شۆڕش ئیسماعیل: هێزی پێشمەرگه گیانفیدایانە تیرۆریستان تێكدەشكێنێت
کوردستان 05:41 PM - 2024-11-17
ئاژانسەكان
شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم
شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت: "خەڵكی كوردستان دڵنیا دەكەینەوە هێزی پێشمەرگه لەئامادەباشی تەواودایە بۆ پاراستنی خەڵك و خاك و لەناوبردنی تیرۆرو گیانفیدایانە سازو ئامادەیە بۆ تێكشكاندنی تیرۆریستان لە كێوماڵكردنی ئەو ناوچانە بە هاوكاری سووپای عیراق بەردەوام دەبێت".
لەڕاگەیەندراوێكی شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر رووداوە تیرۆرستیەكەی ئەمڕۆی پەلكانە، كەكۆپییەكی بۆ PUKMEDIA نێردراوە راگەیەندراوە: "بەداخ و خەمێكی زۆرەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەی دووزخورماتوو لە كاتی كێوماڵكردنی مۆڵگەكانی تیرۆریستاندا، بۆمبێكی چێنراو بە ئۆتۆمبێلێكی سەربازی فەوجی ٣ی لیوای ١ی هاوبەشی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و سووپای عیراقدا تەقییەوە. كە بەداخەوە عەقید روكن سامان سابر سلێمان، فەرماندەی فەوجی سێ و عقید ئەندازیار محەمەد رەزا كەریم ئەفسەری ئەندازەی فیرقەی ٩ی سووپای عیراق و ن.ڤ شەریف ئەحمەد محەمەد، لەو رووداوە تیرۆریستییەدا شەهیدبوون".
لەڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەش هاتووە: "پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی سەربەرزیان و هاوڕێ و هاوسەنگەرانیان دەكەین. لە پەروەردگاری میهرەبان داواكارین، گیانیان بە میهرەبانی و بەزەیی خۆیی شادبكات و سەبووری و دڵئارامیش ببەخشێت بە خانەوادە و هاوسەنگەران و ئێمە و هەموو كوردستانیان. هەروەها هیوایی زوو چاكبوونەوە و تەندروست باشی بۆ بریندارانیش دەخوازین".
ئاماژە بەوەشدراوە: "خەڵكی كوردستان دڵنیا دەكەینەوە هێزی پێشمەرگه لەئامادەباشی تەواودایە بۆ پاراستنی خەڵك و خاكی كوردستان و لەناوبردنی تیرۆر و تیرۆریستان، جمجوڵ و مەترسییەكانی گرووپی تیرۆریستی داعش و تاریكپەرستان هێشتا كۆتایی نەهاتووە، بە تایبەت لەو ناوچانەی كە بۆشایی ئەمنین لە نێوان هێزی پێشمەرگە و سووپای عیراقدا".
ئەوەش خراوەتەڕوو: "هێزی پێشمەرگەی كوردستان گیانفیدایانە ساز و ئامادەیە بۆ تێكشكاندنی تیرۆریستان و لە كێوماڵكردنی ئەو ناوچانە بە هاوكاری سووپای عیراق بەردەوام دەبێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
12:16 PM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
10:26 AM - 2026-06-24
ئەمانەش ببینە
جێگری سەرۆکی هەرێم و باڵیۆزی ئیتاڵیا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان تاوتوێ دەکەن
05:21 PM - 2026-06-24
سەرۆك بافڵ و مامۆستا عەلی باپیر جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان دەكەنەوە
03:52 PM - 2026-06-24
یاسای دژەتیرۆر بەسەر بەکارهێنەرانی درۆندا جێبەجێ دەکرێت
03:07 PM - 2026-06-24
زۆرترین خوێنراو
-
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
جیهان 10:26 AM - 2026-06-24 -
ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاووتوێکردنی دوو پرسی گرنگ کۆدەبێتەوە
کوردستان 10:00 AM - 2026-06-24 -
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
جیهان 09:07 AM - 2026-06-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان هەنگاوی جدی بنرێت
ی ن ک 08:53 PM - 2026-06-23 -
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
کوردستان 08:41 PM - 2026-06-23 -
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
ی ن ک 08:30 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: لەهەرێم دەرفەتی گەورە هەیە بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار
کوردستان 06:15 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: هەرێم و عیراق هاوکاربن بۆ گەشەپێدانی ئابوری وڵات
کوردستان 04:58 PM - 2026-06-23



.png)



دابەزێنە

