پیرۆزباییەکان بۆ ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی ژنان
کوردستان 07:44 PM - 2024-11-03
PUKMEDIA
لۆگۆی یەکێتی ژنانی کوردستان
35 ساڵ بەسەر
دامەزراندنی یەکێتیی ژنانی کوردستان دا تێدەپەڕێت و چەندین پەیامی پیرۆزباییان
ئاڕاستەکراوە کە ئەمە دەقەکانیانە...
مەکتەبی
سیاسی: یەکێتی باوەڕی تەواوی بە مافەکانی ژنان هەیە
بەرێز سکرتێری
یەکێتی ژنانی کوردستان
لە یادی ٣٥
ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی ژنانی کوردستاندا پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی
بەرێزتان و مەکتەبی سکرتاریەت وگشت ئەندامانی رێکخراوەکەتان دەکەین
یەکێتی ژنانی کوردستان لە مێژووی
کارکردنیدا سەروەرییەکی پرشنگداری بۆ خۆی تۆمار کردوە کە توانیویەتی وەک
رێکخراوێکی ئازاد گرنگی بەرۆڵی ژنان بدات بۆ هێنانە پێشەوەیان لە گشت بوارەکانی
تێکۆشان و خەباتدا، بەشداری چەندان ژن لە بوارەکانی حزبی و حوکمڕانیدا چ وەک سەرکردەی
سیاسی چ وەک پسپۆڕیی لەبەرێوەبردنی وڵاتدا ، سەلمێنەری تواناکانی
رێکخراوەکەتانە لە رووی پێگەیاندنەوە، وەک چۆن هەمیشە یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان باوەڕی پتەونەگۆڕی بەمافەکانی ژنان هەبوە، بۆ برەودان بە
کارەکانی رێکخراوەکەتان و گرنگیدانی زیاتر بە رۆڵی ژنان ، لە پێناو بەدیهێنانی
مافە رەواکانتان ،پشتیوانی و پشتگیری خۆمانتان بۆ دووپات دەکەینەوە.
هەمیشە سەربەرز وسەرکەوتوبن
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
قوباد تاڵەبانی:
یەکێتی ژنان خاوەنی هەڵوێستی نیشتمانی بەرچاو بووە
بەبۆنەی ساڵیادی
دامەزراندنی یەکێتی ژنانی کوردستانەوە، پیرۆزباییتان لێ دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان
بۆ دەخوازم.
ئەم ڕێکخراوە
شوێن و پێگەی خۆی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق لەکایەکانی سیاسی و ئابوری
و کۆمەڵایەتی و پاڵپشتیکردنی ژناندا مسۆگەرکردووە بەتایبەت کە لەمێژووی خەباتیدا
خاوەنی چەندین هەڵوێستی نیشتمانی دیار و بەرچاو بووە، جگە لەبەشدارییەکانی لەپەرەپێدانی
هۆشیاری گشتی و خەبات لەپێناو بەدەستهێنانی مافەکانی ژنان بۆ هێنانەکایەی کۆمەڵگەیەک
کە یەکسانی لەماف و بەرپرسیارێتی فەراهەم بکات.
ئومێدەوارم ئەم
ساڵیادە ببێتە وێستگەیەک بۆ وەرچەرخان لەبەردەم ئاڵنگارییەکانی ئەم قۆناغەی تێکۆشانی
ژنان.
قوباد تاڵەبانی
لێپرسراوی مەکتەبی
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
پیرۆزبایی سەرۆکی
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی
بەرێز/
سکرتێری یەکێتیی ژنانی کوردستان
بەڕێزان/ ئەندامانی سکرتاریەتیی یەکێتیی
ژنانی کوردستان
لە ٣٥هەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەکێتیی
ژنانی کوردستاندا گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەی بەرێز و سەرجەم
ئەندامانی رێکخراوەکەتان دەکەین.
خەباتی یەکێتیی ژنانی کوردستان
شانازیەکی گەورەیە بۆ ئێمە لە دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی، یەکێتیی ژنان
مێژوویەکی پڕ سەروەرییان لە خەباتی شاخ و شار بۆ گەلەکەم تۆمار کردووە،
رێکخراوەکەتان سەکۆیەکی گرنگ و پشتیوان و پشتگیری تەواوی سەرجەم چینەکانی
دیکەبوونە و قوتاخانەیەکی گەورەبووە بۆ پێگەیاندنی کادری خاوەنفکر و رۆشنبیر.
خەبات و تێکۆشانتان لە ۳٥ ساڵی رابردوودا لەپێناو دابینکردنی مافەکانی
ژنانی کوردستان و هەموو مافەکانی گەلی کورد بەرز دەنرخێنین و شوێن پەنجەتان دیارە.
ئێستاش ئێوە بوونەتە پایەیەکی بەهێز و
گرنگ بۆ داکۆکیکردن لە مافەڕەواکانی ژنانی کوردستان لە سەرجەم بوارەکاندا.
بۆیە لەم یادە
پیرۆزودا سڵاوی تایبەت بۆ ئەو ژنان و کچانی شەهید کە خوێنی پاکی بێگەردی
خۆیان بە گەلەکەمان بەخشیوە.
سەرکەوتوو و سەرفرازبن، یادتان پیرۆزبێت
باڵیۆز د. محەمەد سابیر
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی
۳ی ۱۱ی ٢٠٢٤
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
12:16 PM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
10:26 AM - 2026-06-24
ئەمانەش ببینە
جێگری سەرۆکی هەرێم و باڵیۆزی ئیتاڵیا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان تاوتوێ دەکەن
05:21 PM - 2026-06-24
سەرۆك بافڵ و مامۆستا عەلی باپیر جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان دەكەنەوە
03:52 PM - 2026-06-24
یاسای دژەتیرۆر بەسەر بەکارهێنەرانی درۆندا جێبەجێ دەکرێت
03:07 PM - 2026-06-24
زۆرترین خوێنراو
-
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
جیهان 09:07 AM - 2026-06-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان هەنگاوی جدی بنرێت
ی ن ک 08:53 PM - 2026-06-23 -
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
کوردستان 08:41 PM - 2026-06-23 -
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
ی ن ک 08:30 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: لەهەرێم دەرفەتی گەورە هەیە بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار
کوردستان 06:15 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: هەرێم و عیراق هاوکاربن بۆ گەشەپێدانی ئابوری وڵات
کوردستان 04:58 PM - 2026-06-23 -
ترەمپ رەزامەندی ئێران بۆ پشکنینی ئەتۆمی رادەگەیەنێت و تاران رەتی دەکاتەوە
جیهان 04:18 PM - 2026-06-23 -
سۆمۆ: هەناردەی نەوتی کەرکوک بۆ حەوت ملیۆن بەرمیل بەرزبۆتەوە
کوردستان 03:39 PM - 2026-06-23



.png)



دابەزێنە

