قوباد تاڵەبانی: شانازی دەکەین لەدەسەڵاتی یەکێتیدا ئۆپۆزسیۆن سەرهەڵدەدات
کوردستان 01:36 PM - 2024-10-14
نووسینگەی رۆژنامەوانی قوباد تاڵەبانی
کۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ بازنەی هونەرمەندانی کەمپینی بانگەشەی هەڵبژاردن
قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی
مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە بەردەوامی کۆبوونەوەکانی لە ئیدارەی راپەڕین،
لەگەڵ بازنەی هونەرمەندانی کەمپینی بانگەشەی هەڵبژاردنی یەکێتی لە ئیدارەی راپەڕین
کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا
ئاماژەی بەوەدا هونەر خۆراکی روحی کۆمەڵگایە و کۆڵەیەکی سەرەکیی پاراستنی گیانی هەر
نەتەوە و نیشتمانێکە. وتیشی هونەر بۆ ئەوەی گەشە بکات پێویستیی بە ئازادی هەیە و لە
کوردستانیش چ لە رابردوو و چ لە ئێستادا و داهاتووشدا تەنها هێزێک کە پارێزەر و دابینکەری
ئازادییە لەسەرجەم بوارەکاندا، هەر یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە.
قوباد تاڵەبانی باسی لەوەشکرد کە هونەر لە ژێر حکومڕانی هێزێکی پۆلیسیدا نەک هەر گەشە ناکات بەڵکو بەلاڕێشدا دەبرێت و کاری چەوت و چەواشە بە نرخی هونەر بە کۆمەڵگاش دەفرۆشنەوە. راشیگەیاند یەکێتی بە ئەرکی خۆی دەزانێت لە داهاتووشدا پارێزەر و دابینکەری ئازادی بێت بۆ هونەرمەندان و هەموو توێژەکانی دیکەی کۆمەڵگا و هەرگیزیش سازش لەسەر بەرتەسککردنەوەی ئازادی ناکات.
لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال روونیشی کردەوە کە باوەڕمەند بوون بە ئازادی بۆ یەکێتی تا ئەو ئاستە گرنگە کە نەک لە ئازادی ناترسێت بەڵکو شانازی بەوەوە دەکات لە ژێر دەسەڵاتی یەکێتیدا خەڵک ئازادن دژایەتی یەکێتی بکەن، شانازی دەکات کە لەژێر دەسەڵاتی یەکێتیدا هێزی ئۆپۆزسیۆن سەرهەڵدەدات و گەشە دەکات و میدیای ئازاد سەرهەڵدەدات و گەشە دەکات.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی رایگەیاند یەکێتی پلانی هەیە کە لەلایەوە ئازادی بۆ هونەرمەندان دابین بکات و دژی هەر هێزێک دەوەستێتەوە کە هەوڵی بەرتەسککردنەوەی سنوری ئازادی بدات و دەسەڵاتی پۆلیسی بسەپێنێت. لەلایەکی دیکەشەوە بە هەموو تواناوە هەوڵ دەدات پشتیوانی هونەرمەندان بێت و بە تایبەتیش هونەری رەسەن و باڵا لە کوردستان گەشە پێ بدات.
داواشیکرد هونەرمەندان لەم هەڵبژاردنە چارەنووسسازەدا پشتگیری لە یەکێتی بکەن، چونکە بەس یەکێتی دەتوانێت و باوەڕیشی بەوە هەیە کە دەبێت پارێزەری ئازادی بۆ هونەرمەندان و رەخنەگران بێت. هۆشداریشی دا هێزێک بتوانێت رۆژنامەنووس و چالاکوانێک بە یاسای تیرۆر سزا بدات، دەشتوانێت و باکی نییە سبەی پاساو بۆ زیندانیکردن و سزادانی هونەرمەندێکیش بدۆزێتەوە.
قوباد تاڵەبانی: یەکێتی کار بۆ بەپیشەیی کردنی وەرزش دەکات
قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی
سەرۆک مام جەلال، لە درێژەی کۆبوونەوەکانی لە ئیدارەی راپەڕین، لەگەڵ ئەندامانی
بازنەی وەرزشی کەمپینی هەڵبژاردنی یەکێتی لە ئیدارەی راپەڕین کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا
کە بە وردی ئاگاداری کێشە و گرفتەکانی کەرتی وەرزش و وەرزشوانانن. وتیشی: "سەرباری
ئەوەی کە وەک حکومەت بە گشتی کەمتەرخەمی هەبووە بەرامبەر بە کەرتی وەرزش، بەڵام بەو
حاڵەشەوە لەو یارمەتیدان و بودجە کەمەی بۆ وەرزش تەرخان کراوە، جیاکارییەکی زۆر
کراوە لەنێوان شار و ناوچە جیاوازەکاندا و پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە
سەربەخۆکانی راپەڕین و گەرمیان پەراوێزخراون".
"ئەم یەکێتییەی ئێستا جگە لەوەی دەیەوێت
کۆتایی بەم جیاکارییە بهێنێت، بەرنامە و پلانیشی هەیە بۆ پێشخستنی کەرتی وەرزشی
کوردستان، پلانی یەکێتی بە پیشەیی کردنی وەرزش و بەهێزکردنی خولە وەرزشییەکانە"،
قوباد تاڵەبانی وای وت.
لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال ئاماژەی بەوەشدا: "هەڵبژاردنەکانی
ئەمجارەی پەرلەمانی کوردستان بۆ هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا چارەنووسسازە، چونکە
کاتی گۆڕانکاریی ریشەیی لە شێوازی حکومڕانی لە هەرێمی کوردستان هاتووە و تەنها لایەنێکیش
کە توانای راستکردنەوەی رێڕەوی حکومڕانی هەیە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە".
"یەکێتی بۆردێکی تایبەتی بۆ پشتیوانیکردن
و پێشخستنی کەرتی وەرزش پێكهێناوە و خۆشی ئەندامی بۆردەکەیە، وەکچۆن لە ماوەی
رابردوودا بڕیاریاندا بڕی زیاتر لە سێ ملیارد دینار بۆ نۆژەنکردنەوەی یاریگاکان و
دابینکردنی پێداویستی بۆ یاریگاکان تەرخان بکەن، لە داهاتووشدا یەکێتی بە هەموو
تواناوە بەردەوام دەبێت لە پێشخستنی کەرتی وەرزشی کوردستان"، قوباد تاڵەبانی
وای وت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

