چوار پرۆژەیاسا لە ئەنجومەنی نوێنەرانە و فراکسیۆنە کوردستانیەکانیش لە ئامادەباشیدان
کوردستان 09:45 AM - 2024-10-29
ئاژانسەکان
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
ئەمڕۆ ٢٩-١٠-٢٠٢٤ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کۆدەبێتەوە، بۆ بڕیاردان لەسەر ٤ پرۆژەیاسا و خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسایەکیش دەکات، هەرسێ پرۆژەیاسای ( هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی
ڕژیمی بەعس و گەڕانەوەی موڵکە داگیرکراوەکان بەمەش موڵک وماڵ و زەوییە کشتوکاڵیەکان
لە کەرکوک وناوچە دابڕاوەکان دەگەرێندرێنەوە بۆ خاونە رەسەنەکانیان و پرۆژە یاسای لێبوردنی گشتی، هەروەها هەمواری یاسای باری کەسێتی
ساڵی 1959 ) کە لە کۆبوونەوەی پێشووی پەرلەمان دا هیچیان دەنگی لەسەر نەدرا و
دواخرا، پەرلەمانتارێکیش دەڵێت:" پەرلەمانتارنی کورد هەوڵی کۆتاییهێنان بەتەعریب
دەدەن"
بەگوێرەی خشتەی
کارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆ ٢٩-١٠-٢٠٢٤ بڕیارە نوێنەرانی عیراق دەنگ لەسەر دوو پرۆژەیاسای
خزمەت و خانەنشینی حەشدی شەعبی بدەن و خوێندنەوەی یەکەمیش بۆ پرۆژەیاسای پاراستنی
موڵکایەتیی هزری بکەن.
بەدریە حسێن پەرلەمانتاری عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بەوێبسایتی
رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:"
وەک ئەندامانی کورد لە پەرلەمانی عیراق كۆتایی بە (تعریب)ی ٥٠ساڵی رابردووی بەعس دەهێنین
و زەوییە داگیرکراوەکانی کەرکوک و ناوچە دابڕاوەکان دەگێڕینەوە باوەشی نیشتیمان"،
وتیشی:" لە دانیشتی پێشوودا ئەم یاسایە بەهۆی رێکنەکەوتنی لایەنەکان، بەتایبەتی
عەرەبی سوننە نەتوانرا تێپەڕبکرێت".
"پڕۆژە یاسای گەڕاندنەوەی
موڵک وماڵەکان بۆ خاوەنەکانیان، پێشنیار و پڕۆژەی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانە و
بەشێک بوو لە رێککەوتنی یەکێتی بۆ بەشداریکردن لە کابینەی حکومەتەکەی محەمەد شیاع سوودانی " ئەو پەرلەمانتارە
وایوت.
فراکسیۆنە کوردییەکان دانیشتنەکەیان بەجێهێشت
پێشتریش غهریب ئهحمهد ئهندامی ئهنجومهنی نوێنهرانی
عیراق لهفراكسیۆنی یهكێتی به وێبسایتی رهسمی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA راگهیاندبوو:
"بههۆی ئهوهی سوننهكان دژی پڕۆژەیاسای گهڕاندنهوهی موڵكوماڵی ئهو
کەسانەن کە پێشتر بهبڕیاری ئهنجومهنی ههڵوهشاوهی بهعس له خاوهنهكانیان
زهوتكرابوون، پرۆژە یاساکەش لهلایهن كوردهوه پێشكهشكراوه، ئێمهش وهك فراكسیۆنه
كوردییەكان دانیشتنهكهمان بەجێهێشت".
"لهههمانكاتدا
بههۆی ناكۆكی لایهنه سونهو شیعهكان دهنگدان لهسهر ههردوو پڕۆژەی ههمواری
یاسای باری كهسێتی و ههمواری یاسای لێبوردنی گشتی دواخرا بۆ كاتێكی نادیار، بهمهش
ههر سێ بڕگهی كوردو سووننهو شیعه دواخرا". غهریب ئهحمهد وادهڵێت.
جگە لە کورد ناوچە جێناکۆکەکانیش سوودمەند دەبن
بە پەسەندكردنی
پرۆژەیاسای هەڵوەشاندنەوەی بریارەکانی ئەنجومەنی سەورەی بەعس زیاتر لەیەك ملیۆن دۆنم
زەوی كە زۆربەیان لە كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكانن و زەوی كشتوكاڵی و موڵكی خەڵكن،
دەگەڕێنەوە بۆ خاوەنەكانیان و چارەسەری ئەو كێشانە دەكرێت كەپێشتر لەسەریان دروست بوبوو،
بۆ ئەمەش فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان گفتوگۆی جددی لەگەڵ زۆربەی فراكسیۆنەكان
كردووە بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژەیاساكە.
كاروان یاروەیس بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی
نوێنەرانی عیراق لەبارەی پڕۆژەیاسای گەڕاندنەوەی موڵك و ماڵ بۆ خاوەنەكانیان و هەڵوەشاندنەوەی
ژمارەیەك بڕیاری مەجلیسی قیادەی سەورەی بەعس، بە PUKMEDIA ی راگەیاند: "فراكسیۆنی یەكێتی كاری
جددی لەسەر ئەم كەیسە كردووە كە جگە لە كورد، پێكهاتەكانی تریش لەكەركوك و ناوچە جێناكۆكەكان
لێی سوودمەند دەبن".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

