لیستی ١٢٩: هەولێر لەگەڵ یەکێتی رێڕەوی حکومڕانی راستدەکاتەوە
کوردستان 09:41 AM - 2024-10-15
PUKMEDIA
لیستی ١٢٩ـی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لیستی ١٢٩ـی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێک
ئاڕاستەی جەماوەری خوڕاگری هەولێری قەڵا و منارە، دەنگدەرانی ئیدارەی سۆران و کۆیە
و سەرجەم قەزا و ناحیە و گوندەکانی پارێزگای هەولێر دەکات
و ئاماژە بەوەدەکات: "بەدەنگی خۆتان، کۆتایی بە ستەم و جیاکاری و چەوسانەوە و
نادادی و برسیکردن و بێکاری بێنن، ئێمەش بەدەنگی ئێوە.. بە ئیرادەی ئێوە.. بە پشتیوانی
ئێوە، دەتوانین رێرەوی حکومڕانی لە پایتەختی هەرێمی کوردستان راستبکەینەوە و ئازادی
و ئارامی و خزمەتگوزاری و ئاوەدانی بۆ هەموو شار و شارۆچکە و دێهاتەکانی پارێزگای
هەولێر مسۆگەر بکەین و هەولێری قەڵا و منارەش ببێتە پایتەختی گەلی کوردستان بە هەموو
پێکهاتە و خاوەن بۆچوونە جیاوازەکانەوە".
لە پەیامەکەشدا هاتووە:
"هەولێر بەهێزە و لەگەڵ هێزێکی وەکو یەکێتی بەرەو سەرخستنی لیستی ژمارە
(١٢٩) و راستکردنەوەی رێڕەوی حکومڕانی لە
هەرێمی کوردستان هەنگاو دەنێت".
دەقی پەیامەکە....
پەیامی لیستی (یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان) ژمارە
(١٢٩) لە بازنەی پارێزگای هەولێر
- جەماوەری خوڕاگری هەولێری قەڵا و منارە
- دەنگدەرانی ئیدارەی سۆران و کۆیە و سەرجەم
قەزا و ناحیە و گوندەکانی پارێزگای هەولێر
ساڵەهایە ئێوەی خوڕاگر بەدەست کێشە و گرفتی جیاکاریی،
نادادپەروەری و قۆرخکاری دەسەڵات و نەبوونی ئازادی رادەربڕین و ئیدارەیەکی خۆسەپێنەوە
دەناڵێنن، ئێمە لەپێناو یەکڕیزی و پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان ناچاربووین، هەڵوێست
و نیگەرانییەکانی خۆمان لەڕێی میدیاوە بە رای گشتی رانەگەیەنین. بۆیە ئەمڕۆ بە دەرفەتی
دەزانین کە هەڵوێستی خۆمان سەبارەت بەو زوڵم ستەم و نادادی و دۆخە ئاڵۆزە ئیدارییەی
پاریزگای هەولێر بۆ ئێوەی نیشتمانپەروەر و هەموو گەلی کوردستان بخەینەڕوو...
بەداخەوە هەولێری قەڵاو منارە و پایتەختی هەرێم
لە وەرزی هاویندا لەبێ ئاوی و تینوویدا دەخنکێت و لە وەرزی زستانیش بەهۆی باران و
لافاوەوە دەخنکێت. خەڵکە رەسەنەکەی لە بچوکترین ماف و ئازادیی بێبەشکراوە و تەنانەت
ناتوانن لەڕێی خوپیشاندان و مانگرتن و بایکۆتیشەوە نیگەرانییەکانی خۆیان دەرببڕن و
لەبەردەم دەزگایەکی حکومی، یان بارەگایەکی حزبی، یان رێکخراوی نێودەوڵەتی بەشێوەیەکی
هێمنانە و مەدەنیانە داوای مافی خۆیان بکەن. هەولێرییەکان ئێستا لە شارەکەیان خۆیان
بە میوان سەیردەکرێن، کەسانی نامۆ دەستیان بەسەر شادەماری شارەکەدا گرتووە و لەڕێگەی
گۆڕینی دیموگرافیاوە خۆیان بە خاوەن ماڵ دەزانن.
لەهەموو بستێکی ئەم جیهانە پان و بەرینە هەمیشە
خوپیشاندان و دەربڕینی ناڕەزایەتی و دروستکردنی گوشار بۆ سەر دەسەڵات لە پایتەختەکانەوە
ئەنجام دەدرێت، کەچی لە پایتەختەکەی ئێمەدا هەموو جۆرە خوپیشاندانێکی مەدەنیانە قەدەغەیە
و تەنانەت گردبوونەویەکی ئاشتییانەش چارەنووسی سەرکوتکردنە.
لە سیستمە دیموکراسییەکان و لە پایتەختی وڵاتە دیموکراتی
و فرەحزبی و پەرلەمانییەکاندا، ئیدارەیەکی هاوبەش هەیە. کەچی لە پایتەختی وڵاتی ئێمە
تاکە حزبێک دەسەڵاتی ئیدارە ناوخۆییەکەی قورخکردووە و تەنانەت لەو قەزا و ناحیانەش
کە خۆیان شکستیان هێناوە، ماف بە حزبە سەرکەوتووەکان نادەن ئیدارە خۆجێیەکەی ئەو
شوێنانە بەڕێوەببەن، یان هیچ نەبێت نوێنەریان هەبێت لە دامودەزگاکانیاندا.
چۆڵکردنی دێهاتەکان و دەربەدەرکردنی هاوڵاتیانی
گوندەکانی پارێزگای هەولێر بەهۆی کردەوە سەربازییەکانەوە لە ناوچەکانی باڵەکایەتی
و سۆران، دیاردەیەکی مەترسیدارە و دەبێت کۆتایی پێبێت، چونکە بەردەوامبوونی ئەم دۆخە
مەترسی لەسەر ئاییندەی هەرێم دروست دەکات.
لەسایەی ئەو دەسەڵاتە تاک حزبیەدا، دێهاتەکانی هەولێر
ساڵ لەدوای ساڵ زیاتر چوڵ دەبن و خەڵکەکەی ئاوارە و دەربەدەر دەکرێن، هەر لەو شارە
هەژاری و بێکاری زیاتر دەبێت و دەیان گوند و دێهاتەکانی دەڤەری برادۆست و باڵەکایەتی
و سۆران و سیدەکان کەوتوونەتە ناو بازنەی ئاگری شەڕێکەوە، کە ساڵ لەدوای ساڵ شەڕەکە
بەرەو قوڵایی پارێزگاکە تەشەنە دەکات. بۆیە ئێمە وەکو (ی.ن.ک) بەرانبەر بەم دۆخە
ناهەموارەی کە پارێزگاکەمانی پێدا تێپەڕ دەبێت، بێدەنگ نابین.
بۆ ئەو مەبەستە بەرنامەیەکی گشتگیر و گونجاومان
لەهەموو سێکتەرەکانی (ئیداری، سیاسی، ئەمنی، ئابوری، ئاوەدانی، ژینگەیی، تەندروستی،
پەروەردە و خوێندنی باڵا، کشتوکاڵی، ژنان و گەنجان) و سێکتەر و کایەکانی دیکە
ئامادەکردووە و بەسەرکەوتنی لیستی (ی.ن.ک) کۆتایی بەو دۆخە ناهەموارە دێنین و هەولێرو
هەولێرییەکان ژیانێکی ئارام و ئازاد و پڕ لە ئاشتی و ئاوەدانی و یەکتر قبوڵکردن دەست
پێ دەکەن .
کۆمەڵانی خەڵکی هەولێر ، سۆران ، کۆیە ، رەواندز
، باڵەکایەتی، خۆشناوەتی و شەقڵاوە ، خەبات ، تەقتەق
ئێوە شایستەی ژیانێکی باشترن... شایستەی خزمەتگوزاری
زیاترن.. شایانی رێزلێنانی زۆرترن.. شایستەی ئارامی و سەقامگیرییەکی هەمیشەیین.. بۆیە
با ئەم دەرفەتە زێڕینە لەدەست نەدەین و بەدەنگی خۆتان، کۆتایی بە ستەم و جیاکاری
و چەوسانەوە و نادادی و برسیکردن و بێکاری
بێنن، ئێمەش بەدەنگی ئێوە.. بە ئیرادەی ئێوە..
بە پشتیوانی ئێوە، دەتوانین رێرەوی حکومڕانی لە پایتەختی هەرێمی کوردستان راستبکەینەوە
و ئازادی و ئارامی و خزمەتگوزاری و ئاوەدانی بۆ هەموو شار و شارۆچکە و دێهاتەکانی
پارێزگای هەولێر مسۆگەر بکەین و هەولێری قەڵا و منارەش ببێتە پایتەختی گەلی
کوردستان بە هەموو پێکهاتە و خاوەن بۆچوونە جیاوازەکانەوە.
- لەگەڵمان بن بۆ جێبەجێکردنی بەرنامە فرەلایەنەکەی
یەکێتی کە بۆ بوژانەوەی زیاتری پارێزگای هەولێر دایڕشتووە و بەرژەوەندی سەرجەم چین و توێژەکانی لەخۆدەگرێت.
لە کۆتاییدا دەڵێین... هەولێر بەهێزە و لەگەڵ هێزێکی
وەکو یەکێتی بەرەو سەرخستنی لیستی ژمارە (١٢٩) و راستکردنەوەی رێڕەوی حکومڕانی لە هەرێمی کوردستان هەنگاو دەنێت.
لیستی ژمارە (١٢٩)ـی (ی.ن.ک) لە بازنەی پارێزگای هەولێر
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ کۆچی دوایی کاوەی ئیزاعە
09:55 AM - 2025-11-07 -
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق: بانگەشە کۆتایی دێت
03:58 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
01:45 PM - 2025-11-06 -
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال: تێکۆشەرانی یەکێتی سەرمایەیەکی گەورەن
01:31 PM - 2025-11-06
ئەمانەش ببینە
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 9 ملیار دینارە
08:50 AM - 2025-11-07
قوباد تاڵەبانی: سەرکەوتنی زۆر گەورە بەدەست دەهێنین
07:01 PM - 2025-11-06
سەعدی پیرە: لەژێر ناوی بێ مانا مووچەی خەڵکی هەرێم بڕدرا
06:35 PM - 2025-11-06
بهپێی راپرسییهكان یهكێتی سهركهوتنی گهوره بهدهستدههێنێت
02:51 PM - 2025-11-06
زۆرترین خوێنراو
-
بهپێی راپرسییهكان یهكێتی سهركهوتنی گهوره بهدهستدههێنێت
ڕیپۆرتاژ 02:51 PM - 2025-11-06 -
قوباد تاڵەبانى:خەڵک ئێستا زیاتر لەهەر کاتێکی دیکە ئومێدیان بە یەکێتییە
کوردستان 02:50 PM - 2025-11-06 -
ئەدهەم بارزانی: دەنگ بدەن بەو کاندیدانەی هێژا بافڵ جەلال تاڵەبانی دیاری کردون
کوردستان 01:51 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
کوردستان 01:45 PM - 2025-11-06 -
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال: تێکۆشەرانی یەکێتی سەرمایەیەکی گەورەن
کوردستان 01:31 PM - 2025-11-06 -
كارنامەی لیستی 222 ی یەكێتی بۆ سێکتەری کارگێڕی و ئابووری
ی ن ک 11:05 AM - 2025-11-06 -
حاکم قادر: ھەموان دەنگ بە لیستی 222ی یەکێتیی بدەن
کوردستان 11:05 AM - 2025-11-06 -
بێگەرد تاڵەبانی: یەكێتی خاوەنی ئەو دەستكەوتانەیە كەبانگەشەیان پێوەدەكرێت
کوردستان 10:57 AM - 2025-11-06







دابەزێنە

