د.نەرمین مەعروف: قەرەبووكردنەوەی هەرێم لەبەرهەمهێنانی نەوت هەنگاوێكی گرنگە
کوردستان 10:17 PM - 2024-11-05
PUKMEDIA
د.نەرمین مەعروف
ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری پەسند كردنی پێشنیاری هەمواری یاسای بودجە تایبەت بە تێچووی نەوتی هەرێمی دەركردو بەپێی بڕیارەكەش عیراق پابەند دەبێت بەقەرەبوو كردنەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەخەرجییە "سیادییەكان" بۆ تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت، ئەندامێكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانیش رایدەگەیەنێت: "هەرچەندە راگرتنی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم زیانی دارایی بەئابوری هەرێم و عیراق گەیاندووە، بەڵام ئەم بڕیارەی ئەنجومەنی وەزیران هەنگاوێكی گرنگە بۆ چارەسەركردنی یەكێك لە كێشە هەڵواسراوەكانی نێوان هەرێم و بەغدا".
د.نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەوێبسایتی رەسمی یەكێتی PUKMEDIA ی راگەیاند: "ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا پێشنیارێكی بۆ هەمواركردنەوەی ماددەی (١٢/دووەم/ج) لە یاسای بودجەی سێ ساڵە ژمارە ١٣ی ساڵی ٢٠٢٣ پەسند كرد، بەپێی ئەم هەموارە وەزارەتی دارایی فیدراڵ لەچوارچێوەی خەرجییە سیادییەكانی بودجە بڕی ١٦ دۆلار خەرجدەكات بۆ تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی هەر بەرمیلێك لەنەوتی هەرێم كە بڕەكەی لەیاسای بودجەدا بە ٤٠٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە دیاریكراوە بەمەرجێك لەلایەن كۆمپانیای (سۆمۆ)ەوە هەناردە بكرێت، یان وەزارەتی نەوتی فیدراڵ بۆ پێداویستی ناوخۆ بەكاریبهێنێت پشتبەست بە بڕگەكانی (أ) و (ب)ی مادەی ١٢ی یاسای بودجە".
"هەربەپێی هەموارەكە بڕی ئەو ١٦ دۆلارە بۆ تێچووی بەرمیلێك وەك پێشینە ئەژمار دەكرێت لەسەرەتادا تا ئەوكاتەی لەلایەن دەزگایەكی راوێژكاری تەكنیكی نێودەوڵەتی تایبەتمەندەوە (كە لەلایەن وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵ بەرێكەوتن لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم دەستنیشاندەكرێت) خەمڵاندنێكی دادپەروەرانە بۆ تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوە لە هەر كێڵگەیەكی نەوتی هەرێم بە جیا دەكات لە ماوەی (٦٠) رۆژدا لەبەركاربوونی هەمواری یاساكە" د.نەرمین مەعروف وادەڵێت.
راشیگەیاند: "بەدوای بڕیاری راگرتنی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم لەبەندەری جیهان لە ٢٥ی ئاداری ٢٠٢٣ و دەرچوونی یاسای بودجەی سێ ساڵە یەكێك لەخاڵەكانی ناكۆكی نێوان هەرێم و بەغدا لە اوەی رابروودا تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێم بوو كە لەیاسای بودجە بەتێكڕا بۆ نەوتی عیراق و هەرێم بە ٦ دۆلار بۆ بەرمیلێك دیاریكراوە، ئەمە لەگەڵ ئەوەی جیاوازییەكی زۆر هەیە لەنێوان سروشتی كێڵگە نەوتییەكانی هەرێم و عیراق جگە لەجیاوازی نێوان گرێبەستە نەوتییەكانی هەردوولا".
وتیشی: "ئەگەرچی راگرتنی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم كە نزیكەی ساڵێك و حەوت مانگە زیانی دارایی زۆری گەیاندووە بە ئابوری هەرێم و عیراق، بەڵام لە ئێستادا ئەم بڕیارەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ هەنگاوێكی گرنگە بۆ چارەسەركردنی یەكێك لە كێشە هەڵواسراوەكانی نێوان هەرێم و بەغدا تا ئەوكاتەی یاسای نەوت و گازی فیدڕاڵ تەشریع دەكرێت پشتبەست بە مادەی ١١٢ی دەستور".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

