شێخ جەعفەر: گۆرانکاری لەدەسەڵات بەراپەڕینی دەنگدان بەیەکێتی دەبێت
کوردستان 09:34 PM - 2024-10-11
PUKMEDIA
شێخ جەعفەر شیخ مستەفا
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت:" یەکێتی یەکهێزەو دەتوانێت گۆرانکاری لەدەسەڵاتدا بکات و بۆ ئەوەش راپەرینی دەنگدانی دەوێت بۆ لیستی یەکێتی ژمارە 129".
لەکۆبونەوەیەکی جەماوەری دا لەناحیەی سێوسێنانی قەرەداغ کە سەرکەوت زەکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و ژمارەیەک لە لێپرسراوانی حزبی ناوچەکە ئامادەیبوون، شێخ جەعفەر باسی لە کەموکورتییەکانی حوکمڕانی هەرێم کردو وتی:" گۆرانکاری لە دەسەڵات پێویستی کارکردنی جددی هەیە و ئەو ئەرکە بەهێزێکی وەک یەکێتی دەکرێت".
هەوەک رایگەیاند:" یەکێتی یەکدەنگ و یەکهەڵوێستە و خاوەنی سەرۆک و بەرنامە و تێڕوانینی راست و رەوانی خۆیەتی، بۆیە دەتوانێت ئەرکی گۆڕانکاریی لەشێوازی حوکمڕانی بەئاراستەی باشترکردنی باروگوزەرانی خەڵک جێبەجێ بکات".
وێرای وەبیرهێنانەوەی خەبات و قوربانیدانی ناوچەکە لە شۆرشی نوێدا، هانیدان بۆ بەهێزکردنی ئیرادەی گۆڕینی دەسەڵات، لە رۆژی 20ی مانگدا راپەڕینێکی دەنگدان بەرپابکەن و بەشێوەیەکی بەرفراوان دەنگ بدەن بەلیستی 129ی یەکێتی وکاندیدە دڵسۆزەکانی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
12:16 PM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
10:26 AM - 2026-06-24
ئەمانەش ببینە
یاسای دژەتیرۆر بەسەر بەکارهێنەرانی درۆندا جێبەجێ دەکرێت
03:07 PM - 2026-06-24
لهسهر راسپاردهی جێگری سهرۆكی یهكێتی بهشێك له كێشهكانی چهمچهماڵ چارهسهر دهكرێن
11:37 AM - 2026-06-24
ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاووتوێکردنی دوو پرسی گرنگ کۆدەبێتەوە
10:00 AM - 2026-06-24
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:07 AM - 2026-06-24
زۆرترین خوێنراو
-
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
جیهان 09:07 AM - 2026-06-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان هەنگاوی جدی بنرێت
ی ن ک 08:53 PM - 2026-06-23 -
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
کوردستان 08:41 PM - 2026-06-23 -
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
ی ن ک 08:30 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: لەهەرێم دەرفەتی گەورە هەیە بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار
کوردستان 06:15 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: هەرێم و عیراق هاوکاربن بۆ گەشەپێدانی ئابوری وڵات
کوردستان 04:58 PM - 2026-06-23 -
ترەمپ رەزامەندی ئێران بۆ پشکنینی ئەتۆمی رادەگەیەنێت و تاران رەتی دەکاتەوە
جیهان 04:18 PM - 2026-06-23 -
سۆمۆ: هەناردەی نەوتی کەرکوک بۆ حەوت ملیۆن بەرمیل بەرزبۆتەوە
کوردستان 03:39 PM - 2026-06-23





.jpg)

دابەزێنە

