فراکسیۆنە کوردستانییەکان جگە لەپارتی داوای تەوتین دەکەن
کوردستان 01:23 PM - 2024-11-05
PUKMEDIA
لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ئەو لایەنانەی داوای تەوتینیان کردووە
نزیکەی ١٤٠ پەرلەمانتاری عیراق کە زیاتر لە ١٠ سەرۆکی فراکسیۆنیان لەناودایە، کە چوار سەرۆکی فراکسیۆنیان کوردستانین، پشتیوانی پرۆژەکەی یەکێتی دەکەن، بۆ تەوتینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە یەکێک لەبانکە فیدراڵییەکان، کە بڕیاری دادگای فیدراڵیشە، بەڵام حکومەتی هەرێم لەژێر ناوی هەژماری من-دا بە بانکی ئەهلی دەیەوێت هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم بکاتەوە و ئەمەش ناڕەزایی فراکسیۆنە کوردستانیی و عیراقییەکانی لێکەوتووەتەوە.
تهوتین، لهگهڵ دهستوور و بڕیاری دادگای فیدراڵی یهكدهگرێتهوه
ههرێم كهمال ئاغا سهرۆكی فراكسیۆنی یهكێتی لهئهنجومهنی نوێنهرانی
عیراق به وێبسایتی رهسمی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA راگهیاند:"پهیامی
سهرۆك بافڵ لهبارهی كۆتایی هێنان به ههژماری من و پشتیوانی تهوتین، پهیامێكه
لهگهڵ دهستوور و بڕیاری دادگای فیدراڵی یهكدهگرێتهوه، چونكه بابهتی تهوتینی
مووچه لهلایهن دادگای فیدراڵییهوه یهكلاكراوهتهوه كه دهبێت لهلایهن
بانكه فیدراڵییهكانهوه مووچه تهوتین بكرێت، لهبهرئهوهی بۆ تێكڕای مووچهخۆرانی
ههرێمی كوردستان ههم گهرهنتی زیاترهو ههم بڕیاری دادگای فیدراڵییشه كه دهبێت
جێبهجێ بكرێت".
" ئهگهر لایهنێك بیهوێت به بیانوی جیاجیا تهوتین
دوابخات، لهكۆتاییدا ههر دهبێت بكرێت، چونكه ههر كهسێك تانه لهپرۆسهكه
بدات لەژێر ههرناوێكدا بێت ئامانج لێی نهكردنی تهوتین بێت بێگومان دهیباتهوه"،
ههرێم كهمال ئاغا وادهڵێت.
تەوتین کێشەی مووچە چارەسەر دەکات
بەتەوتینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کێشەی مووچەخۆران
چارەسەر دەبێت، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەریش لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
رایدەگەیەنێت:" هەر لایەنێک
یان حکومەتی هەرێم دژی تەوتینی مووچەخۆرانی هەرێم و بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بێت،
کەواتە نایەوێت کێشەی مووچەخۆران چارەسەر ببێت".
سۆران عومەر سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری لە
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە وێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:" بەجێبەجێکردنی بڕیارەکەی
دادگای فیدراڵی کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەر دەبێت و پێویستە حکومەتی
هەرێم پابەند بێت بەبڕیارەکەی دادگای فیدراڵییەوە".
"هەر لایەنێک یان
حکومەتی هەرێم دژی تەوتینی مووچەخۆرانی هەرێم و بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بێت،
کەواتە نایەوێت کێشەی مووچەخۆران چارەسەر ببێت"، سۆران
عومەر وایوت.
حکومەتی هەرێم شەڕی بانکی ئەهلی دەکات
تەوتین لەیەکێک لەبانکە فیدراڵییەکانی عیراق،
لەگەڵ ئەوەی جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵییە، هاوکات زامنی مووچەی مووچەخۆرانی
هەرێمیش دەکات، بۆیە هیچ رەوا و یاسایی نییە کە حکومەتی هەرێم شەڕی ژمارەیەک بانکی
ئەهلی بکات.
موسەنا ئەمین سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی
لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" بڕیاری
دادگای فیدراڵی لەبارەی تەوتینی مووچەخۆرانی هەرێم، بڕیاری کۆتاییە و دەبێت
جێبەجێبکرێت، ئەگەر هەر دەسەڵاتێکیش بیەوێت بەزۆر لەو بانکەی کە دەیەوێت
مووچەخۆران تەوتین بکەن، ئەو بڕیارە دژی یاسایە و پێمان وایە تەوتین لەیەکێک لەبانکە
فیدراڵییەکانی عیراق، لەگەڵ ئەوەی جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵییە، هاوکات
زامنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمیش دەکات".
" هیچ رەوا و یاسایی نییە کە حکومەتی هەرێم
شەڕی ژمارەیەک بانکی ئەهلی دەکات، بەپێچەوانەوە ئەرکی حکومەتی هەرێم و ئێمەشە، مووچەی
مووچەخۆران گەرەنتی بکەین، نەک شەڕی بانکی ئەهلی بکەین"، موسەنا ئەمین وایوت.
شەڕی دۆڕاو بۆ هەژماری من ناکەین
مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ئەو مافەیان هەیە
خۆیان ئەو بانکە هەڵبژێرن کە دەیانەویت مووچەکانیانی لێ وەربگرن، ئەو هەوڵەشی کە
لەسلێمانییەوە هەیە، ئەگەر بەپێی مەرجەکانی دادگای فیدراڵی بێت، تەوتینە.
هەر لە کۆنگرەکەدا موسەنا ئەمین راشیگەیاند:"مووچەخۆران مافی خۆیانە ئەو بانکە فیدراڵییە هەڵبژێرن
کە دڵخوازی خۆیانە و هەر فشارێک لە مووچەخۆران بکرێت دژی دەوەستینەوە و
شەرمەزارییە رێگە نەدرێت کۆتایی بە کێشەی مووچە بهێنرێت، هاوکات ئەو هەوڵەشی کە
لەسلێمانییەوە هەیە، ئەگەر بەپێی مەرجەکانی دادگای فیدراڵی بێت، تەوتینە".
" حکومەتی هەرێم هیچ پاساوێکی یاسایی نییە،
کە لەبری تەوتین هەژماری من بکاتە جێگرەوەی و وەک پەرلەمانتاران جگە لەشەڕکردنی بۆ
سەروەری خەڵکی هەرێم و دەستکەوتەکانی، هەرگیز شەڕی دۆڕاو بۆ هەژماری من و هەندێک
بانکی ئەهلی ناکەین، هاوکات هەر مووچەخۆرێک بەزۆر لەبانکی ئەهلی هەژماری بانکی بۆ
کرابێتەوە، بەپێی یاسا دەتوانێت بانکەکەی بگۆڕێت بۆ بانکێکی فیدراڵی "، موسەنا ئەمین وایوت.
یەكێتی لەپەرلەمانەوە هەوڵی جێبەجێكردنی تەوتین دەدات
هەوڵەكانی یەكێتی بۆ جێبەجێكردنی تەوتینی مووچەخۆرانی هەرێم بەردەوامی
هەیەو لەو چوارچێوەیەشدا فراكسیۆنی یەكێتی ١٣٨ ئیمزای پەرلەمانتارانی بۆ
كۆكردووەتەوە.
كاروان یاروەیس بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی
عیراق بە بەوێبسایتی رەسمی یەكێتی PUKMEDIA ی
راگەیاند:" فراکسیۆنەکەمان لەچوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ جێبەجێکردنی تەوتین و
کۆتاییهێنان بەهەژماری من ١٣٨ ئیمزای پەرلەمانتارانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
کۆکردووەتەوە و پێشکەشی سەرۆکوەزیرانی عیراق و بەڕێوەبەری بانکی ناوەندیمان
کردووە".
"وەک فراکسیۆنی یەکێتی بە ئەرکی
خۆمانی دەزانین، کە پشتیوانی مووچەخۆرانی هەرێم بین و هەوڵی جێبەجێکردنی بڕیارەکەی
دادگای فیدراڵی بدەین، کە حکومەتی هەرێم دەیەوێت پێچەوانەی بڕیارەکە، هەژماری
بانکیی لە بانکی ئەهلی بۆ بەرژەوەندی شەخسی بە مووچەخۆران بکاتەوە"، کاروان
یاروەیس وایوت.
یەکێتیی نیشتمانی کوردستان وەک هەمیشە لە هەوڵەکانی بەردەوامە لەپێناو زامنکردنی مافەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان ، بۆ پارێزگاریکردن لە مافی مووچەخۆران و رەتکردنەوەی (هەژماری
من) یش، لە دوو هەوڵدا کە یەکێکیان تۆمارکردنی سکاڵایە لە دادگای کەرخ لەبەغدا دژی
هەژماری من تاوەکو تەوتین جێبەجێبکرێت، دووەمیش بە هەوڵی فراكسیۆنی یهكێتی لهئهنجومهنی نوێنهرانی عیراق ١٣٨ ئیمزای پەرلەمانتاران کە
١٠ سەرۆکی فراکسیۆنیان لەناودایە و چوار سەرۆکی فراکسیۆنیان کوردستانین، لە
ئەنجومەنەکە کۆکرایەوە و پێشکەشی سەرۆکوەزیرانی عیراق و بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی
کرا، ئەمەش لەکاتێکدایە پهیامی سهرۆك بافڵ لهبارهی كۆتایی هێنان به ههژماری من و پشتیوانی تهوتینیشەوە، پهیامێكه لهگهڵ دهستوور و بڕیاری دادگای فیدراڵی یهكدهگرێتهوه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق: بانگەشە کۆتایی دێت
03:58 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
01:45 PM - 2025-11-06 -
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال: تێکۆشەرانی یەکێتی سەرمایەیەکی گەورەن
01:31 PM - 2025-11-06 -
كارنامەی لیستی 222 ی یەكێتی بۆ سێکتەری کارگێڕی و ئابووری
11:05 AM - 2025-11-06
ئەمانەش ببینە
سەعدی پیرە: لەژێر ناوی بێ مانا مووچەی خەڵکی هەرێم بڕدرا
06:35 PM - 2025-11-06
بهپێی راپرسییهكان یهكێتی سهركهوتنی گهوره بهدهستدههێنێت
02:51 PM - 2025-11-06
قوباد تاڵەبانى:خەڵک ئێستا زیاتر لەهەر کاتێکی دیکە ئومێدیان بە یەکێتییە
02:50 PM - 2025-11-06
ئەدهەم بارزانی: دەنگ بدەن بەو کاندیدانەی هێژا بافڵ جەلال تاڵەبانی دیاری کردون
01:51 PM - 2025-11-06
زۆرترین خوێنراو
-
بهپێی راپرسییهكان یهكێتی سهركهوتنی گهوره بهدهستدههێنێت
ڕیپۆرتاژ 02:51 PM - 2025-11-06 -
قوباد تاڵەبانى:خەڵک ئێستا زیاتر لەهەر کاتێکی دیکە ئومێدیان بە یەکێتییە
کوردستان 02:50 PM - 2025-11-06 -
ئەدهەم بارزانی: دەنگ بدەن بەو کاندیدانەی هێژا بافڵ جەلال تاڵەبانی دیاری کردون
کوردستان 01:51 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
کوردستان 01:45 PM - 2025-11-06 -
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال: تێکۆشەرانی یەکێتی سەرمایەیەکی گەورەن
کوردستان 01:31 PM - 2025-11-06 -
كارنامەی لیستی 222 ی یەكێتی بۆ سێکتەری کارگێڕی و ئابووری
ی ن ک 11:05 AM - 2025-11-06 -
حاکم قادر: ھەموان دەنگ بە لیستی 222ی یەکێتیی بدەن
کوردستان 11:05 AM - 2025-11-06 -
بێگەرد تاڵەبانی: یەكێتی خاوەنی ئەو دەستكەوتانەیە كەبانگەشەیان پێوەدەكرێت
کوردستان 10:57 AM - 2025-11-06





.jpg)

دابەزێنە

