ئامادەکاری بۆ پێشوازی لە پەرلەمانتاران دەکرێت
کوردستان 09:20 PM - 2024-11-13
PUKMEDIA
د. فواد ئەحمەد راوێژکاری پەرلەمان
ئامادەکاری بۆ پێشوازیکردن لە نوێنەرانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان و دەستپێکردنی دانیشتنەکانی پەرلەمان دەکرێت، راوێژکاری پەرلەمانیش دەڵێت: "بەباشی خۆمان ئامادەکردووە، بۆئەوەی پەرلەمانتاران بەزووی بکەونە سەر کارەکانیان".
د. فواد ئەحمەد راوێژکاری پەرلەمان و سەرۆکی سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمان بە PUKMEDIA ی راگەیاند: "ئێمە ئەرکمان قورسە چونکە دەبێت بەباشی ئامادەکاری بکەین و هاوکاری پەرلەمانتارانی نوێ بین، لەماوەی رابردوو لەرووی کارگێڕی و زانیارییەوە بەباشی خۆمان ئامادە کردووە، بۆ ئەوەی کەپەرلەمانتاران هاتنە ناو پەرلەمان بتوانن بەزووی بکەنە سەر کارەکانیان".
"ئەرکی ئێمەیە پشتیوانی پەرلەمانتاران بین لە راپەڕاندنی ئەرکە پەرلەمانییەکانی بۆ ماوەی چوار ساڵی داهاتوو، لەرووی ئیداری و کارگێڕی و پیدانی زانیارییەوە باشترین ئامادەکارییمان کردووە"، د، فواد ئەحمەد وای وت.
سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمان بە ١٠ رێبەری جیاواز پێشوازی لە ١٠٠ ئەندامی نوێی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەکات، کەلە رێبەرەکاندا رێبەری پەرلەمانتاران بۆ یاسادانان و چاودێریکردن و چۆنێتی نوێنەرایەتی کردنی هاووڵاتیان دەکات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

