یەكێتی پڕۆژەی قەرەبووی زیانلێكەوتوانی بادینان بەهۆی لەشكركێشییەوە ئامادە دەكات
کوردستان 03:46 PM - 2024-10-10
PUKMEDIA
بوردومانەکانی تورکیا
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پڕۆژەیەك بۆ قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتوانی هێرش و بۆردومان و قوربانییەكانی بادینان ئامادە دەكات و سەرچاوەیەكیش لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەڵێت: "پڕۆژەكەی یەكێتی بۆ قەرەبووكردنەوەی كەسوكاری شەهیدو بریندارەكانی ئەو ئۆپەراسیۆن و لەشكركێشیانەیە كە دەكرێنە سەر سنووری بادینان و هەروەها هەموو ئەوانەی زەرەرو زیانی مادییان لە شارو شارۆچكە و گوندەكان بەركەوتووە".
پارتی چاوساغی لەشكركێشییەكانە
سەرچاوەیەكی باڵای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كە بەشدارو ئامادەكاری پڕۆژەی قەرەبووكردنەوەكەی بادینانە بە PUKMEDIA ی وت: "پڕۆژەكە بۆ قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووانی گیانی و ماددیی ئەو ناوچانەیە كە بەهۆی بۆردومان و لەشكركێشییەوە توشی زیان بوون، چونكە لەشكركێشییەكە بەهۆی دەستگرتن و چاوساغی ئاشكرای پارتییەوەیەو زیانێكی زۆری بە هاووڵاتیان گەیاندووە".
"بەهۆی چاوساغی و پێشڕەویكردنی پارتی لەگەڵ سوپای لایەنێكی دەرەكی ئارامی هەرێمی كوردستان شێواوە بەتایبەتی لە سنووری دهۆك و هەولێر بەجۆرێك پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەر حسابی ئارامی هاونیشتمانیان ئارامی بۆخۆی دروستدەكات، بەپێی داتای رێكخراوێكی ئەمریكی "158 گوندی سنووری بادینان و هەولێر چۆڵكراون و 600 گوندی دیكەش مەترسی چۆڵكردنیان لەسەرە، یان رێژەی دانیشتوانەكەی بۆ ئاستی نەبوون دابەزیوە" هۆكارەكەشی بۆردومان و درۆن و هێرشەكانی توركیا و ئۆپەراسیۆنەكانە بە چاوساغی پارتی دیموكراتی كوردستان"، سەرچاوەکە وادەڵێت.
یەكێتی بەیاسا قەرەبووی زیانلێكەوتوانی لەشكركێشییەكان دەكاتەوە
هەرچەندە پارتی چاوساغی ئاشكرا بۆ بۆردومان و لەشكركێشییەكان دەكات و لێی بێدەنگە، كەچی رێگری لەقەرەبوو كردنەوەی زیانلێكەوتوان دەكات، بەڵام یەكێتی بە ئەركی خۆی دەزانێت لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقەوە ئەو قەرەبووە بۆ هاووڵاتیانی ئەو دەڤەرە دەستەبەر بكات.
د. بڕیار رەشید ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە لێدوانێكیدا بۆ وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگەیاند: "بەهۆكاری ئەوەی سەرۆكوەزیرانی هەرێم لای پارتییەو ئەو حزبەش بەشدارە لەو ماڵوێرانییەی بەهۆی بۆردومانی وڵاتێكی دراوسێوە بەسەر هاووڵاتیانی گوندەكانی بادینان و هەولێردا دێت، بێدەنگی هەڵبژاردووە تەنانەت هەندێك جار لە قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتوان رێگری دەكەن، بەڵام یەكێتی بە ئەركی خۆی دەزانێت لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقەوە ئەو قەرەبووە بۆ هاووڵاتیانی ئەو دەڤەرە دەستەبەر بكات".
"لەگەڵ گەیشتنی پڕۆژە یاساكەی یەكێتی لەبارەی قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتوانی بادینان و هەولێرو هەموو ئەو ناوچانەی دیكە كەبەهۆی بۆردومانی توركیاوە زیانیان بەركەوتووە، فراكسیۆنەكەمان هەوڵی كۆكردنەوەی ئیمزای پەرلەمانتارانی بۆ دەدات، بۆ ئەوەی بەیاسا بتوانین قەرەبووی ماددی و مەعنەوی ئەو زیانلێكەوتوانە بكەینەوە" د. بڕیار رەشید وایوت.
بێدەنگی حكومەت ئاسانكاری بۆ ئۆپەراسیۆنەكانی توركیا دەكات
كامەران عوسمان، ئەندامی تیمی كوردستانی عیراقی رێكخراوی (CPT)ی ئەمریكی پێشتر بە PUKMEDIA ی راگەیاندووە: "بێدەنگی حكومەت و ئاسانكاری بۆ ئۆپەراسیۆنەكانی توركیا، هۆكاری نائارامی و ئەو قوربانیانەن لەهەرێم كە لە 2015ـوە تاوەكوو ئێستا، 147 كەس شەهیدكراون و 219 كەسیش بریندار بوون".
بەپێی زانیارییەكانی ئەم رێكخراوە ئەمریكییە لەو 147 كەسەی شەهیدبوون، 59% ی رێژەی شەهیدەكان لە دهۆك و 24%یشی لە هەولێر و 7.8% لە سلێمانی و 9.2%ی لە شەنگال بووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

