شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: دەنگەکانی یەکێتی لەهەولێر بۆ دووهێندە زیادی کردووە
کوردستان 06:36 PM - 2024-10-21
PUKMEDIA
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەرۆکی لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پاش راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردن لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراقەوە پەیامێک بڵاودەکاتەوەو رایدەگەیەنێت: "پیرۆزبایی گەرمی خۆم ئاراستەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و یەکێتییەکان دەکەم، بە بەشداری بەگڕوتینی هاووڵاتیان توانیمان دەنگەکانی یەکێتیی بۆ دوو هێندە بەرز بکەینەوە".
پەیامێک لە شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ-ەوە...
بە بۆنەی کۆتایی هاتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان و بەشداری گەرم و گوڕی هاووڵاتیان لە پرۆسەکە پیرۆزبایی گەرمی خۆم ئاراستەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بەگشتی و یەکێتییەکان بە تایبەتی دەکەم.
بۆ ئێمە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەگشتی و لە هەولێر بە تایبەتی، ئەم پرۆسەیە زۆر چارەنووسساز بوو، سوپاسێکی تایبەتی هەولێرییەکان و جەماوەرو دەنگدەرو ئەندام و لایەنگرانی یەکێتیی لە هەولێر دەکەم، کە بە گڕوتینەوە بەشداریان لە پرۆسەکە کردو توانیمان دەنگەکانی یەکێتیی بۆ دوو هێندە بەرز بکەینەوە و بەندەش زۆرترین دەنگ لەسەر ئاستی کاندیدەکانی کوردستان بەدەست بێنین، کە ئەمەش قۆناغێکی گرنگەو بەرپرسیارێتی زیاتر دەخاتە سەرشانمان.
هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە کە بەردەوام دەبین و لە کوردستان بە گشتی و هەولێر بە تایبەتی کاردەکەین و لەگەڵتان دەبین و داکۆکی لە مافەکانتان دەکەین و خزمەتتان دەکەین.
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ
سەرۆکی لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لە پارێزگای هەولێر
٢١/١٠/٢٠٢٤
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

