عیماد ئەحمەد: پڕۆسەی سەرژمێری لەم قۆناغەدا بۆ كورد چارەنووسسازە
کوردستان 03:28 PM - 2024-11-17
PUKMEDIA
عیماد ئەحمەد لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندن و هوشیاری
عیماد ئەحمەد لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندن و هوشیاری لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا لەبارەی گرنگی پڕۆسەی سەرژمێری و بەشداری كوردو كاریگەریی لەسەر داهاتووی پڕۆسەی سیاسی لە عیراق رایگەیاند: "پڕۆسەی سەرژمێری گشتی بۆ عیراق گرنگە بە تایبەت لەم قۆناغەدا بۆ كورد چارەنووسسازە بۆیە ئەركی هەمووانە بە گڕوتینی كوردانەمانەوە بەشداری بكەین و سەریبخەین تا بتوانین پێگەی كورد بەهێزتر بكەین و هاوسەنگی هێز لەعیراق بە شێوەیەك رێكبخەینەوە كە لەبەرژەوەندی هەرێمەكەمان و پاراستنی مافەكانماندا بێت".
سەرژمێری پەیوەستە بەپرسی كوردو خاك و نەتەوەوە
عیماد ئەحمەد لەدرێژەی لێدوانەكەیدا وتیشی: "ئەم پرسە لەناوچە دابڕێندراوەكانمان و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بۆ كورد زۆر گرنگترە چونكە، پەیوەستە بەپرسی كوردو خاك و نەتەوەوە بۆیە لەپێناو ئایندەی كوردبوونمان لەو سنورانە ئەركمانە پەرۆشانە بەشداری تێدابكەین و سەنگی كورد بە سەربەرزییەوە دەربخەین، چونكە ئەم هەنگاوە پشتیوانێكی باش دەبێت بۆ پاراستنی ناسنامەكانمان و كوردستانی بوونمان و رێگركردن لەو بیرە شۆڤێنییانەی مەرامیانە ئارامی و پێكەوەژیان بخەنە مەترسییەوە لەورووە داوای لەهەموو ئەو كەسانەش كرد كەنیشتەجێی پارێزگاكانی هەرێمن و خەڵكی ناوچە دابڕێندراوەكانن ئەم چەند رۆژە بگەڕێنەوە خاكی باوباپیرانیان و بەشداری سەرژمێری بكەن و بوونی خۆیان بسەلمێن لەپێناو پارێزگاری كردن لەكوردستانی بوونی ناوچەكانمان و بەهێزتركردنی پێگەی كورد، چونكە دڵنیاین تا دەنگی كورد دلێر ترو بەهێزتربێت ئارامی و ئاسایش زیاتر لەو سنورانە پارێزراوتر دەبێت و ئەو كەلتووری برایەتی و پێكەوەژیانەشی كەلەنێوان هەموو نەتەوەو پێكهاتەكاندا هەیە پارێزراوتر دەبێت.
پرسی سەرژمێری، شەڕی دیموكراسیانەمانە بۆ پاراستنی خاك و زمانەكەمان
عیماد ئەحمەد زیاتر لەسەر ئەم پرسە دواو روونشیكردەوە: "پرسی سەرژمێری پەیوەست نییە بەهیج حزب و لایەنێكەوە بەڵكو بۆ ئێمەی كورد بابەتێكی نەتەوەیی و نیشتمانیی و شەڕی دیموكراسیانەمانە لەپێناو پاراستنی خاك و زمانەكەمان بۆیە داوا دەكەین لەهەموو لایەنە كوردستانییەكان بە یەكگرتووی كاربكەن بۆ سەرخستنی ئەم پرسە بەویستی گەلەكەمان".
بڕیاره رۆژانی 20 و 21ی 11ی 2024، سهرژمێری گشتی له عیراق و ههرێمی كوردستان ئهنجام بدرێت، بۆ ئهو مهبهستهش 120 ههزار سهرژمێركار لهعیراق و ههرێمی كوردستان بهشدار دهبن له سهرژمێری گشتیی دانیشتوان و وهڵامی زیاتر له 70 پرسیار لهو خێزانانه وهردهگرن كهسهردانیان دهكهن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

