سەرۆككۆمار: بەفیڕۆدانی ئاو چارەسەر بكرێت
عیراق 03:58 PM - 2024-11-13
PUKMEDIA
سەرۆكکۆمار له کۆنفرانسی کەشوهەوا COP29
لە چوارچێوەی بەشداریكردنی لە كارەكانی لوتكەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كەشوهەوا COP29، كە لە باكۆی پایتەختی ئازەربایجان بەڕێوەدەچێت، د.لەتیف جەمال رەشید سەرۆككۆمار رۆژی چوار شەممە 13-11-2024 سەردانی گۆشەی عیراقی كرد.
لەمیانەی سەردانەكەیدا بۆ گۆشەی عیراق لە بارەگای كۆنفرانسەكە، سەرۆك كۆمار وتەیەكی پێشكەشكرد و ئاماژەی بەگرنگی بایەخدانی جیهان بە ژینگه كرد و تێیدا پێویستی ئەو سەكۆیەی خستەڕو بەوپێیەی دەرفەتێكی دیكەیە بۆ هەلی كاركردن و هاریكاری لەگەڵ وڵاتانی جیهان لەپێناو بەدیهێنانی بەرژەوەندییە هاوبەشەكان.
سەرۆككۆمار جەختیكردەوە، كە عیراق وڵاتێكی مێژوویی دێرینە، بەڵام ئەمڕۆ كەوتووەتە ژێر كاریگەرییە گەورەكانی گۆڕانی كەشوهەوا، كە كاریگەری لەسەر سامانە سروشتییەكان و كۆمەڵگە خۆجێییەكانی هەیە. ئاماژەی بەوەشكرد، دەبێت بەفیڕۆدانی ئاو بەهۆی بەكارهێنانی شێوازە كۆنەكانی ئاودێری و حەوزی نایاسایی ماسی لە قەراغی روبارەكاندا چارەسەر بكرێت.
هەروەها سەرۆككۆمار پێویستی پەرەپێدانی تەكنەلۆژیاو شێوازی مۆدێرن بۆ باشتركردنی بەڕێوەبردنی ئاو لە وڵاتدا رونكردەوە.
هەر لە وتەكەیدا، سەرۆك كۆمار ئاماژەی بەوەدا، كە پێویستە قسە بكرێتە كردار، نەك تەنها رێكخستنی پێشانگا و كۆنفرانس، بەڵكو دەبێت بكرێتە واقیع و بە پراكتیكی جێبەجێ بكرێت. رونیشیكردەوە، كە گفتوگۆ لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بۆ دابینكردنی پشكی ئاوی عیراق بەردەوامە و تیشكی خستەسەر بەرپرسیارێتی گەورەی وەزارەتی ژینگە لە چالاككردنی میكانیزمەكانی هاریكاری و هاوئاهەنگی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لەپێناو پەرەپێدانی واقیعی ژینگە لە عیراقدا.
لە بەشێكی دیكەی وتەكەیدا، سەرۆككۆمار جەختیكردەوە لە پێویستی هۆشیاری كۆمەڵگە لە بواری پاراستنی ژینگەدا، كە لە قۆناغی منداڵییەوە دەستپێدەكات و دەبێت فێربكرێن چۆن ئاگایان لە ژینگەكەیان بێت و سەرچاوەكانی بەفیڕۆ نەدەن.
سەرۆككۆمار ئاماژەی بەوەشدا، كە ئەو گۆشەیە دەرفەتێكە بۆ خستنەڕوی پلانە نیشتمانییەكانی عیراق لەبوارەكانی وزەی نوێبووەوە و بەڕێوەبردنی سەرچاوەكانی ئاو و پاراستنی ژینگە و هاریكاری پتەو لەگەڵ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا.
لە كۆتایی وتەكەیدا، سوپاسی ئامادەبووانی كردو داوای لێكردن لە نزیكەوە ئاشنای پڕۆژەكانی عیراق بن و رێگاكانی كاركردن و هاریكاری تاووتوێ بكەن بۆ بنیاتنانی ئایندەیەكی باشتر بۆ هەمووان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

