د.نەرمین مەعروف: عیراق قەرەبووی هەرێم دەکاتەوە
کوردستان 09:12 PM - 2024-11-06
PUKMEDIA
د.نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
بڕیارە عیراق لەتێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت قەرەبووی هەرێم بکاتەوە و کۆمپانیاکانیش ناڕازین لەو بڕە پارەیەی بۆیان دیاریکراوە، ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش دەڵێت:" :" بڕیارە لەماوەی ٦٠ رۆژ لەدوای هەموارکردنەوەی یاسای بودجە کۆمپانیایەکی پسپۆڕی ئەم بوارە رابسپێردرێت بە هەماهەنگی هەرێم لەگەڵ وەزارەتی نەوتی فیدراڵی تاوەکو بەپێی تایبەتمەندێتی هەریەکێک لەکێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان دەستنیشانی تێچویەکی دادپەروەرانە و راستیبکات دواتر برەکە پاکتاوی دارایی بکرێتەوە بەزیادکردن یاخود کەمکردن".
١٦ دۆلار بۆ هەر بەرمیلە نەوتێک دیاریکراوە
د.نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەمیانی
بەشداریکردنی لەبەرنامەیەکی کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستاندا رایگەیاند:"ئەو پارەیەی کە لەماوەی
رابردوودا عیراق بۆ قەرەبووی هەرێم لە تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت دیاریکردبوو
بڕەکەی ٦ دۆلار بوو لە بوودجە، ئەمەش زۆر کەمتر بوو لە تێچووی دەرهێنانی نەوت
لەهەرێمی کوردستان بۆیە کۆمپانیا نەوتییەکانی بواری وەبەرهێنانی نەوت ئامادەنەبوون،
کە بەو بڕ پارەیە بەردەوامی بدەن بە دەرهێنانی نەوت".
" گفتوگۆکانی نێوان
هەرێم و بەغداش بۆ چارەسەرکردنی ئەم گرفتە بەردەوامی هەبوو، تاوەکو دوێنێ
٥-١١-٢٠٢٤ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی فیدراڵدا پێشنیازی هەمووارکردنەوەی
یاسای بودجە و ئەو بڕگەیەی کە تایبەتە بەم تێچووە و لەماددەی ١٢ی یاساکەدا هاتووە پەسەندکرا،
تا هەموارکردنەوەی یاساکەش بڕیاردرا سەرەتا ١٦ دۆلار دیاریبکرێت بۆ هەر بەرمیلە
نەوتێک وەک تێچووی دەرهێنان و گواستنەوە"، د.نەرمین وایوت.
بڕە پارەکە گۆڕانکاری تێدا دەکرێت
یاسای بوودجە تا خولێکی
دیکەی پەرلەمان کاریپێدەکرێت و جارێکی دیکەش ئەو بڕە پارەیەی بۆ قەرەبووی هەرێم لە
تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت دیاریکراوە گۆڕانکاری بۆ دەکرێت.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق وتیشی:" بڕیارە لەماوەی ٦٠ رۆژ لەدوای
هەموارکردنەوەی یاسای بودجە کۆمپانیایەکی پسپۆڕی ئەم بوارە رابسپێردرێت بە
هەماهەنگی هەرێم لەگەڵ وەزارەتی نەوتی فیدراڵی تاوەکو بەپێی تایبەتمەندێتی هەریەکێک
لەکێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان دەستنیشانی تێچویەکی دادپەروەرانە و راستیبکات
دواتر برەکە پاکتاوی دارایی بکرێتەوە بەزیادکردن یاخود کەمکردن، ئەمەش هەنگاوێکی
باشەو دەکرێت ببێتە دەستپێکێک بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەرێی
بەندەری جیهانییەوە".
"رەنگە بەشێک
لەکۆمپانیا نەوتییەکان رازی نەبن بەو بڕە پارەیەی دیاریکراوە بۆیان، هەربۆیە
لەسەرەتادا بەشێوەی سلفە پێیان دەدرێت، چونکە تێچووی بەشێک لە کۆمپانیاکان زیاترە،
بەڵام دوای بەدواداچوونی ئەو کۆمپانیا پسپۆڕەی دیاریدەکرێت نرخەکە دەگۆڕێت و یاسای
بوودجەش تا خولێکی دیکەی پەرلەمان بەردەوامی دەبێت و بۆ ساڵی داهاتوش هەمان بودجە
کاری پێدەکرێت"، نەرمین مەعروف وایوت.
دوای وردبینی مووچەی مانگی ١٠ خەرجدەکرێت
سەبارەت بە مووچەی مانگی
١٠ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش د.نەرمین مەعروف وتی:" مووچەی مانگی ١٠
لەوەزارەتی دارایی و دیوانی چاودێری دارایی لەوردبینیدایە دوای تەواوکردنی وردبینیەکە
مووچەکە خەرجدەکرێت و بەپێی بەدواداچوونەکانم تا ئێستا وردبینی تەواو نەبووە".
پێشتریش د.نەرمین مەعروف بە وێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاندبوو:"ئەگەرچی
راگرتنی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم كە نزیكەی ساڵێك و حەوت مانگە زیانی دارایی زۆری
گەیاندووە بە ئابوری هەرێم و عیراق، بەڵام لە ئێستادا ئەم بڕیارەی ئەمڕۆی
ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ هەنگاوێكی گرنگە بۆ چارەسەركردنی یەكێك لە كێشە
هەڵواسراوەكانی نێوان هەرێم و بەغدا تا ئەوكاتەی یاسای نەوت و گازی فیدڕاڵ تەشریع
دەكرێت پشتبەست بە مادەی ١١٢ی دەستور".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
12:16 PM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
10:26 AM - 2026-06-24
ئەمانەش ببینە
جێگری سەرۆکی هەرێم و باڵیۆزی ئیتاڵیا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان تاوتوێ دەکەن
05:21 PM - 2026-06-24
سەرۆك بافڵ و مامۆستا عەلی باپیر جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان دەكەنەوە
03:52 PM - 2026-06-24
یاسای دژەتیرۆر بەسەر بەکارهێنەرانی درۆندا جێبەجێ دەکرێت
03:07 PM - 2026-06-24
زۆرترین خوێنراو
-
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
جیهان 10:26 AM - 2026-06-24 -
ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاووتوێکردنی دوو پرسی گرنگ کۆدەبێتەوە
کوردستان 10:00 AM - 2026-06-24 -
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
جیهان 09:07 AM - 2026-06-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان هەنگاوی جدی بنرێت
ی ن ک 08:53 PM - 2026-06-23 -
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
کوردستان 08:41 PM - 2026-06-23 -
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
ی ن ک 08:30 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: لەهەرێم دەرفەتی گەورە هەیە بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار
کوردستان 06:15 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: هەرێم و عیراق هاوکاربن بۆ گەشەپێدانی ئابوری وڵات
کوردستان 04:58 PM - 2026-06-23



.png)



دابەزێنە

