91 ساڵ بەسەر لەدایکبوونی سەرۆک مام جەلال تێدەپەڕێت
کوردستان 03:23 PM - 2024-11-12
PUKMEDIA
سەرۆک مام جەلال
ئەمڕۆ 12ـی 11ـی 2024، 91 ساڵ بەسەر لەدایکبوونی
سەرۆک مام جەلال سکرتێری گشتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرۆککۆماری دوو خولی
عیراق و کەسایەتی دیاری سیاسی هەرێمی کوردستان و عیراق و جیهان تێدەپەڕێت.
کورتەیەک لە ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
- ناوی تەواوی جەلال حوسامەدین نوروڵڵا نورییە.
- لە 12ی تشرینی دووەمی 1933 لە گوندی کەڵکان
لە بناری چیای کۆسرەت سەر بە شاری کۆیە لەدایکبووە.
- لە 1946 لەگەڵ چەند ھاوڕێیەکی کۆمەڵەیەکی
فێرکاری نھێنی دامەزراند بە ناوی ( کۆمەڵەی پێشخستنی خوێندنەوە ).
- لە 1947 بوو بە ئەندام لە پارتی دیموکراتی
کورد.
- لە 1948 لە هەڵبژاردنی گشتی خوێندکاران تاڵەبانی
بە نوێنەری خوێندکارانی کۆیە هەڵبژێردرا.
- لە 1949 تاڵەبانی لە حزبدا سەرکەوت و بووە
ئەندامی لیژنەی ناوچەی کۆیە.
- لە شوباتی 1951 دا و لە کۆنگرەی دووەمی
پارتی دیموکراتی کورد، بە ئەندامی لیژنەی ناوەندی ھەڵبژێردرا.
- لە 1952 چووە کۆلیژی ماف ( حقوق ) لەبەغدا.
- لە 1954 بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی ھەڵبژێردرا.
- لە 1955 گەشتی دەرەوەی عێراقی کرد و لە فێستیڤاڵی
لاوان و قوتابیانی جیھانی لە وارشۆ بەشداری کرد.
- لە 1956 بەهۆی کاری سیاسییەوە ناچار بوو لە
پۆلی چوارەمی مافدا خوێندن بەجێبھێڵێت.
- لە یەکەمین رۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی 14 ی گەلاوێژی
ساڵی 1958، سەرپەرشتی رێکخستنی خۆپێشاندانی جەماوەری سلێمانی کرد.
- لە 1959 جارێکی تر بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی
پارتی دیموکراتی کوردستان و مەکتەبی سیاسی ھەڵبژێردرا و لە ھەمان کاتدا ئەفسەری یەدەکی
کەتیبەی چوارەمی تانک بوو.
- لە 1960 بەرپرسی لقی سلێمانی و ئەندامی مەکتەبی
سیاسی بوو.
- لە 1961 بووە سەرنووسەری رۆژنامەی (
کوردستان ).
- لە ئەیلولی 1961 دا کە شۆڕش ھەڵگیرسا، بەرپرسی
ناوچەی سلێمانی بوو.
- لە 1967 بەشداری لە کۆڕی ( ئیشتراکیەکانی
عەرەب ) لە جەزائیر کرد.
- لە 1970 رۆڵی کاریگەری بینی لە یەکگرتنەوەی
ھەردوو باڵی پارتی دیموکراتی کوردستان کە پێشتر ببوونە دوو باڵ و ناکۆکیەکی تاڵ و
خوێناوی لە نێوانیاندا ھەبوو.
- لە 1ی حوزەیرانی 1975 لە دیمەشق لەگەڵ دەستەیەک
لە ھەڤاڵانیدا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیی دامەزراند و بووە سکرتێری گشتی یەکێتیی.
- دوای ئازادکردنی عێراق بەئەندامی ئەنجوومەنی
حوکم ھەڵبژێردرا و لە تشرینی دووەمی 2003دا سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی کرد.
- لە 6ی نیسانی 2005، بووبە یەکەمین سەرۆکی ھەڵبژێراوی
عێراق.
- لە تەمموزی 2008دا و لە 23 مین کۆنگرەی رێکخراوی
سۆسیالیست ئینتەرناسیونالدا بە جێگری سەرۆکی رێکخراوەکە هەڵبژێردرا.
- لە ساڵی 2010دا بۆ دووەم جار لەلایەن ئەنجومەنی
نوێنەرانی عێراقەوە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق هەڵبژێردرایەوە.
- لە 3ی تشرینی یەکەمی 2017 دا لە ئەڵمانیا کۆچی
دواییکرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ماوەی 30 رۆژە گەمارۆدانی سەر کۆبانێ بەردەوامە
11:01 AM - 2026-02-18 -
نمەباران دەستپێدەکاتەوە
10:39 AM - 2026-02-18 -
ڕفعەت عەبدوڵڵا: رەمەزان ببێتە مایەی خێرو پەرەپێدانی گیانی لێبوردەیی
07:34 PM - 2026-02-17 -
مەکتەبی سکرتارییەت: تێکۆشەرانی دەڤەری باڵەکایەتی بوونەتە سمبولی خەباتی گەلەکەمان
07:05 PM - 2026-02-17
ئەمانەش ببینە
هەرێمی کوردستان و ئەمریکا پرۆسەی چاکسازیی پێشمەرگە تاوتوێ دەکەن
12:43 PM - 2026-02-18
مهكتهبی سیاسی: رێكخستنهوهى گۆڕان ببێته مایهی بهشداری كاراتان له پرۆسهی سیاسی
11:04 AM - 2026-02-18
نرخى نەوت بەرز دەبێتەوە
09:24 AM - 2026-02-18
سەرۆک بافڵ: رەمەزان هاندەرمان بێت بۆ باشترکردنی ژیانی خەڵکە خۆشەویستەکەمان
10:36 PM - 2026-02-17
زۆرترین خوێنراو
-
دەزگای ئاسایشی هەرێم: گروپێکی مەترسیداری چەکداری هەڵوەشێندرایەوە
کوردستان 07:53 PM - 2026-02-17 -
ڕفعەت عەبدوڵڵا: رەمەزان ببێتە مایەی خێرو پەرەپێدانی گیانی لێبوردەیی
کوردستان 07:34 PM - 2026-02-17 -
مەكتەبی سیاسی: رەمەزان مانگی خێر و خۆشی و ئاوەدانی بێت
کوردستان 07:12 PM - 2026-02-17 -
مەکتەبی سکرتارییەت: تێکۆشەرانی دەڤەری باڵەکایەتی بوونەتە سمبولی خەباتی گەلەکەمان
کوردستان 07:05 PM - 2026-02-17 -
قوباد تاڵەبانی: کەڵکوەرگرتن لە دەرفەتە ئابورییەکان پرۆسەی گەشەپێدان خێراتر دەکات
کوردستان 06:50 PM - 2026-02-17 -
شاسوار عەبدولواحید: ئامانج لەرێككەوتنمان لەگەڵ یەكێتی خزمەتی خەڵكە
کوردستان 03:24 PM - 2026-02-17 -
رێكخراوی پهیامنێران: زۆرترین پێشێلكاری لهههولێر و دهۆك ئهنجامدراون
کوردستان 03:13 PM - 2026-02-17 -
ڕفعەت عەبدوڵا: سەندیکاو رێکخراوەکان رۆڵی گرنگ دەبینن لەکایەی گشتیدا
کوردستان 02:35 PM - 2026-02-17







دابەزێنە

