شەڕی دوو بنەماڵەی حاجیاوا كوژراوێك و 5 برینداری لێكەوتەوە
کوردستان 10:05 AM - 2024-10-26
ئاژانسەكان
قەزای حاجیاوا
بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە، شەڕو دەمەقاڵێ لەنێوان دوو بنەماڵەدا لە قەزای حاجیاوا روویداو كەسێك كوژراو پێنج كەسی دیكەش برینداربوون بەوتەی پۆلیس 12 كەسیش دەستگیركراون.
بەوتەی شایەتحاڵەكان كە پۆلیسی راپەرین لێی وەرگرتوون، كێشەكە كۆمەڵایەتییەو لە نێوان دوو بنەماڵەدایە كەخزمی یەكترن و كوژراوەكە شوێنەواری چەقۆ بەجستەیەوەیەتی و دوای توێكاری تەسلیم بەكەسوكارەكەی كراوەتەوە.
بەپێی راگەیندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین كەكۆپییەكی دەست PUKMEDIA كەوتووە ئاماژە بەوەدراوە: "شەڕەكە شەوی رابردوو 25-10-2024، لەقەزای حاجیاوا بووەو جگە لە كوژاویك، پێنج كەسیش بریندار بوون و رەوانەی نەخۆشخانە كراون".
پۆلیسی راپەڕین ئەوەشی راگەیاندووە: "لەسەر ئەو رووداوە 12 كەس كە تۆمەتبارن بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادان عیراقی راگیراون و لێكۆڵینەوە لەڕووداوەكە بەردەوامە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

