یاد نەقشبەندی: دروستكردنی هیوای گەورە دواكەوتن قبوڵناكات
کوردستان 11:59 AM - 2024-11-07
PUKMEDIA
دكتۆر یاد نەقشبەندی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا
داوا دەكرێت بەردی بناغەی نەخۆشخانەی هیوای گەورە كەتایبەتە بەچارەسەركردنی نەخۆشی شێرپەنجە لەسلێمانی دابنرێت، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەكەش دەڵێت: "زیاتر لەشەش مانگە لەكۆبوونەوەی ئەنجومەنی سندوقی شێرپەنجە، بڕیار لەدانانی بەردی بناغەی دراوە، بەڵام حكومەت نەیخستووەتە بواری جێبەجێ كردنەوە، لەكاتێكدا زەوییەكەی بۆ دابینكراوە".
دەشڵێت: "نزیكەی چوار ساڵە سەرجەم دەرمان و پێداویستییەكانی نەخۆشخانەی هیوا بەداهاتی سلێمانی بەڕێوەچووەو حكومەت هیچ هاوكارییەكی نەكردووە".
دكتۆر یاد نەقشبەندی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "لەگەڵ ئەوەی لەسەر ئەركی خێرخوازان لەماوەی رابردوودا نەخۆشخانەی هیوا نوێكراوەتەوە، بەڵام نەخۆشخانەكە توانای نییە زیاتر لەپێویستی خزمەتی ئەو ژمارە زۆرەی نەخۆش بكات".
حكومەت رێز لەكۆنووسی ئەنجومەنی سندوقی شێرپەنجە بگرێت
"داواكارین حكومەتی هەرێم رێز لەكۆنووسی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سندوقی شێرپەنجە بگرێت، كەزیاتر لەشەش مانگ پێش ئێستا بڕیاری داوە بەردی بناغەی نەخۆشخانەی هیوای گەورە لەسلێمانی دابنرێت و بۆ ئەوەش بڕیاردراوە لیژنەیەك بۆ ئەو مەبەستە سەردانی نەخۆشخانەی هیوا بكەن، بەڵام تائێستاو دوای شەش مانگ هێشتا لیژنەكە نەهاتوونەتە سلێمانی" دكتۆر یاد نەقشبەندی وادەڵێت.
لەنێوان نەخۆشخانەیەكی هەولێرو هیوا جیاكاری كرا
راشیگەیاند: "دانانی بەردی بناغەی نەخۆشخانەی 200 قەرەوێڵەیی لەهەولێر جێی دەستخۆشییە، بەڵام بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی سندوقی شێرپەنجە پێویست بوو سەرەتا بەردی بناغەی نەخۆشخانەی هیوای گەورە لەسلێمانی دابنرێت، بەڵام جیاكاری كرا".
12 دۆنم زەوی بۆ هیوای گەورە تەرخانكراوە
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا ئاماژەی بەوەشكرد: "بۆ دروستكردنی نەخۆشخانەی هیوای گەورە لەسلێمانی بەسوپاسەوە لەلایەن شارەوانی سلێمانییەوە، روبەری 12 دۆنم زەوی لەنزیك پاركی هەواری شار بۆ نەخۆشخانەكە تەرخانكراوەو هیچ بیانوویەك بۆ دانەنانی بەردی بناغەكەی نەماوە".
هیوا پێشەنگی نەخۆشخانە حكومییەكانی شێرپەنجەیە لەعیراق
وتیشی: "لەماوەی رابردوودا توانیومانە ئامێرێكی زۆر پێشكەوتوو بۆ پشكنینی جینی نەخۆشانی شێرپەنجە بكەین و دڵنیابینەوە كەئایا نەخۆشەكە پێویستی بەتیشك هەیە وەك چارەسەر یاخود نا، بەمەش نەخۆشخانەی هیوا دەبێتە تاكە نەخۆشخانەی حكومی شێرپەنجە لەعیراق كە ئەو پشكنینەی تێدا ئەنجامبدرێت".
دانانی بەردی بناغەی هیوای گەورە لەوە زیاتر دوانەخرێت
دكتۆر یاد نەقشبەندی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا ئاماژەی بەوەشكرد: "لەئێستادا نەخۆشخانەی هیوا هیچ قاوشێكی چۆڵی نەماوەو سەرجەمیان نەخۆشیان تێدایە، بۆیە دانانی بەردی بناغەی هیوای گەورە لەسلێمانی بووەتە ئەمری واقع و ناكرێت لەوە زیاتر دوابخرێت، لەكاتێكدا نەخۆشخانەكە خزمەت بەسەرجەم گەلی عیراق دەكات و بەپێی ئامارەكان ئەو نەخۆشانەی سەردانی نەخۆشخانەكەمان دەكەن تەنها 26% بۆ 30% ی نەخۆشی پارێزگای سلێمانین و زیاتر 70% یان نەخۆشی پارێزگاكانی دیكەی كوردستان و عیراقن".
حكومەت یەك دینار هاوكاری نەخۆشخانەكەی نەكردووە
لەبارەی مامەڵەی حكومەتی هەرێمیش لەگەڵ نەخۆشخانەكە دكتۆر یاد نەقشبەندی رایگەیاند: "بەراورد بەو خزمەتەی هیوا دەیكات بەدەمەوە هاتنی حكومەتی هەرێم لاوازەو نزیكەی چوار ساڵە سەرجەم دەرمان و پێداویستییەكانی نەخۆشخانەكە لەسەر داهاتی سلێمانی بووەو حكومەتی هەرێم یەك دینار هاوكاری نەكردووە، هاوكات ئەو پارانەشی خەرجنەكردووە كە لەلایەن حكومەتی فیدراڵەوە بۆ نەخۆشخانەكانی شێرپەنجە تەرخان كراون".
نەخۆشخانەی ھیوا لە ساڵی 2007 لە شاری سلێمانی كراوەتەوە كەسەنتەرێكی تایبەتە بە چارەسەركردنی ھەموو جۆرەكانی شێرپەنجەو سەرجەم خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان بۆ نەخۆشخانەكان بێ بەرامبەرە، لەڕووی خزمەتگوزاری پزیشكی و ئاستی بەرزی پزیشكییەوە لەسەر ئاستی عیراق پلەی یەكەمی بەدەستھێناوە بۆ چارەسەركردنی نەخۆشی شێرپەنجە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
12:16 PM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
10:26 AM - 2026-06-24
ئەمانەش ببینە
جێگری سەرۆکی هەرێم و باڵیۆزی ئیتاڵیا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان تاوتوێ دەکەن
05:21 PM - 2026-06-24
سەرۆك بافڵ و مامۆستا عەلی باپیر جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان دەكەنەوە
03:52 PM - 2026-06-24
یاسای دژەتیرۆر بەسەر بەکارهێنەرانی درۆندا جێبەجێ دەکرێت
03:07 PM - 2026-06-24
زۆرترین خوێنراو
-
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
جیهان 10:26 AM - 2026-06-24 -
ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاووتوێکردنی دوو پرسی گرنگ کۆدەبێتەوە
کوردستان 10:00 AM - 2026-06-24 -
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
جیهان 09:07 AM - 2026-06-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان هەنگاوی جدی بنرێت
ی ن ک 08:53 PM - 2026-06-23 -
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
کوردستان 08:41 PM - 2026-06-23 -
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
ی ن ک 08:30 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: لەهەرێم دەرفەتی گەورە هەیە بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار
کوردستان 06:15 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: هەرێم و عیراق هاوکاربن بۆ گەشەپێدانی ئابوری وڵات
کوردستان 04:58 PM - 2026-06-23



.png)



دابەزێنە

