ئێستا كار بەسەرژمێری ساڵی 1957 دەكرێت
بەپێی بەدواداچوونەكانی PUKMEDIA و ئەو ئامارانەی لەلایەن وەزارەتی پلاندانانی عیراقەوە بڵاوكراونەتەوە: "یەكەم سەرژمێری لەساڵی1884 لەعیراق ئەنجامدراوە كە ئەوكات رێژەی دانیشتوان ملیۆنێك و 400 هەزار كەس بووە، دواتریش چەندین سەرژمێری دیكە ئەنجامدراوە و دواین سەرژمێریش لەساڵی 1957 بووە، كە تێیدا رێژەی دانیشتوانی عیراق 6 ملیۆن و 536 هەزار و 109 كەس بووە و تا ئێستاش كار بەو سەرژمێرییە دەكرێت".
رێژەی دانیشتوان بە 43 ملیۆن كەس دەخەمڵێندرێت
هاوكات لەساڵەكانی(1967،1977،1987) دا سەرژمێری ئەنجامدراوە، بەجۆرێك بەپێی ئەنجامی سەرژمێری ساڵی 1987 لەوكاتەدا ژمارەی دانیشتوانی عیراق بەرزبووەتەوە بۆ 16 ملیۆن و 335 هەزار و 199 كەس كە بەراورد بە سەرژمێری ساڵی 1977 ژمارەی دانیشتوان نزیكەی 4 ملیۆن كەس زیادیكردووە كە دەكاتە 36% ، هەروەك پێشبینیشدەكرێت لەسەرژمێری ساڵی 1987 بۆ 2024 زیاتر لە 27 ملیۆن كەس زیادیكردبێت، ئامارەكانی وەزارەتی پلاندانانی عیراقیش رێژەی دانیشتوان بە 43 ملیۆن كەس دەخەمڵێنێت.
ئەمەش لەكاتێكدایە دواین سەرژمێری لەساڵی 1997 لە 15 پارێزگای عیراق جگە لە 3 پارێزگاكەی هەرێم ئەنجامدراوە و تێیدا ژمارەی دانیشتوانی عیراق 22 ملیۆن و 46 هەزارو 244 كەس بوون، كە بەراورد بەسەرژمێری 10 ساڵی رابردوو لە 35% ژمارەی دانیشتوان زیادیكردووە.
43 ملیۆن كەس لەعیراق سەرژمێری دەكرێن
سەرژمێری پرۆسەیەكی گرنگە و بۆ 43 ملیۆن كەس لەعیراق ئەنجامدەدرێت، هەربۆیە زیاتر لە 400 ملیار دینار بۆ جێبەجێكردنی تەرخانكراوە، هاوكات 120 هەزار سەرژمێركار لەعیراق و هەرێمی كوردستان بەشدار دەبن لە سەرژمێری گشتیی دانیشتوان و هەر بژمێرێك لەشارەكاندا 120 خێزانی پێدراوە و لە گوندەكانیشدا 40 خێزان، بەشێوەیەكی گشتی تیمەكان تا كۆتایی هاتنی پرۆسەكە 3 جار سەردانی ماڵی هەر خێزانێك دەكەن بۆ پشتڕاستكردنەوەی زانیارییەكان و وەڵامی زیاتر لە 70 پرسیار لەو خێزانانە وەردەگرن كەسەردانیان دەكەن و رۆژی 2024-12-10بە تەواوی كۆتایی بەپرۆسەكە دێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

