مام جەلال و یەكێتی خەمخۆری یەكڕیزی كورد-تورك بوون
چاوپێکەوتن 05:27 PM - 2024-11-03
كوردستانی نوێ
حەسەن ئۆزگۆنەش سیاسەتمەدارو ئەندام پەرلەمانی پێشووی دەم پارتی
ماوەیەكە باس لە پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا دەكرێت، ئەو هەنگاوەش دوای ئەوە هات كە دەوڵەت باخچەلی سەرۆكی مەهەپە تەوقەی لە گەڵ بەرپرسان و پەرلەمانتارانی دەم پارتی كرد، هاوكات ئەوانیش بە گەرمی پێشوازییان لەو هەنگاوە كردو دڵنیایی دا كە پشتیوانی لەهەر هەنگاوێكی دەوڵەتی توركیا دەكات كە لە بەرژەوەندیی گشتی و ناوخۆ بێت بۆ سەرخستنی پڕۆسەی ئاشتی لە باكووری كوردستان.
دەم پارتی ئامادەی سەرخستنی پڕۆسەی ئاشتیيە لە توركیا
بۆ یەكەمین جار پڕۆسەی ئاشتی لە ساڵی 1992 لە سەردەستی سەرۆك مام جەلال تاڵەبانی دەستیپێكرد. دوای ئەمەش چەند گەڕێكی تری ئاشتی دەستی پێكردووە و چاوەڕوان دەكرێت لە رۆژانی داهاتوودا پێشكەوتنێك لەوبارەیەوە بەخۆیەوە ببینێت.
لەم بارەیەوە حەسەن ئۆزگۆنەش سیاسەتمەدارو ئەندام پەرلەمانی پێشووی دەم پارتی لە ئامەد، بە كوردستانی نوێی راگەیاندووە: "دوای 44 هەفتە عومەر ئۆجەلان لە زیندانی ئیمڕالی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان كۆبووەوە". دەوڵەت باخچەلی سەرۆكی مەهەپە دەشڵێت: "پێویستە ئۆجەلان بێتە پەرلەمانی توركیاو داوا لە هێزە چەكدارەكانی شاخ بكات چەك دابنێن و خۆیان رادەستی حكومەت بكەن".
دوابەدوای ئەو وتانەی باخچەلی، گفتوگۆی سەرەتایی لەسەر پرسی كورد لەباكوور كرا، بەڵام ئیرادەیەكی روون و جدی تەنیا لەلای كوردو بەتایبەت عەبدوڵا ئۆجەلان هەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەی كورد بەشێوەیەكی ئاشتییانە و بێدەنگكردنی چەكەكان.
دەم پارتی پێشوازی لە ئاشتی دەكات
دەشڵێت: "ئێمە وەك (دەم پارتی)، ئامادەین بۆ سەرخستنی هەر پڕۆسەیەكی ئاشتی لەتوركیا كە لەبەرژەوەندیی گشتی وڵات بێت، بەڵام دەبێت ئیرادەیەكی جددی لەلایەن حكومەتی ئاكەپەو مەهەپە هەبێت، بەڵام بۆچوون و قسەكانیان لەسەر ئەم پرسە یەك ناگرنەوە".
حەسەن ئۆزگۆنەش لە درێژەی قسەكانیدا دەڵێت: "پرسی كورد پێویستی بەهەندێك هەنگاوی جددی هەیەو چارەسەركردنی ئەم پرسە هەستیارە بەهەندێك قسە، یان نكۆڵیكردن لەكێشەی كوردی سەرناگرێت. بارودۆخی ناوخۆی توركیا لەڕووی كۆمەڵایەتی و ئابووری و سیاسی و مافی مرۆڤەوە داڕزیوەو پێویستە دەسەڵاتدارانی توركیا بارودۆخی سەختی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لەبەرچاو بگرن كەچۆتە قۆناغی جەنگی سێیەم".
دەسەڵاتدارانی توركیا دەستبەرداری تاكلایەن بن و وڵات لەم رەوشە خراپەی رزگاربكەن
باسی لەوەشكردووە: "داواكارییەكانی گەلی كورد روون و ئاشكران و ئێستا تۆپەكە لە گۆڕەپانی دەسەڵاتدارانی حكومەتی توركیادایە، بەڵام هەنگاوەكان بۆ سەرخستنی پڕۆسەی ئاشتی لە باكووری كوردستان و توركیا بەگشتی، دەبێت قبووڵكردنی زمانی كوردی وەك زمانی سەرەكی وڵات لەقوتابخانە و دامەزراوە حكومییەكان كاری پێبكرێت".
پێویستە كورد لەچوارچێوەی توركیادا ناوچەكانی خۆی بەڕێوەببات
گومانی تێدا نییە تا كێشەی كورد لەهەر چوار پارچەی كوردستان چارەسەر نەكرێت، ئارامی لەناوچەكەدا بەدینایەت. لەسەرووی هەمووشیانەوە باكووری كوردستان، پێویستە حكومەتی توركیا دۆستایەتی كورد بكات لەخۆرئاوای كوردستان لە باشووری كوردستان بە بێ جیاوازی لەگەڵ هەموو لایەنێك دۆست بێت.
نابێ لەگەڵ لایەنێك دۆست بێت و لایەنەكەی تر بەنەیار لەباشوور بزانێت، چونكە رەوانشاد مام جەلال تاڵەبانی و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، هەمیشە خەمخۆری یەكڕیزیی ناوخۆی توركیاو برایەتی كورد- تورك بوون. بۆیە پێویستە دەسەڵاتدارانی توركیا بەخشندەو پشوو درێژ بێت لەگەڵ پرسی كوردی و حزب و لایەنەكانی میللەتی كورد لە هەموو پارچەكانی تری كوردستان بەبێ جیاوازی و بەیەك چاو بیبینن.
هەروەها ئۆزگۆنەش دەڵێت: "ئەمڕۆ سەردەمی میرەكانی كوردو خەلیفەكان نییەو گەلی كورد هۆشیارە لەدیاریكردنی چارەنووسی خۆی و مافەكانیان، چونكە گەلانی تورك و فارس و عەرەب و گەلانی تری جیهان چیان دەوێت، نەتەوەی كوردیش هەمان شتیان دەوێت، چونكە گەلێكی دێرینە و خاوەن خاك و مێژووی خۆیەتی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا".
هاوكات پڕۆسەی ئاشتی بۆ یەكەمین جار لەلایەن رەوانشاد مام جەلال تاڵەبانییەوە، لە ساڵی 1992 لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئەوكاتەی توركیا دەستیپێكرد، بەڵام هەوڵەكانی دەسەڵات لەوكاتەدا جددی نەبوون سەبارەت بەچارەسەركردنی پرسی كورد لەباكووری كوردستان. هەروەها دانوستانەكانی ئاشتی لە ساڵی 2012 كەدرێژەپێدەری هەوڵەكانی چارەسەری رەوانشاد مام جەلال بوون كە لەساڵانی نەوەدەكانی سەدەی رابردوودا بناغەی بۆ دانراوە. هەروەها ئەو بناغەییەی لە 100 ساڵی رابردووداو لە ساڵی 1923 لەلۆزان بەسەر گەلی كورددا سەپێنرا، لەساڵی 1991 لەباشووری كوردستان و لەساڵی 2012 لەخۆرئاوای كوردستان هەڵوەشایەوە. ئەمڕۆ دەبێت لە هەموو بەشەكانی كوردستاندا مافەكانی گەلی كورد قبووڵ بكرێن.
توركیا فرە ئاڕاستەیە لە سیاسەتدا
حەسەن ئۆزگۆنەش ئاماژە بەوەشدەدات: "لەڕاستیدا حكومەتی توركیا لەسەر چەند پەتێكی جیاواز سیاسەت پەیڕەو دەكات لەگەڵ روسیاو ئەمریكاو ناتۆ و چین، بەڵام هەموو ئەو پەیوەندییانە سوودبەخش نەبوون و ئەم وڵاتە لەناوخۆدا بەرتەنگ بووەو گیرۆدەی چەندین كێشەی ئابووری و سیاسی و كۆمەڵایەتی و دیپلۆماسی بووە، جەنگی ئیسرائیل لەكەرتی غ*ە*ز*ز*ەو باشووری لوبنان و سوریاو ئێران هەڕەشەیەكی دیكەی راستەوخۆن بۆ سەر توركیا.
هاوكات دورگەی قوبرس و دوورگەكانی نزیك لەتوركیا كێشەیەكی ترن بۆ ئاییندەی توركیا كەئەمریكاو ناتۆو ئیسرائیل و یۆنانستان نایانەوێت توركیا هەیمەنەی بەسەر ئەو ناوچانەدا هەبێت.
حكومەتی توركیا ململانێكانی قوبرس و ئەرمینیا و سوریا و ناوچەكە بەگشتی وەك هەڕەشەیەك بۆ سەر داهاتووی خۆی دەبینێت، بۆیە ئێستا بیر لە چارەسەركردنی پرسی ناوخۆی كورد دەكەنەوە، بەڵام ئەمە پێویستی بە ئیرادەیەكی جددی هەیە و بە چاك و چۆنی و تەوقەیەك سەرناگرێت.
هەروەها لەم بارەیەوە حەسەن ئۆزگۆنەش دەڵێت: "دەنگۆی ئەوە هەیە عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە زیندانی ئیمڕاڵییەوە بگوازرێتەوە بۆ ئەنقەرە، بەڵام ئەم قسانە باوەڕ ناكرێن تا بەكردار نەكرێت، چونكە هەندێك لایەنی رەگەزپەرست دژن".
پێویستە ئیرادەیەكی زەڵاڵ هەبێت بۆ سەرخستنی پڕۆسەی ئاشتی نێوان كوردو تورك. ئێمە وەك (پارتی دەم) بەردەوام لەناو پەرلەمان ولەناو خەڵكداو لەڕاگەیاندنكانمان پشتیوان دەبین بۆ نزیككردنەوەی دەوڵەت بۆ ئەوەی رێگایەك بدۆزینەوە بۆ چارەسەركردنی پرسی كورد.
وتیشی: "داوا لە گەلی كورد دەكەم، یەكێتی نێوخۆیی پێكبهێنن و ئاگاداربن كە جەنگی سێیەم لەخۆرهەڵاتی ناوەڕاست هەیەو رەنگە ئەم جەنگە گەورەتر ببێت و قەبارەی زیانەكانیش گەورەترببن، هاوكات لەمێژوودا دەرفەتی زۆر بۆ كورد رەخساوە، بەڵام كورد لەناوخۆدا ئامادە نەبوون و خاوەن ستراتیژییەكی دروست نەبوون كە دۆست و دوژمنەكانیان بناسن، بۆیە دەرفەتەكانی رابردوویان لەدەستدا، بەڵام ئێستا دەرفەتێكی نوێ بۆ گەلی كورد هاتۆتە ئاراوە، بۆیە پێویستە حزب و لایەنەكانی كوردی لەهەموو بەشەكانی كوردستان لە ناوخۆیاندا كێشە و كەموكووڕییەكانیان چارەسەر بكەن و كاری دیپلۆماسی پەرەپێبدەن و ماف و ناسنامەی خۆیان لەخۆرهەڵاتی ناوەڕاست مسۆگەر بكەن، چونكە لەساڵانی داهاتوودا گۆڕانكاریی گەورە بەڕێوەن.
PUKMEDIA سازدانی.. پیران شەمزینی
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ کۆچی دوایی کاوەی ئیزاعە
09:55 AM - 2025-11-07 -
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق: بانگەشە کۆتایی دێت
03:58 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
01:45 PM - 2025-11-06 -
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال: تێکۆشەرانی یەکێتی سەرمایەیەکی گەورەن
01:31 PM - 2025-11-06
ئەمانەش ببینە
کارنامە و ستراتیجی لیستی ٢٢٢ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
09:47 AM - 2025-11-07
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 9 ملیار دینارە
08:50 AM - 2025-11-07
قوباد تاڵەبانی: سەرکەوتنی زۆر گەورە بەدەست دەهێنین
07:01 PM - 2025-11-06
سەعدی پیرە: لەژێر ناوی بێ مانا مووچەی خەڵکی هەرێم بڕدرا
06:35 PM - 2025-11-06
زۆرترین خوێنراو
-
بهپێی راپرسییهكان یهكێتی سهركهوتنی گهوره بهدهستدههێنێت
ڕیپۆرتاژ 02:51 PM - 2025-11-06 -
قوباد تاڵەبانى:خەڵک ئێستا زیاتر لەهەر کاتێکی دیکە ئومێدیان بە یەکێتییە
کوردستان 02:50 PM - 2025-11-06 -
ئەدهەم بارزانی: دەنگ بدەن بەو کاندیدانەی هێژا بافڵ جەلال تاڵەبانی دیاری کردون
کوردستان 01:51 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
کوردستان 01:45 PM - 2025-11-06 -
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال: تێکۆشەرانی یەکێتی سەرمایەیەکی گەورەن
کوردستان 01:31 PM - 2025-11-06 -
كارنامەی لیستی 222 ی یەكێتی بۆ سێکتەری کارگێڕی و ئابووری
ی ن ک 11:05 AM - 2025-11-06 -
حاکم قادر: ھەموان دەنگ بە لیستی 222ی یەکێتیی بدەن
کوردستان 11:05 AM - 2025-11-06 -
بێگەرد تاڵەبانی: یەكێتی خاوەنی ئەو دەستكەوتانەیە كەبانگەشەیان پێوەدەكرێت
کوردستان 10:57 AM - 2025-11-06







دابەزێنە

