قۆناغی سەرژمێری لەكەركوك كوردایەتی پێویستە نەك حزبایەتی
کوردستان 09:14 AM - 2024-11-11
PUKMEDIA
كەركوك
ناوچە جێناكۆكەكان بەتایبەت كەركوك رەمزی خەباتی نیشتمانی كوردو سەرجەم لایەنە سیاسییە كوردستانییەكانن، بۆیە گرنگە لە پڕۆسەی ئەنجامدانی سەرژمێری هاندەری كوردەكان بن بۆ بەشداریكردن لەزێدی خۆیانەوەو كەمبوونی رێژەی كورد لەو ناوچانە بەلاوازبوونی پێگەی كورد هەژمار دەكرێت، كارگێڕی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتیش دەڵێت: "چارەنوسی كورد لەكەركوك و ناوچە جێناكۆكەكان بەندە بەسەرژمێری ساڵی 2024 ەوە".
فەخرەدین محەمەد كارگێڕی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "لەرووی نەخشەی كارگێڕی و سیاسیی و جوگرافییەوە سەرژمێری بۆ كورد لەناوچە جێناكۆكەكان زۆر گرنگە، چونكە ئامادەییان دەسەلمێنێت لەو ناوچانە، بەتایبەت كە كورد لەو ناوچانە لەململانێیەكی نەژادیدایە لەگەڵ پێكهاتەكانی تر، ئەوان هەموو كات ویستویانە پاڵ بە كوردەوە بنێن و كورد لەو ناوچانە كەم بكەنەوە".
"ئێمە گومانمان هەیە ئەو مادەيیەی بەئامادەیی وەفدی هەرێمی كوردستان قسەی لەسەر كراوە بەجێگیركردنی دانیشتوانی هەر شارێك لە شوێنی خۆیان جێبەجێبكرێت، بەتایبەت كە ماددەی ١٤٠ مادەیەكی دەستورییەو بەپێی دەستور دەبێت ئەم مادەیە قۆناغەكانی ببڕێت و جێبەجێبكرێت، بەڵام لەبەر ئەوەی لەسوودی كورد بوو جێبەجێ نەكرا، بۆیە ئێمە پێمان وایە ئەوەی لە سوودی كورد بێت لەناوچە دابڕێندراوەكان جێبەجێ ناكرێت، كەواتە گرنگە هەموو كوردانی ناوچە دابڕێندراوەكان لەشوێنی لەدایك بوون و هەبونی ناسنامەی نەتەوەییان ئامادەیيان هەبێت و ئایندەیان لەسەر سەرژمێری ٢٠٢٤ بنیاد بنرێت"، فەخرەدین محەمەد وای وت.
چارەنوسی كورد لە كەركوك بەندە بەسەرژمێری 2024 ەوە
كارگێڕی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی ئەوەش دەڵێت: "ئەگەر كوردەكان لەكەركوك ئامادەنەبن زیانێكی زۆری دەبێت ئەم بابەتە ململانێی یەكلاییبوونەوەی چارەنوسە و كەمبوونی رێژەی كورد لەكەركوك بەعەرزدادانی كوردە لەو ناوچانە، كاتێك لەبەڕێوەچوونی پڕۆسەی سەرژمێری ئامادەیان نەبێت وەك میوان هەژمار دەكرێن و نابنە نیشتەجێ و كورد دەبێت بە كەمینە، بەتایبەت لەكاتێكدا كەئێمە لەزۆربەی هەڵبژاردنەكان زۆرینەی دەنگەكانمان بردووە هێشتاش بەدەستهێنانی جومگە كارگێڕییەكان قورسە بۆ كورد، مانەوەمان لەكەركوك و دەستگرتن بە چارەنوسی كورد لەم شارە بەندە بە سەرژمێری 2024 ەوە".
هاندانی كوردەكان ئەركی سەرەكی هێزە سیاسییە كوردستانییەكانە
لەبارەی ئەركی هێزە سیاسییە كوردستانییەكان بۆ پڕۆسەی سەرژمێری وتیشی: "ئەركی سەرەكی هێزە سیاسییە كوردستانییەكان لەئێستادا هاندانی كوردەكانی كەركوك و ناوچە دابڕێندراوەكانە بۆ ئەوەی لەشوێنی خۆیان ئامادەبن و لەسەرژمێریدا بەشداربن، حزبە سیاسییەكان دەبێت ئەمە وەك میكانیزمی بەرگریكردن لەشوناسی نەتەوەیی و نیشتمانيی بەكاری بهێنن و واز لەململانی سیاسی بهێنن و خیانەت لەڕەمزی خەباتی خۆیان نەكەن، بەتایبەت كە زۆربەی كوردەكان، كەركوك بەڕەمزی خەباتی نیشتمانیان دەزانن و كەركوك رەمزی ناوچە جێناكۆكەكانیشە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

