یەكێتی بەخزمەت و دەرفەتی كار رووبەڕووی كۆچی گەنجان دەبێتەوە
ڕیپۆرتاژ 11:11 AM - 2024-10-10
PUKMEDIA
لیستی ١٢٩ ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە پلان و بەرنامەی تۆكمەوە كاردەكات بۆ دابینكردنی ژیانێكی شایستە بۆ سەرجەم هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان و نەهێشتن و كەمكردنەوەی كۆچی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات، بۆ ئەمەش لەكارنامەكەیدا پلانی هەیە كە بەخزمەت رێگری لەكۆچی گەنجان بكات.
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەردەوام جەخت لەخزمەتكردنی چینی گەنجان و دۆزینەوەی هەلی كار بۆیان دەكاتەوە، تاوەكو لەڕێگەی بەرنامەو پلانی تایبەتەوە كەشێكی گونجاویان بۆ بڕەخسێندرێت، بەمەش دەتواندرێت نەك تەنها رێگری لە كۆچی گەنجان بكرێت بەڵكو كۆچی پێچەوانەش دەستپێبكاتەوە.
یەكێتی كۆچ رادەگرێت
یەكێتی بە پلان و بەرنامەی دیاریكراو و گونجاو بۆ هاووڵاتیان وادەكات هاووڵاتیان كۆچ نەكەن و لە نیشتمانەكەی خۆیاندا بمێننەوە، چونكە یەكێتی لە خەمی خاك و نیشتمان و هاووڵاتیاندایە.
لاجان محمد عوسمان كاندیدی ژمارە ٣٣ی لیستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ژمارە ١٢٩ لە بازنەی هەولێر بە PUKMEDIA ی راگەیاند: "یەكێتيی نیشتمانیی كوردستان بەرنامەیەكی گشتگیری هەیە بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان، هاووڵاتیان كۆچ دەكەن چونكە پێیان وایە ئەم نیشتمانە شوێنی هەناسەدان و ژیانی تێدا نەماوە، هەروەها نەتواراوە دەرفەت بۆ هاووڵاتیان برەخسێندرێت تا لێرە كار بكەن و ناچار نەبن كۆچ بكەن".
"كاتێك خەڵكی دەگەنە ئەو بڕوایەی كە ناتوانێت لە نیشتمانەكەی ئاواتەكانی بەدیبهێنن و بەخۆشی و بێ كێشە بژین، هەروەها بەردەوامی كێبڕكێ سیاسییەكان و قەیرانە ناوخۆییەكان، كەمی خزمەتگوزارییەكان، ئەمانە هەمووی وادەكەن كە هاووڵاتیان كۆچبكەن بۆ وڵاتێكی تر، بەڵام یەكێتی دەیەوێت ئەو رێڕەوە چەوتە حوكمڕانییە راست بكاتەوە، بۆیە گرنگە لەم هەڵبژاردنەدا یەكێتیب سەربخەین"، لاجان محمد عوسمان وای وت.
نەهێشتنی كۆچ بەرنامەی یەكێتییە
نەبوونی خزمەتگوزاری و ژیانێكی ناشایستە وای كردووە هاووڵاتیان كۆچ بكەن، بەڵام یەكێتی بە راستكردنەوەی رێڕەوی حكومڕانی و دابینكردنی ژیانێكی شایستە بۆیان، كۆچ كردنی خەڵكی رادەگرێت و سەرجەم خزمەتگوزارییەكانیان بۆ دابین دەكات.
لۆلاڤ داود خالد (مزیری) كاندیدی ژمارە ١٨ لە لیستی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ژمارە ١٢٩ بۆ بازنەی دهۆك بە PUKMEDIA ی راگەیاند: "ئەم هەموو كێشانەی هاتوونەتە بەردەم هەرێمی كوردستان، وەك بێكاری و تیرۆر كردن لەسەر فكری ئازادو شەڕ و هەژاری و نەمانی مووچە، هەموو ئەمانە هۆكارن بۆ كۆچی هاووڵاتیان."
وتیشی: "گەر هەرێمی كوردستان لەم بارودۆخەدا بمێنێتەوە، رەوشی هەرێم بەرەو ئاڵۆزی زیاتر دەچێت، بەردەوام خەڵك ڕوو لە كۆچكردن دەكەن، هەروەها هەر وڵاتێك خەڵكەكەی كۆچ بكات، پاشەڕۆژی میللەتەكە بەرەو لاوازی دەچێت، بۆیە یەكێك لە بەرنامەكانی یەكێتی بریتییە لە كەمكردنەوە یاخود نەهێشتنی كۆچ لە وڵاتدا، ئەمەش تەنها بەخزمەت و دەرفەتی كار بۆ گەنجان و دەكرێت، كە یەكێتی دەتوانێت بیانكات"، لۆلاڤ داود خالد وای وت.
ئاماژەی بەوەشدا: "كاتێك لە ڕابردوودا دەسەڵات لە دەستی یەكێتیدا بوو، ڕەوشی ژیانی خەڵك زۆر لە ئارامی و خۆشگوزەرانیدا بوو، ئەگەر دووبارە دەسەڵات بكەوێتەوە دەستی یەكێتی، دەتوانین ژیانی خەڵك سەقامگیرتر بكەین لە ڕووی مسۆگەركردنی مووچە، پێدانی پێشینەی خانوبەرە، هاوسەرگیری، پێشینەی پڕۆژەی بچوك بۆ گەنجان، تا هاووڵاتیان بتوانن هەلی كار بۆخۆیان درووست بكەن، ئەمانە ئەو ڕێگاچارانەن كە بەهۆیانەوە دەكرێت ڕێژەی كۆچ كەم بكرێتەوە و هاووڵاتیان بیر لە كۆچ كردن نەكەنەوە."
بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، لیستی ١٢٩ ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبەرنامەكەیدا سێكتەرێكی تایبەت بە گەنجان و خوێندكاران و رۆشنبیری و هونەری جیاكردووەتەوە، كە چەندین خاڵ و ئامانج لە خۆدەگرێت كە دیسانەوە تەئكید لەسەر سووربوونی سەرۆك بافڵ و سەركردایەتی یەكێتی دەكاتەوە كە لەخەمی توێژی گەنجاندان و بەڕوونی باس لە بوونی پلانێكی گونجاو دەكات بۆ رەخساندنی هەلی كار بۆ گەنجان و لاوان لەبوارە جیاوازەكان و چارەسەركردنی كێشەی بێكاری.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مامۆستایەکی زانکۆی سلێمانی لە لیژنەی باڵای رەخنەگرانی جیهان دیاریکرا
11:42 PM - 2025-12-20 -
دواى گەیشتنى سەرۆککۆمارى پاکستان بۆ بەغداد لەگەڵ د.لەتیف رەشید کۆدەبێتەوە
09:54 PM - 2025-12-20 -
راستی رووداوەکەی بەردەم بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە هەولێر
06:29 PM - 2025-12-20 -
رێككەوتنی نەوتی نێوان هەولێر و بەغداد نوێدەكرێتەوە
05:35 PM - 2025-12-20
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ: پابەندبوون بە دەستوور تەنیا رێگەچارەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان
09:25 PM - 2025-12-20
سەرۆک بافڵ: دەبێت حکومەت توانای چارەسەرکردنی ریشەیی کێشەکانی هەبێت
08:41 PM - 2025-12-20
سەرۆک بافڵ: مافی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان پارێزراو بێت
04:58 PM - 2025-12-20
یەكەی نیشتەجێبوون بە كەسوكاری قوربانیانی لافاوەكە دەدرێت
03:35 PM - 2025-12-20
زۆرترین خوێنراو
-
نرخی خۆتۆمارکردنی پسوڵەی ئەلیکترۆنیی خۆراک گۆڕانکاری بەسەردا دێت
کوردستان 04:28 PM - 2025-12-20 -
یەكەی نیشتەجێبوون بە كەسوكاری قوربانیانی لافاوەكە دەدرێت
کوردستان 03:35 PM - 2025-12-20 -
سەرۆک بافڵ: ستراتیجی یەکێتی پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێزە
کوردستان 02:07 PM - 2025-12-20 -
د. لەتیف رەشید: شەهیدان و زانایان و کەسایەتییە نەتەوەییەکانمان لە بیردەبێت
عیراق 11:56 AM - 2025-12-20 -
نزمترین پلەکانی گەرما لە سلێمانی دەبێت
کوردستان 10:21 AM - 2025-12-20 -
سوپای ئەمریکا هێرشێکی بەرفراوان دەکاتە سەر پێگەکانی داعش لە سوریا
جیهان 10:12 AM - 2025-12-20 -
سهرۆك بافڵ گهیشته بهغداد
کوردستان 09:46 AM - 2025-12-20 -
بەهۆی غازی زۆپاوە دوو کەس لەمێرگەپان گیانیان لەدەستدا
کوردستان 09:43 AM - 2025-12-20



.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
دابەزێنە

