ناوەندە نێودەوڵەتی و دیپلۆماسییەكان: بەپەلە حكومەتی هەرێم پێكبهێندرێت
کوردستان 05:12 PM - 2024-10-22
ئاژانسەكان
پڕۆسەی هەڵبژاردن
ناوەندە نێودەوڵەتی و دیپلۆماسییەكانی دەرەوەو ناوخۆ لەهەرێم و عیراق، سەركەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەگرنگ دەزانن و لەچەند پەیامێكدا تەئكید لە "پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێم دەكەنەوە، كە رەنگدانەوەی خواستی كۆمەڵانی خەڵك" بێت و دەڵێت: "هەڵبژاردن پەیایەكی سەرەكی دیموكراسییە و پشتوانی دەكەن".
رۆژانی 18 و 20ی 10 پڕۆسەی هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەبەشداری 2 ملیۆن و 87 هەزارو 972 دەنگدەرو 136 لیست و 84 كاندیدی تاك و20 كاندیدی توركمان و 18 كاندیدی مەسیحی بەڕێوەچوو، بەپێی ئەنجامی بەراییەكانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان زۆرینەی دەنگدەكانی دیكەیان مسۆگەر كردو دوای ئەوانیش 6 هێزی سیاسی و لیستی دیكە توانیان دەنگ بۆ چوونە پەرلەمان بەدەستبهێنن، كە بۆ ئەم خولە 95 كورسیە لە گەڵ 5 كورسی پێكهاتەكان.
دەقی پەیامەكان:
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا: هەڵبژاردن لەبەرژەوەندی خەڵكدایە
ڤێدانت پاتێل، جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەبارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان راگەیاند: "بۆچوونی ئێمە ئەوەیە كە سەركردەكانی كوردستانی عیراق زیاتر یەكدەخات نەك دابەشكردنیان، كە لە پڕۆسەیەكی گشتگیردا بەرەو پێشەوە بچن و بە زووترین كات حكومەت پێكبهێنن".
باڵیۆزی ئەمریكا لەعیراق: بێ دواكەوتن حكومەت پێكبهێنن
هاوكات ئەلینا رۆمانۆوسكی، باڵیۆزی ئەمریكا لەعیراق پیرۆزبایی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە خەڵكی هەرێمی كوردستان دەكات و دەڵێت، "هانی پارتە سیاسییەكان دەدەین بەبێ دواكەوتن حكومەت پێكبهێنن".
بەریتانیا: چاوەڕوانی دەستبەكاربوونەوەی پەرلەمان و پێكهێنانی حكومەت دەكەین
كونسوڵخانەی بەریتانیا لەهەرێم پیرۆزبایی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە خەڵكی هەرێمی كوردستان دەكات و رایدەگەیەنێت: "پێشوازی لەهەڵبژاردنەكەی هەرێمی كوردستان دەكەین كە دوێنێ ئەنجامدرا، رێژەی بەرزی بەشداریكردن پەیامێكی بەهێزە بۆ پشتیوانی لە نوێبوونەوەی رەوایی دیموكراسی. چاوەڕوانی دەستبەكاربوونەوەی پەرلەمان و پێكهێنانی حكومەتی هەرێم دەكەین لە زووترین كاتدا".
ژاپۆن: هەڵبژاردن ببێتە هۆی بەهێز بوونی پڕۆسەی دیموكراسی لەناوچەكە
باڵیۆزی ژاپۆن لەعیراق پیرۆزبایی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان لە خەڵكی هەرێمی كوردستان دەكات و رایدەگەیەنێت: "پیرۆزبایی خۆم پێشكەش دەكەم بەبۆنەی سەركەوتنی شەشەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان كە لە ئۆكتۆبەری ٢٠ ئەنجام درا. هیوادارم دەرئەنجامی ئەم هەڵبژاردنە ببێتە هۆی بەهێز بوونی پڕۆسەی دیموكراسی لەم ناوچەیەو پێكهێانی حكومەتێكی نوێی هەرێمی كوردستان و چەسپاندنی زیاتری سەقامگیری و پێشكەوتنی ئابووری لە هەرێمی كوردستان".
فەڕەنسا: خۆشحاڵین بەزۆری بەشداری دەنگدەران
باڵوێزخانەی فەڕەنسا پێشوازی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان لە ٢٠ ئوكتوبەری ٢٠٢٤ دەكات و خۆشحاڵی خۆی دەردەبڕێت بەو رێژە زۆرەی بەشداری دەنگدەران و رایدەگەیەنێت: "ئەم دەنگدانە هەنگاوێكی گرنگی سیاسییە بۆ هەرێم و بۆ عیراق بە گشتی".
نێردەی یەكێتی ئەوروپا لە عیراق: هەڵبژاردن كلیلە بۆ دەربڕینی ئیرادەی سیاسی هاووڵاتیان
نێردەی یەكێتی ئەوروپا لە عیراق خۆشحاڵە بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان لە 20ـی تشرینی یەكەم. زیاتر لە دوو ساڵە هەڵبژاردنەكان دواكەوتبوو، بۆیە یەكێتی ئەوروپا بەتوندی پشتگیری كردوو بۆئەوەی ئەنجام بدرێت. هەڵبژاردن كلیلە بۆئەوەی هاووڵاتیان ئیرادەی سیاسی خۆیان دەرببڕن.
یەكێتی ئەوروپا پەیوەندییە باشەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان بەرز دەنرخێنێت و راشیدەگەیەنێت: "پەرلەمانی نوێ بەم زووانە دەست بەكارەكانی دەكات و داوا لە هەموو ئەكتەرە سیاسییەكان دەكەین حكومەتێكی نوێی هەرێمی كوردستان پێكبهێنن لەبەرژەوەندی یەكڕیزی و سەقامگیری هەرێمی كوردستان و عیراق بەگشتی".
كونسوڵی ئوردن: هیوای سەقامگیری و خۆشگوزەرانی بۆ هەرێم دەخوازم
لای خۆیەوە فواد ئەلمەجالی كونسوڵی شانشینی هاشمی ئوردن لە هەرێمی كوردستان لەتۆڕی كۆمەڵایەتی X، پیرۆزبایی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستانی كردو رایگەیاند: "پیرۆزبایی لەسەركردایەتی و خەڵكی هەرێمی كوردستان و عیراقی برا دەكەم بەبۆنەی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردن، هیوای بەردەوامیی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی و پێشكەوتن بۆ هەرێمی ئازیز دەخوازم".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

