riklam

پیرۆزباییەكان بۆ ساڵیادی سلێمانی

کوردستان 11:59 AM - 2024-11-14
سلێمانی  PUKMEDIA

سلێمانی

سلێمانی

بەبۆنەی 240 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی شاری سلێمانییەوە، ژمارەیەك پەیامی پیرۆزبایی ئاڕاستەی خەڵكی سەربەرزی شاری هەڵمەت و قوربانی، پایتەختی رۆشنبیریی كوردستان، كراوە.

دەقی پەیامەكان:

 

مەکتەبی سیاسی: سلێمانی پایتەختی شۆڕشگێڕی و رۆشنبیری و فەرهەنگی وڵاتەکەمانە 

 

بە شانازیەوە ئیمڕۆ یادی ۲٤۰ ساڵەی بونیادنانی شاری سلێمانی  دەكەینەوە كەلەمێژووی کورد وکوردستان و لە هەناوی کۆمەڵی کوردەواریدا، شوێنێکی گەورەو پێشەنگ وجاویدانی هەیە،شاری سلێمانی پایتەختی دێرینی بابان، پایتەختی یەکەمین حکومەتی میللی و پایتەختی شۆڕشگێڕی و رۆشنبیری و فەرهەنگی وڵاتەکەمانە  

وێرای پیرۆزباییمان لەگشت خەڵكی شار ،بە ئەركی  لێنەبڕاوی خۆمانی دەزانین  لەبەرامبەر ئەو متمانە بەردەوامەی كە سلێمانی بە حزبەكەی خۆیان ، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەیانە و بە تایبەتی  لەخولی ئەمجارەی هەلبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا دووپاتیان کردەوە، هەرچی لە تواناماندا بێت بۆ خزمەتكردنی زیاتر و زیاتری جوانتركردنی  سلێمانی پێشكەشی دەكەین


هەمیشە سەوز وئاوەدان بێت سلێمانی ، هەمیشە گەشاوە بێت سلێمانی شارە حەیاتەکە

مەكتەبی سیاسی
 یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی: سلێمانی داگیرسێنەری مەشخەڵی بزاوتی رۆشنبیری  و رەسەنایەتییە


پیرۆزبایی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی 240 هەمین ساڵڕۆژی یادی دامەزراندنی شاری سلێمانییەوە


لە ٢٤۰هەمین ساڵڕۆژی یادی بنیاتنانی شاری سلێمانیی خۆشەویستدا، جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی لە خۆمان و تاك بە تاكی خەڵكی سەربەرزی شاری هەڵمەت و قوربانی، پایتەختی رۆشنبیریی كوردستان، شاری بابان و شاری شۆڕشی شێخی نەمر دەكەین.

سلێمانی؛ لانكەی شۆڕشگێڕان، مەڵبەندی زیندووی ئازادیخوازان، رووناكبیران و هونەرمەندان بووە و دەبێت، كەلتوورێكی تایبەت بە خۆی هەیە، مێژوویەكی پڕشانازی لە خزمەتكردن بە رۆشنبیران و ئەدەب و فەرهەنگ تۆماركردووە و داگیرسێنەری مەشخەڵی بزاوتی رۆشنبیری، مەعریفی و رەسەنایەتییە.

شاری شاران؛ شارێك كە هەرگیز سەپاندنی نادادی، جەور و ستەمی قبووڵ نەكردووە دژی وەستاوەتەوە و هەمیشە لە پێشەوەی خەبات بووە، نەوەكانی لە شۆڕش، راپەڕین، بزووتنەوەی كوردایەتیدا و وەستانەوە دژی هەموو بەرهەڵستكارییەك و دەنگ دلێر و بێدەنگ نەبوون.

سلێمانی شارێكی جیاواز لە هەموو شارەكانی دیكەی عیراق و داهێنانی لە هەموو شتێكدا كردووە بۆ خزمەتی خۆی و بووەتە پێشەنگ، لەم بۆنە پیرۆزەدا هیوای گەشەكردنی بەردەوام، پێشڕەوی و ئاوەدانی  و خزمەتكردنی زیاتر بۆ ئەم شارە پڕ لە جوانییە دەخوازین.

سلێمانی یادت پیرۆز، هەمیشە پڕ یاد و یاوەری جوان بیت.
باڵیۆز د. محەمەد سابیر
سەرۆكی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی
۱٤ی ۱۱ی ٢٠٢٤

بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر: سلێمانی قەڵای بەرخودان و قوتابخانەی نیشتیمانپەروەرییە

240  ساڵ لەمەوبەر لەسەر بناغەی خەون و هیواكانی میرنشینی بابان، سلێمانی دامەزرا، ئێستا سلێمانی تەنها شارێك نییە، بەڵكو ناسنامەیەكی زیندووی كلتوور و شارستانیەتی كوردە، ئەو شارەی لە هەناوی خۆیدا نالی و مەحوی و كوردی و سالم و پیرەمێردی پەروەردەكرد، ئەو شارەی بووە دایكی شۆڕش و بزووتنەوە فیكری و ئەدەبییەكان، بوو بە قەڵای بەرخودان و قوتابخانەی نیشتیمانپەروەری، لانكەی ئارام و باوەشی میهرەبانی بۆ هەر كوردێك كە زەبر و زەنگ ناچار بە جێهێشتنی زێدی كردبێت.

 

ڕۆحی یاخی ئەم شارە وایكردووە بەم تەمەنە كەمە زۆرترین كاریگەریی بخاتە سەر مێژوو و ڕێڕەوی خەباتی سیاسی كورد، ئەمەش باجی خۆی هەبووە، بەدرێژایی تەمەنی ئەم شارە هیچ سەردەمێك نادۆزیتەوە كە تێیدا دژایەتی نەكرابێت، بەڵام وەكو ئەسپێكی سەركەش هەرچەند دژایەتی كرا ئەوەندە زیاتر بەرزبووەوە، هەروەك چۆن گوڵ لەنێو بەردەڵاندا جوانتر دەڕوێت، سلێمانیش ئاوا سەرەڕای فشار و ئەو دژایەتیانەی دەكرێت، باشتر جوانیی خۆی نیشاندا.

لە یادی دامەزراندنیدا، سەر دادەنەوێنین بۆ ئەو مێژووە پڕشنگدارە و بەڵێن دەدەین كە درێژە بە ڕێبازی ڕۆشنگەری و پێشكەوتنخوازی ئەم شارە بدەین و هەڵگری ڕۆحیەتی بەرخودەری سلێمانی بین.
بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر-CTG
 #LEXOMAN_PARASTIN #CTG


PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket