سەرۆك بافڵ: لەهەولێر بە پارتی دەڵێین كۆتایی بەچی دەهێنین
ی ن ک 04:10 PM - 2024-10-08
PUKMEDIA
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەناو یاریگایەكی پڕ لەجەماوەرو لایەنگرانی یەكێتیدا لە گەرمیان رایگەیاند: "گەرمیانییەكان هیچ كات یەكێتیان لەبیرنەكردووەو نەیانهێشتووە بڕوخێت، بۆیە داواتان لێدەكەم رۆژی دەنگدان سندوقەكانی دەنگدان سەوز بكەن"، وتیشی: "پارتی هەوڵیدا هەڵبژاردن دوابخات، بەڵام پێیان نەكرا، ئەمجارە ناتوانن تەزویر بكەن بۆیە تۆقیون و لە هەولێر پێیان دەڵێین كۆتایی بەچی دەهێنین".
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە ٨-١٠-٢٠٢٤ بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بە دروشمی (كۆتایی پێ دەهێنین) چوارەمین كەرنەڤاڵی فراوانی یەكێتی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان و ناساندنی كاندیدانی لیستی ١٢٩ـی یەكێتی، لە یاریگای شێروانە بەڕێوچوو و سەرۆك بافڵ رایگەیاند: " گەرمیانی پڕ لە قارەمان و ئەنفال لەجیاتی ئەوەی حكومەت خزمەتی بكات پشتگوێی خستووە، گەرمیانییەكان ئێمە قەرزداری ئێوەین و دەرفەتێكمان پێبدەن ئەو قەرزەتان بدەینەوە".
گەرمیانییەكان هیچ كات یەكێتیان لەبیرنەكردووە
راشیگەیاند: "گەرمیانییەكان هیچ كات یەكێتیان لەبیرنەكردووەو نەیانهێشتووە بڕوخێت، بۆیە داواتان لێدەكەم رۆژی دەنگدان سندوقەكانی دەنگدان سەوز بكەن و بەدەنگی گەرمیانییە قارەمانەكان حكومەتی گەندەڵ دەڕوخێنین".
وتیشی: "پارتی هەوڵیدا هەڵبژاردن دوابخات، بەڵام پێیان نەكرا بۆیە ئەمجارە ناتوانن تەزویر بكەن بۆیە تۆقیون".
تەنها یەكێتی دەتوانێت خزمەت بكات و بەس
سەرۆك بافڵ راشیگەیاند: "یەك حزب دەتوانێت خزمەتی كوردستان بكات ئەویش یەكێتییە، ئێمە بەیەك چاو هەموو كوردستان دەبینین و خزمەتی ئێمە بۆ هەر چوار پارچەی كوردستانە".
وتیشی: "پاتری دیموكراتی كوردستان شەحنی نەماوە، پارتی دیموكرات نییەو لەدیموكراسی دەترسێت، گەندەڵەكان بۆ كوێ دەڕۆن هەر كۆتایی پێدەهێنین".
لەكۆتایی وتەكانیدا سەرۆك بافڵ داوای لە گەرمیانییەكان كردەوە كە پشتیوانی یەكێتیبن بۆ روخاندنی ئەم حكومەتە گەندەڵە بۆگەنەو رۆژی دەنگدان دەنگ بە كاندیدەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بدەن.
بڕیارە رۆژی ٢٠-١٠-٢٠٢٤، هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبچێت، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش بە دروشمی (كۆتایی پێدەهێنین.) و بەلیستی ١٢٩ و بە ١٧٢ كاندیدەوە كەبەسەر چوار بازنەدا دابەشبوون بەشداری هەڵبژاردن دەكات.
"کۆتایی پێ دەهێنین" دروشمی سەرەکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان-ە بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیارە رۆژی ٢٠ـی ١٠ـی ٢٠٢٤ ئەنجام بدرێت، هەروەها لیستی ١٢٩ـی یەکێتی بە ١٧٢ کاندید بەشداری دەکات کە دابەشبوون بەسەر چوار بازنەی هەڵبژاردندا، ئەوانیش؛ سلێمانی ٧٢ کاندید، هەولێر ٦٤، دهۆک ٣٠، هەڵەبجە ٦ کاندیدن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

