لایه‌نه‌كانی كه‌ركوك: كورد به‌شداری كارابێت له‌سه‌رژمێریدا
کوردستان 12:19 PM - 2024-11-14
PUKMEDIA
کەرکوک
له‌پێناو سه‌لماندنی كوردستانی بوونی ناوچه جێناكۆكه‌كان، جه‌خت له‌گه‌ڕ‌انه‌وه‌ی كورد ده‌كرێته‌وه بۆ زێدی خۆیان له‌وناوچانه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری سه‌رژمێری بكه‌ن، وته‌بێژی یه‌كێتیش ده‌ڵێت: "سه‌رژمێری پرسێكی نه‌ته‌وه‌ییه‌و په‌یوه‌ندی به‌هیچ حزب و لایه‌نێكه‌وه نییه"، هاوكات لایه‌نه كوردستانییه‌كانی كه‌ركوكیش داوا له‌حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن زیاتر كار بۆ سه‌رخستنی پڕ‌ۆسه‌ی سه‌رژمێری له‌ناوچه جێناكۆكه‌كان بكات و ده‌ڵێن: "پێویسته كه‌ركوكییه‌كان بۆ سه‌رژمێری بچنه‌وه بۆ پارێزگای كه‌ركوك و له‌وێ خۆیان تۆمار بكه‌ن".
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ڕ‌ێگای ئه‌ندامانی فراكسیۆنه‌كه‌یه‌وه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كار له‌سه‌ر هاندانی كورده‌كان ده‌كات بۆ گه‌ڕ‌انه‌وه‌یان بۆ زێدی خۆیان له‌پڕ‌ۆسه‌ی سه‌رژمێری".
سه‌عدی پیره: سه‌رژمێری پرسێكی نه‌ته‌وه‌ییه‌و حزبی نییه
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره رایده‌گه‌یه‌نێت:" داوا له‌هه‌موو هاووڵاتیانی ناوچه‌جێناكۆكه‌كان ده‌كه‌ین له رۆژی ١٨ و ١٩ی ئه‌م مانگه‌وه بگه‌ڕ‌ێنه‌وه ناوچه ره‌سه‌نه‌كانی خۆیان و به‌شداری سه‌رژمێری بكه‌ن، پاشه‌ڕ‌ۆژی ناوچه ناوچه‌جێناكۆكه‌كان نه‌ده‌نه ده‌ست قه‌ده‌ر، دڵنیاشتان ده‌كه‌مه‌وه سه‌رژمێری په‌یوه‌ندی به هیچ حزب و لایه‌نێكه‌وه نییه".
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا پڕ‌ۆسه‌ی سه‌رژمێری له‌هه‌رێمی كوردستان به‌ڕ‌ێوه‌ده‌چێت، سه‌ره‌ڕ‌ای ئه‌وه‌ی پێمان وابووه سه‌رژمێری دوای جێبه‌جێكردنی مادده‌ی ١٤٠ سه‌رژمێرییه‌كی بێگه‌رد ده‌بێت، به‌ڵام داوا له‌هه‌موو هاووڵاتیانی ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان ده‌كه‌م له رۆژی ١٨ و ١٩ی ئه‌م مانگه‌وه بگه‌ڕ‌ێنه‌وه ناوچه ره‌سه‌نه‌كانی خۆیان و به‌شداری سه‌رژمێری بكه‌ن، پاشه‌ڕ‌ۆژی ناوچه جێناكۆكه‌كان نه‌ده‌نه ده‌ست قه‌ده‌ر، دڵنیاشتان ده‌كه‌مه‌وه سه‌رژمێری په‌یوه‌ندی به هیچ حزب و لایه‌نێكه‌وه نییه".
هه‌ر له‌كۆنگره‌كه‌دا وته‌بێژی یه‌كێتی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "سه‌رژمێری له ٢٠ ی مانگ له‌و ناوچه جێناكۆكانه‌ی مادده‌ی ١٤٠ ده‌یانگرێته‌وه ئه‌نجام ده‌درێت، به‌ڵام بڕ‌یارێك هه‌یه تاوه‌كو به‌دواداچوونی ورد بۆ ئه‌و كه‌سانه نه‌كرێت كه تۆماركراون ئایا دانیشتوانی ره‌سه‌نی ناوچه‌كه‌ن یان نا رێژه‌كه‌ی بڵاوناكرێته‌وه، هاوكات سه‌رژمێری بابه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی و گشتگیره و ئه‌وه‌ی به ئاگر و ئاسن نه‌توانرا بكرێت، ئه‌مڕ‌ۆ به پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسی ئه‌نجام ده‌درێت".
لایه‌نه كوردستانییه‌كانی كه‌ركوك: كار بۆ سه‌رخستنی سه‌رژمێری بكرێت
لایه‌نه كوردستانییه‌كانی كه‌ركوك داوا له‌حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن زیاتر كار بۆ سه‌رخستنی پڕ‌ۆسه‌ی سه‌رژمێری له‌ناوچه جێناكۆكه‌كان بكات و داواش له‌كه‌ركوكییه‌كان ده‌كه‌ن بۆ سه‌رژمێری بچنه‌وه بۆ پارێزگای كه‌ركوك و له‌وێ خۆیان تۆمار بكه‌ن.
كه‌سی یه‌كه‌می لایه‌نه كوردستانییه‌كانی كه‌ركوك كۆبوونه‌وه‌و له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ناوه‌ڕ‌ۆكی كۆوونه‌وه‌كه‌یان بڵاوكرده‌وه‌و رایانگه‌یاند: "تاوتوێی بڕ‌یارو راسپارده‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراقمان له‌باره‌ی سه‌رژمێرییه‌وه كرد‌و بۆچوونی خۆمان ده‌ربڕ‌ی، هاوكات گفتوگۆی هه‌موو ئه‌و رێكارانه‌شمان كرد كه لایه‌نه كوردستانییه‌كان پێیان وابوو ده‌بێت له‌ڕ‌ۆژی سه‌رژمێریدا ئه‌نجامبدرێن"
راشیانگه‌یاند: "پڕ‌ۆسه‌ی سه‌رژمێری بۆ ناوچه كوردستانییه جێناكۆكه‌كان گرنگه‌و داوا له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین زیاتر كار بۆ سه‌رخستنی پڕ‌ۆسه‌ی سه‌رژمێری له‌وناوچانه بكات".
هاوكات رایانگه‌یاند: "داوا له‌سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی كه‌ركوك ده‌كه‌ین له‌هه‌ر شوێنێكن، له‌ڕ‌ۆژانی سه‌رژمێریدا بگه‌ڕ‌ێنه‌وه بۆ كه‌ركوك و خۆیان له‌وپارێزگایه تۆماربكه‌ن".
یه‌كێتی له‌كه‌ركوك هانی كورده‌كان ده‌دات بگه‌ڕ‌ێنه‌وه بۆ زێدی خۆیان
هاوكات ئه‌ندامانی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كارله‌سه‌ر هاندانی كورده‌كان ده‌كه‌ن بۆ گه‌ڕ‌انه‌وه‌یان بۆ زێدی خۆیان له‌پڕ‌ۆسه‌ی سه‌رژمێری و ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ش رایگه‌یاند: "بۆ سه‌لماندنی كوردستانیبوونی كه‌ركوك و ناوچه كوردستانییه‌كان گه‌ڕ‌انه‌وه‌ی كورده‌كان بۆ زێدی خۆیان و خۆتۆماركردن له‌سه‌رژمێریدا گرنگه".
د.ئه‌حمه‌د فاتیح ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌وێبسایتی ره‌سمیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "گه‌ڕ‌انه‌وه‌ی كورده‌كان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان له‌واده‌ی به‌ڕ‌ێوه‌چوونی پڕ‌ۆسه‌ی سه‌رژمێری زۆر گرنگه، بۆ سه‌لماندنی كوردستانیبوونی كه‌ركوك و ناوچه كوردستانییه‌كان".
"ئێمه وه‌ك ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و له‌مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكیش بانگه‌وازمان كردووه‌و خه‌ڵكمان هانداوه له‌ڕ‌ۆژانی ئه‌نجامدانی سه‌رژمێریدا بگه‌ڕ‌ێنه‌وه زێدی خۆیان له‌كه‌ركوك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و به‌رده‌وام كار له‌سه‌ر هاندانی كورده‌كان ده‌كه‌ین"، د، ئه‌حمه‌د فاتیح وای وت.
بڕ‌یاره رۆژانی 20 و 21ی 11ی 2024، سه‌رژمێری گشتی له عیراق و هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش 120 هه‌زار سه‌رژمێركار له‌عیراق و هه‌رێمی كوردستان به‌شدار ده‌بن له سه‌رژمێری گشتیی دانیشتوان و وه‌ڵامی زیاتر له 70 پرسیار له‌و خێزانانه وه‌رده‌گرن كه‌سه‌ردانیان ده‌كه‌ن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ کۆچی دوایی کاوەی ئیزاعە
09:55 AM - 2025-11-07 -
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق: بانگەشە کۆتایی دێت
03:58 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
01:45 PM - 2025-11-06 -
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال: تێکۆشەرانی یەکێتی سەرمایەیەکی گەورەن
01:31 PM - 2025-11-06
ئەمانەش ببینە
کارنامە و ستراتیجی لیستی ٢٢٢ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
09:47 AM - 2025-11-07
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 9 ملیار دینارە
08:50 AM - 2025-11-07
قوباد تاڵەبانی: سەرکەوتنی زۆر گەورە بەدەست دەهێنین
07:01 PM - 2025-11-06
سەعدی پیرە: لەژێر ناوی بێ مانا مووچەی خەڵکی هەرێم بڕدرا
06:35 PM - 2025-11-06
زۆرترین خوێنراو
-
به‌پێی راپرسییهكان یه‌كێتی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ستده‌هێنێت
ڕیپۆرتاژ 02:51 PM - 2025-11-06 -
قوباد تاڵەبانى:خەڵک ئێستا زیاتر لەهەر کاتێکی دیکە ئومێدیان بە یەکێتییە
کوردستان 02:50 PM - 2025-11-06 -
ئەدهەم بارزانی: دەنگ بدەن بەو کاندیدانەی هێژا بافڵ جەلال تاڵەبانی دیاری کردون
کوردستان 01:51 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
کوردستان 01:45 PM - 2025-11-06 -
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال: تێکۆشەرانی یەکێتی سەرمایەیەکی گەورەن
کوردستان 01:31 PM - 2025-11-06 -
كارنامەی لیستی 222 ی یەكێتی بۆ سێکتەری کارگێڕی و ئابووری
ی ن ک 11:05 AM - 2025-11-06 -
حاکم قادر: ھەموان دەنگ بە لیستی 222ی یەکێتیی بدەن
کوردستان 11:05 AM - 2025-11-06 -
بێگەرد تاڵەبانی: یەكێتی خاوەنی ئەو دەستكەوتانەیە كەبانگەشەیان پێوەدەكرێت
کوردستان 10:57 AM - 2025-11-06







دابەزێنە

