پارتی لەدهۆک رێگری لە لایەنگرانی یەکێتی دەکات
کوردستان 03:04 PM - 2024-10-14
PUKMEDIA
رێگری لە ئۆتۆمبێلەکانی یەکێتی دەکرێت
پارتی لەرێگەی بازگەکانی دهۆکەوە رێگری دەکەن لەلایەنگرانی یەکێتی کەبەشداری لە کەرنەڤاڵی ناساندنی کاندیدەکانی لیستی ١٢٩ی یەکێتی بکەن و رێگرییان لەسەدان لایەنگری یەکێتی کردووە، ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتیش دەڵێت: " ئەو کار و لەمپەرە بچوکانە یەکێتیی راناگرن".
غەیاس سورچی لێپرسراوی راگەیاندنی مەڵبەنی نەینەوای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە PUKMEDIA ی راگەیاند: "پارتی لەلایەن بازگەکانی ئاسایشیەوە کەلە چواردەوری دهۆکن رێگری دەکەن لە هاتنی لایەنگرانی یەکێتی بۆ بەشداریکردن لە کەرنەڤاڵی ناساندنی کاندیدەکانی لیستی ١٢٩ی یەکێتی لە پارێزگای دهۆک، کە بڕیارە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بەڕێوەبچێت".
"پارتی لە بازگەی بەدریک رێگری لە سەدان ئۆتۆمبێلی لایەنگرانی یەکێتی کردوەو بەمەبەست رایاندەگرێت و بۆ چەند سەعاتێک بەناوی پشکنینەوە دەیانهێڵێتەوە، ئەمەش تەنها لەپێناو ئەوەی نەتوانن بەشداری کەنەڤاڵەکە بکەن"، غەیاس سورچی وای وت.
لێپرسراوی راگەیاندنی مەڵبەنی نەینەوای یەکێتی دەشڵێت: "بازگەکانی ئاسایشی پارتی کەلە دەوری دهۆک هەن تەنها ئەو ئۆتۆمبێلانە رادەگرن کە ئاڵای یەکێتی و بانگەشە بۆ یەکێتی دەکەن، لەکاتێکدا رێگە بە ئۆتۆمبێلی ئەو هاووڵاتیانە دەدات کە تەنانەت خەڵکی هەرێمی کوردستانیش نین و دەیانەوێت بچنە ناو دهۆکەوە".
ئەوە پێشێلکاریی زەقی کۆمسیۆن و ئازادییە
لەتیف نێروەیی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لێپرسراوی بۆردی راگەیاندن بە وێبسایتی رەسمی یەکێتی PUKMEDIA ی راگەیاند:" جەماوەر و هەڤاڵانمان لە بادینان بە پەرۆشن بۆ بەشدارییکردن لە کەرنەڤاڵی بانگەشەی لیستی یەکێتیی ژمارە 129 کە سەرۆک بافڵ تاڵەبانی ئامادەدەبێت و وەک کەرنەڤاڵەکانی دیکە پەیامی نوێی دەبێت".
"بەداخەوە باڵێکی خۆسەپێنی پارتی ئاستەنگ بۆ جەماوەر و لایەنگرانمان دروست دەکەن لە بازگەکان و کە ئەوە پێشێلکاریی زەقی کۆمسیۆن و ئازادییە، بەڵام ئەو کار و لەمپەرە بچوکانە یەکێتیی راناگرن"، هەروەک دووپاتیکردەوە کە ئەو باڵە خۆسەپێنە ئاستەنگ بۆ خودی کاک نێچیرڤان بارزانی جێگری یەکەمی پارتیش لە دهۆک دروست دەکەن، ئیتر چۆن بۆ لایەنەکانی دیکەی دروست ناکەن"، لەتیف نێروەیی وای وت.
بڕیارە پاش کەمێکی تر شەشەمین کەرنەڤاڵی ناساندنی کاندیدەکانی لیستی ١٢٩ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پارێزگای دهۆک بەڕێوەبچێت و بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەکەرنەڤالەکەدا وتارێک پێشکەش بە لایەنگرانی یەکێتی و سەرجەم خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

