قوباد تاڵەبانی: سەرۆک بافڵ گەنجانی لەگەڵ یەکێتی ئاشت کردووەتەوە
کوردستان 12:24 PM - 2024-10-09
PUKMEDIA
كۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ تیمەكانی کەمپینی بانگەشەی هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە درێژەی کۆبوونەوەکانی لە ئیدارەی راپەڕین لەگەڵ تیمی رێکخراوە دیموکراتییەکانی کەمپینی بانگەشەی هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا کە هیچ هێزێکی سیاسی هێندەی یەکێتی شەهید و قوربانی بۆ کوردستان نەداوە و ئێمەی یەکێتی بۆ هەمیشە شانازی بەو مێژووە پڕ لە سەرەوەرییەوە دەکەین، بەڵام ئەم مێژووە پڕ شانازییە بۆ ئەوە نییە کە ئێمە پاڵی لێ بدەینەوە، هەربۆیە پڕۆژە و پلانمان هەیە بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، ئێستا هاوڵاتییان خزمەتگوزارییان دەوێت، حکومڕانی باش و کارایان دەوێت، گەشەسەندنی ئابوری و داواکاری دیکەیان هەیە.
لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال وتیشی لە سێ ساڵی رابردوودا یەکێتی بە سەرۆکایەتی سەرۆک بافڵ جگە لەوەی لە رووی حیزبییەوە خۆی رێکخستووەتەوە، لە داواکاری و پێویستییەکانی چینە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵگاشی کۆڵیوەتەوە و بەرنامەی هەیە بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا روونی کردەوە کە پێشتر گەنجانی کوردستان متمانەیان بە یەکێتی لاواز ببوو، لە هەڵبژاردنەکانی رابردوودا رێژەیەکی گەورەی گەنجان نە ئامادەبوون بەشداری لە هەڵبژاردندا بکەن و نە دەنگ بە یەکێتیش بدەن، بەڵام یەکێک لە گەورەترین شانازییەکانی سەرۆک بافڵ و ئەم یەکێتییەی ئێستا ئەوەیە تا رادەیەکی باش گەنجانی لەگەڵ یەکێتی ئاشت کردوەتەوە.
قوباد تاڵەبانی باسی لەوەشکرد نەیارەکانمان هیچ کات وەک ئێستا لە یەکێتی و هێزی یەکێتی نەترساون، بە تایبەتیش کە یەکێتی ئەمجارەیان دەرگای لەسەر هەموو جۆرە ساختەکارییەک داخستووە، هەربۆیە سەرکەوتنێکی گەورە چاوەڕێی یەکێتی و دەنگدەرانی یەکێتی دەکات و هەموو لایەکیش دڵنیا دەکەینەوە کە ئەم سەرکەوتنە گەورەیە بە باشترین شێوە بەکاردەهێنین بۆ راستکردنەوەی رێڕەوی حکومڕانی.
هاوكات قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال لە درێژەی كۆبوونەوەكانیدا لە ئیدارەی راپەڕین، لەگەڵ سەرۆك تیمەكانی زانكۆ و خوێندنی باڵای كەمپینی بانگەشەی لیستی ١٢٩ی یەکێتی كۆبووەوە.
قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: "هیچ هێزێكی سیاسی دیكە وەك یەكێتی پلانی تۆكمە و رۆئیای روونی نییە بۆ پێشخستنی كەرتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی" و دەڵێت:" وەكچۆن لە چەند ساڵی رابردوودا بەپێی ئەو دەسەڵاتەی هەمانبووە، هەوڵمان داوە بۆ بەستنەوەی زانكۆ بە بازاڕی كارەوە، ئەگەر بێتو یەكێتی دەسەڵاتی هەرێمی كوردستان بگرێتە دەست، بە هەموو تواناوە كاردەكات بۆ پێشخستنی زانكۆكان".
جەختیشی كردەوە كە لە راستكردنەوەی رێڕەوەی حكومڕانیدا زانكۆكان و توێژەران و كەسانی ئەكادیمی رۆڵی بنەڕەتیان دەبێت، چونكە پێمانوایە حكومڕانییەكی تەندروست، ئەو حكومڕانییەیە كە بە شێوەیەكی زانستی بڕیار لە چۆنییەتی ئیدارەدانی كەرتە جیاوازەكان دەدات نەك بەپێی تێگەیشتن و میزاجی تاكەكەسی.
لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا باسی لە گرنگی هەڵبژاردنەكانی ئەمجارەی پەرلەمانی كوردستان كرد و رایگەیاند:" وەكچۆن لە سێ ساڵی رابردوودا گۆڕانكاری گەورەمان لە یەكێتیدا كردوە و ئەم یەكێتییەی ئێستا یەكێتی پێش سێ ساڵ نییە، لە دوای هەڵبژاردنەكانیش پلانی یەكێتی ئەوەیە گۆڕانكاری گەورە لە شێوازی حكومڕانیدا بكات و ئەو خواروخێچییانە راست بكاتەوە كە هەموو كەرتەكان بە دەستییەوە دەناڵێنن".
قوباد تاڵەبانی دوای روونكردنەوەی دۆخی لایەنەكانی دیكەی بەشدار لە هەڵبژاردندا رایگەیاند: "تەنها یەكێتی لە توانایدایە گۆڕانكاری راستەقینە بكات، هەربۆیە پێویستە مامۆستایان و خوێندكاران ئەمجارەیان پشتگیری یەكێتی بكەن و ئەو دەرفەتە بە یەكێتی بدەن تا گۆڕانكاری لە ئیدارەدانی هەرێمی كوردستاندا بكات".
لەلایەكی دیكەوە قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی
سەرۆک مام جەلال، لە ئیدارەی راپەڕین لەگەڵ سەرۆک تیمەکانی کەرتی تەندروستی کەمپینی
بانگەشەی هەڵبژاردنی لیستی ١٢٩ی یەکێتی کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، قوباد تاڵەبانی باسی لە کێشەکانی
کەرتی تەندروستی هەرێمی کوردستان کرد و سوپاسی پزیشک و کارمەندانی کەرتی تەندروستی
کرد کە لە دە ساڵی رابردوودا بەهۆی شەڕی داعش و قەیرانی دارایی و سەرهەڵدانی پەتای
کۆرۆناوە لەژێر فشارێکی سەختدابوون، کەچی بەوپەڕی دڵسۆزییەوە لە خزمەتکردنی هاوڵاتییان
بەردەوام بوون.
وتیشی: "دڵنیام زۆربەی پزیشک و کارمەندانی
کەرتی تەندروستی نە لەم شێوازە حکومڕانییەی ئێستا رازین، نە لە دۆخی کەرتی تەندروستی
رازین و نە لە دۆخی ژیان و گوزەرانی خۆیان رازین و داوای گۆڕانکاری بنەڕەتی لە شێوازی
حکومڕانیدا دەکەن".
قوباد تاڵەبانی، لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا
باسی لە گرنگیی هەڵبژاردنەکانی ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستانی کرد و رایگەیاند: "جیاوازی
هەڵبژاردنی ئەمجارە ئەوەیە کە ئەنجامەکەی گۆڕانکاری لێ دەکەوێتەوە و یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان دوای سێ ساڵ لە خۆڕێکخستنەوە و خۆبەهێزکردن بڕیاری یەکلاکەرەوەی داوە بۆ
گۆڕانکاری لە شێوازی حکومڕانی هەرێمی کوردستان".
لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
دوای روونکردنەوەی دۆخی لایەنەکانی دیکەی بەشدار لە هەڵبژاردن، رایگەیاند: "لەم
هەڵبژاردنەدا گرنگترین پرسیارێک کە دەبێت هەر دەنگدەرێک لە خۆی بکات، ئەوەیە کە کێ
دەتوانێت گۆڕانکاری بکات و کام هێز و لایەن، توانا و کەرەستەی پێویستییان لەبەردەستدایە
کە ڕێڕەوی حکومڕانی راست بکاتەوە؟"، وتیشی: " گەلی کوردستان لە هەڵبژاردنەکانی
رابردوودا ئەزمونی زۆریان هەیە لەگەڵ ئەو لایەنانەی بانگەشەی گۆڕانکارییان دەکرد،
بەڵام بەهۆی ئەوەی کەرەستە و هێزی پێویستیان نەبوو، نەک هەر سەرکەوتوو نەبوون بەڵکو
دۆخەکەش خراپتر بوو، بەڵام ئەمجارەیان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی
بافڵ جەلال تاڵەبانی هەموو ئامادەکارییەکی کردوە بۆ ئەوەی ئەو گۆڕانکارییەکە بکات
کە خەڵک داوای دەکەن، هەربۆیە پێویستە خەڵکی کوردستان ئەمجارەیان ئەو دەرفەتە بە یەکێتی
بدەن و سەرکەوتنی یەکێتیش لەم هەڵبژاردنەدا سەرکەوتنی هەموو خەڵکی کوردستانە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ کۆچی دوایی کاوەی ئیزاعە
09:55 AM - 2025-11-07 -
کارنامە و ستراتیجی لیستی ٢٢٢ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
09:47 AM - 2025-11-07 -
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق: بانگەشە کۆتایی دێت
03:58 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
01:45 PM - 2025-11-06
ئەمانەش ببینە
سهرۆك عهشیرهتی سورچی: داوا لهخهڵكی خۆشهویستی ههولێر دهكهم دهنگبدهن بهیهكێتی
01:54 PM - 2025-11-07
پەیامێک لە ناوەندی بانگەشەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
01:17 PM - 2025-11-07
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 9 ملیار دینارە
08:50 AM - 2025-11-07
قوباد تاڵەبانی: سەرکەوتنی زۆر گەورە بەدەست دەهێنین
07:01 PM - 2025-11-06
زۆرترین خوێنراو
-
کارنامە و ستراتیجی لیستی ٢٢٢ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
کوردستان 09:47 AM - 2025-11-07 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 9 ملیار دینارە
کوردستان 08:50 AM - 2025-11-07 -
قوباد تاڵەبانی: سەرکەوتنی زۆر گەورە بەدەست دەهێنین
کوردستان 07:01 PM - 2025-11-06 -
سەعدی پیرە: لەژێر ناوی بێ مانا مووچەی خەڵکی هەرێم بڕدرا
کوردستان 06:35 PM - 2025-11-06 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى یەکێتى بۆ کۆچى دوایى کاوەی ئیزاعە
پرسەنامە 04:55 PM - 2025-11-06 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى یەکێتى بۆ کۆچى دوایى عەریف بەکر
پرسەنامە 04:46 PM - 2025-11-06 -
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق: بانگەشە کۆتایی دێت
کوردستان 03:58 PM - 2025-11-06 -
بهپێی راپرسییهكان یهكێتی سهركهوتنی گهوره بهدهستدههێنێت
ڕیپۆرتاژ 02:51 PM - 2025-11-06







دابەزێنە

