وته‌بێژی كۆمسیۆن بۆ PUKMEDIA: نزیكه‌ی 200 سكاڵا تۆماركراون
کوردستان 12:04 PM - 2024-10-22
PUKMEDIA
باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان، لۆگۆی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی
هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق سێ لیژنه‌ی پێكهێناوه بۆ پۆلێنكردنی ئه‌و سكاڵایانه‌ی كه
له هه‌ڵبژاردنی تایبه‌ت و گشتی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان تۆماركراون كه كۆی گشتی
189 سكاڵایه و پۆلێن ده‌كرێت بۆ سێ جۆر.
جومانه غه‌لای وته‌بێژی
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق به وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:
"كۆمسیۆن هەستاوه به پێكهێنانی سێ لیژنه بۆ پۆلێنكردنی ئه‌و سكاڵایانه‌ی
كه له هه‌ردوو رۆژی ده‌نگدانی تایبه‌ت و گشتی دا بۆ په‌رله‌مانی كوردستان تۆماركراون
كه كۆی گشتی 189 سكاڵایه".
وتیشی: "سه‌رۆكایه‌تی
لیژنه‌كان ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران ده‌بن، ئه‌ندامانی لیژنه‌كانیش كۆمه‌ڵێك
فه‌رمانبه‌ری یاسایی ده‌بن كه پسپۆڕن له‌بواری سكاڵادا".
به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKMEDIA لیژنه‌كان هه‌ڵده‌ستن به پۆلێنكردنی
سكاڵاكان بۆ سێ جۆر كه بریتین له...
یه‌كه‌م – زه‌رد؛
له‌م حاڵه‌ته‌دا سكاڵاكه راسته‌وخۆ ره‌تده‌كرێته‌وه، چونكه پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كانی
كۆمسیۆنه، یان مه‌رجه یاساییه‌كانی تێدا نییه.
دووه – سه‌وز؛ له‌م
حاڵه‌ته‌دا سكاڵاكه هیچ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن نابێت، بریتییه
له‌و پێشێلكارییه‌ی كه كارمه‌ندانی كۆمسیۆن یان نوێنه‌رانی حزبه سیاسییه‌كان و
كارمه‌ندانی هێزه ئه‌منییه‌كان ئه‌نجامیانداوه، له‌م جۆره‌یاندا پێویستی به لێكۆڵینه‌وه
و سزادانی ئه‌وكه‌سه‌یه كه ئه‌و پێشێلكارییه‌ی ئه‌نجامداوه.
سێهه‌م – سوور؛ ئه‌وه‌یه
كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ده‌بێت و كۆمسیۆن گرنگییه‌كی ته‌واو به‌و
سكڵایانه ده‌دات، بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی ده‌رباره ده‌دات، به ره‌تكردنه‌وه‌ی
ئه‌نجامه‌كان یان دوورخستنه‌وه یان هه‌ر بڕیارێكی دیكه كه گونجاوبێت له‌گه‌ڵ
ئه‌و پێشێلكارییانه‌دا.
له ده‌نگدانی تایبه‌تدا
71 سكاڵا له‌لایه‌ن كیانه‌كان و چاودێرانه‌وه له‌باره‌ی پڕۆسه‌كه له كۆمسیۆن تۆماركراوه،
به‌شێوه‌یه‌ك له دهۆك 11 سكڵا و له هه‌ولێر 11 سكاڵا و له سلێمانی 25 سكاڵا و
له هه‌ڵه‌بجه‌ش 24 سكاڵا تۆماركراون.
هه‌روه‌ها له ده‌نگدانی
گشتیدا، 118 سكاڵا تۆماركراون به‌جۆرێك؛ له هه‌ولێر 30، سلێمانی 61، دهۆك 26، هەڵەبجە
1 سكاڵا تۆماركراون، كه سه‌رجه‌م سكاڵاكان له‌لایه‌ن كۆمسیارانه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌ی
بۆ ده‌كرێت.
رۆژی 18 و 20ـی 10ـی
2024، ده‌نگدانی تایبه‌ت و گشتی بۆ خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامدرا،
2 ملیۆن و 899 هه‌زارو 578 كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو، به‌ڵام له‌و رێژه‌یه،
به‌شداری ده‌نگده‌ران 72٪ بووه، هه‌روه‌ها بۆ پڕۆسه‌كه 1431 بنكه و 7067 ناوه‌ند
كرابوونه‌وه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

