لیستی ١٢٩: چاكسازی ریشه‌یی له‌كه‌رتی ته‌ندروستی ده‌كه‌ین
کوردستان 12:17 PM - 2024-10-08
PUKMEDIA
لیستی ١٢٩ـی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به پلان ده‌یه‌وێت
سێكته‌ری ته‌ندروستی له هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌وپێش ببات و هاووڵاتیان له‌و كێشه
و گرفتانه دووربخاته‌وه كه به‌هۆی ده‌رمانی خراپ و بێ كوالێتییه‌وه تووشیان ده‌بێت،
هه‌روه‌ها ده‌یه‌وێت قۆرخكردنی بازاڕ‌ی هاورده‌كردنی ده‌رمان نه‌هێڵێت و نه‌خۆشخانه
حكومییه‌كان بكاته‌وه جێی ئومیدی هاووڵاتیان.
چاودێری گشتی چڕ‌بكرێته‌وه
یه‌كێتی ده‌یه‌وێت چاودێری گشتی له سیستمی ته‌ندروستیدا
چڕ‌بكاته‌وه و چاودێری له‌سه‌ر ئه‌و ده‌رمانانه هه‌بێت كه دێنه كوردستان.
د. مه‌ریوان جه‌مال كاندیدی ژماره ٤١ـی لیستی یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستان ژماره ١٢٩ له بازنه‌ی هه‌ولێر به PUKMEDIA ی
راگه‌یاند: "ده‌مانه‌وێت چاودێری گشتی له سیستمه ته‌ندروستیدا چڕ‌بكه‌ینه‌وه،
هه‌روه‌ها هه‌وڵده‌ده‌ین چاودێری له‌سه‌ر كوالێتی ئه‌و ده‌رمانانه هه‌بێت كه دێنه
كوردستان، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ندێك له‌و ده‌رمانانه‌ی كه دێن ژه‌هرن بۆ خه‌ڵك".
"هه‌ست ده‌كه‌ین
ژماره‌یه‌كی زۆر له كارمه‌ندانی كه‌رتی ته‌ندروستی خانه‌نشین بوون، ئه‌مه‌ش وایكردووه
كه ژماره‌ی كارمه‌ند له نه‌خۆشخانه‌و بنكه ته‌ندروستییه‌كان كه‌م ببێته‌وه، بۆیه
كار ده‌كه‌ین تا دامه‌زراندن هه‌بێت به‌شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگاكان
یه‌كبگرێته‌وه به‌پێی پسپۆڕ‌ییان، هه‌روه‌ها هه‌وڵده‌ده‌ین ئامێری پێشكه‌وتووی ته‌ندروستی
بۆ نه‌خۆشخانه حكومییه‌كانی هه‌رێم دابینبكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خۆش ناچار نه‌بێت
رووبكه‌نه نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كان یان ده‌ره‌وه‌ی وڵات".
ده‌سه‌ڵاتی خۆسه‌پێن سزای سلێمانی داوه
حكومه‌تی جیاكاری هه‌رێم، هه‌وڵیداوه كه‌رتی ته‌ندروستی
له پارێزگای سلێمانی لاواز بكات و بۆ ئه‌مه‌ش درێغی نه‌كردوه، به‌ڵام یه‌كێتی ده‌یه‌وێت
ئه‌و حكومڕانییه چه‌وته راستبكاته‌وه‌و كۆتایی به‌جیاكاری بهێنێت.
محه‌مه‌د ته‌ها قادر ناسراو به (محه‌مه‌د حه‌لاق)
كاندیدی ژماره ٤٤ـی لیستی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ژماره ١٢٩ له بازنه‌ی سلێمانی
به PUKMEDIA ی راگه‌یاند:
"دوای حكومڕ‌انی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌هلی رۆژ به‌ڕ‌ۆژ
له زیادبووندایه و نه‌خۆشخانه حكومییه‌كان فه‌رامۆشكراون، ئه‌گه‌ر یه‌كێتی هێزی
یه‌كه‌م بێت له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا به‌دڵنیاییه‌وه خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌كه‌ینه بێبه‌رامبه‌ر بۆ هاووڵاتیان".
"ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی
كه خۆی سه‌پاندوه به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا‌و جومگه ئه‌ساسییه‌كانی حكومڕ‌انی
به‌ده‌سته‌وه‌یه، سزای سنووری پارێزگای سلێمانی داوه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری خراپی
له‌سه‌ر كه‌رتی ته‌ندروستی به‌تایبه‌ت له‌سلێمانی دروستكردوه"، محه‌مه‌د ته‌ها قادر وای وت.
سێكته‌ری ته‌ندروستی له‌كارنامه‌ی لیستی ١٢٩ دا
له كارنامه‌ی لیستی ١٢٩ـی یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان به‌مجۆره باس له سێكته‌ری ته‌ندروستی كراوه و پلان و به‌رنامه‌ی یه‌كێتی
بۆ ئه‌و سێكته‌ره خراوه‌ته ڕ‌وو.
سێكته‌ری ته‌ندروستی یه‌كێكه له سێكته‌ره سه‌ره‌كی
و گرنگه‌كان كه راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی و كاریگه‌ری به‌سه‌ر هه‌موو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه
هه‌یه، له‌هه‌ر وڵاتێك كه خاوه‌ن سیستمێكی پێشكه‌وتووی ته‌ندروستی بێت، له‌و وڵاته‌دا
كۆمه‌ڵگه به ته‌ندروستی ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن، بۆیه له به‌رنامه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستاندا گرنگییه‌كی تایبه‌ت به سێكته‌ری ته‌ندروستی دراوه، كه‌خۆی له‌م خاڵانه‌ی
خواره‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه؛
١ -رێكخستنی سێكته‌ری ته‌ندروستی و ئه‌نجامدانی
چاكسازییه‌كی ریشه‌یی له‌سه‌ر بنه‌مای زانستی و به‌پشتبه‌ستن به‌یاسای تایبه‌ت به‌و
بواره.
٢ -پاراستنی مافی نه‌خۆش و دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی
تایبه‌ت به‌نه‌خۆش و چاره‌سه‌ركردنیان به كه‌مترین خه‌رجی و رێكخستنه‌وه‌ی نۆڕ‌ینگه‌كان.
٣ - گرنگیدانی
زیاتر به‌كه‌رتی گشتی و ئه‌نجامدانی چاكسازی له‌و بواره‌دا بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خۆش به‌ناچاری
روونه‌كه‌نه نه‌خۆشخانه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت.
٤ -دابینكردنی ئامێری پێشكه‌وتووی ته‌ندروستی
بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خۆش ناچار نه‌بێت رووبكه‌نه ده‌ره‌وه‌ی
وڵات.
٥ -دانانی پلانێكی گونجاو بۆ دامه‌زراندنی
ده‌رچووانی كولێژی پزیشكی و كولێژی په‌رستاری و په‌یمانگای ته‌كنیكی ته‌ندروستی، بۆئه‌وه‌ی
له‌ڕ‌ووی توانای مرۆییه‌وه ئه‌و بۆشاییه له نه‌خوشخانه و بنكه‌ی ته‌ندروستییه‌كانی
شار و شارۆچكه و گونده‌كانی هه‌رێمی كوردستان پڕ‌بكه‌نه‌وه.
٦ -دانانی به‌رنامه‌یه‌كی باشتر و تایبه‌ت
به‌چۆنیه‌تی خۆپاراستنی هاوڵاتیان له نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان، ئه‌مه‌ش به‌وه ده‌كرێت
كه ئاستی هۆشیاری هاوڵاتیان له‌ڕ‌ووی ته‌ندروستی و هۆشیاری خۆراكی و راگرتنی پاك
و خاوێنی به‌رزبكرێته‌وه.
٧ -ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی پزیشك و كارمه‌ندانی
ته‌ندروستی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
٨ – نه‌هێشتنی
قۆرخكردنی بازاڕ‌ی هاورده‌كردنی ده‌رمان و كه‌مكردنه‌وه‌ی باج و نرخی ستیكه‌ر، ئه‌وه‌ش
ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی نرخی ده‌رمان.
٩ -زیادكردنی تیمه‌كانی كوالێتی كۆنترۆڵ بۆ
رێگریكردن له دیارده‌ی هێنانی ده‌رمانی خراپ.
١٠ - ئه‌نجامدانی
كۆنفرانسی له‌پێناو پێشخستنی كه‌رتی ته‌ندروستی.
١١ -په‌یڕ‌ه‌وكردنی
سیستمێكی سه‌رتاسه‌ری ته‌ندروستی و كۆنتڕ‌ۆڵكردنی سیستمی هێنانی ده‌رمان و پێداویستییه
ته‌ندروستییه‌كان و په‌یڕ‌ه‌وكردنی هاوتاكردنی نرخی ده‌رمان له‌هه‌موو شار و شارۆچكه‌كانی
كوردستان.
١٢ -دابینكردنی
بیمه‌ی ته‌ندروستی بۆ هه‌موو هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان.
١٣ -گرنگیدان
به هۆشیاری ته‌ندروستی له پرۆگرامه‌كانی خوێندندا.
١٤ -دابینكردنی
پێداویستییه ته‌ندروستییه‌كان له‌هه‌موو جێگایه‌كی هه‌رێمی كوردستان.
١٥ -پارێزگاریكردن
له پله‌ی یه‌كه‌می سلێمانی له بواری ته‌ندروستی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم و عێراق و
گواستنه‌وه‌ی ئه‌زمونه‌كه بۆ شاره‌كانی تری كوردستان.
١٦ -گرنگیدان و په‌ره‌پێدانی ته‌ندروستی خێزانیی.
١٧ -درووستكردنی
هه‌ماهه‌نگی له نێوان پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان له بواری ته‌ندروستی.
١٨ -دانانی
پلانێكی سه‌رتاسه‌ری بۆ نه‌هێشتنی به‌دخۆراكی مناڵان له هه‌رێمی كوردستان.
١٩ -گه‌شه‌پێدانی
كه‌رتی ته‌ندروستی له‌سه‌ر ئاستی كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت، به‌پێی پلانێكی گونجاو.
٢٠ -دروستكردنی
نه‌خۆشخانه‌و بنكه‌ی ته‌ندروستی له سنوری هه‌موو پارێزگاكانی هه‌رێم به‌پێی پلانێكی
پێویست.
٢١ -هه‌ماهه‌نگی
كردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕ‌الی به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی ده‌رمان و كه‌ره‌سته پزیشكییه‌كان
بۆ سه‌رجه‌م ناوچه‌و ده‌ڤه‌ره‌كانی كوردستان.
٢٢- گرنگیدان
به ته‌ندروستی منداڵ، به تایبه‌تی منداڵانی ئۆتیزم.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مامۆستایەکی زانکۆی سلێمانی لە لیژنەی باڵای رەخنەگرانی جیهان دیاری‌کرا
11:42 PM - 2025-12-20 -
دواى گەیشتنى سەرۆککۆمارى پاکستان بۆ بەغداد لەگەڵ د.لەتیف رەشید کۆدەبێتەوە
09:54 PM - 2025-12-20 -
راستی رووداوەکەی بەردەم بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە هەولێر
06:29 PM - 2025-12-20 -
رێككەوتنی نەوتی نێوان هەولێر و بەغداد نوێدەكرێتەوە
05:35 PM - 2025-12-20
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ: پابەندبوون بە دەستوور تەنیا رێگەچارەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان
09:25 PM - 2025-12-20
سەرۆک بافڵ: دەبێت حکومەت توانای چارەسەرکردنی ریشەیی کێشەکانی هەبێت
08:41 PM - 2025-12-20
سەرۆک بافڵ: مافی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان پارێزراو بێت
04:58 PM - 2025-12-20
یەكەی نیشتەجێبوون بە كەسوكاری قوربانیانی لافاوەكە دەدرێت
03:35 PM - 2025-12-20
زۆرترین خوێنراو
-
نرخی خۆتۆمارکردنی پسوڵەی ئەلیکترۆنیی خۆراک گۆڕانکاری بەسەردا دێت
کوردستان 04:28 PM - 2025-12-20 -
یەكەی نیشتەجێبوون بە كەسوكاری قوربانیانی لافاوەكە دەدرێت
کوردستان 03:35 PM - 2025-12-20 -
سەرۆک بافڵ: ستراتیجی یەکێتی پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێزە
کوردستان 02:07 PM - 2025-12-20 -
د. لەتیف رەشید: شەهیدان و زانایان و کەسایەتییە نەتەوەییەکانمان لە بیردەبێت
عیراق 11:56 AM - 2025-12-20 -
نزمترین پلەکانی گەرما لە سلێمانی دەبێت
کوردستان 10:21 AM - 2025-12-20 -
سوپای ئەمریکا هێرشێکی بەرفراوان دەکاتە سەر پێگەکانی داعش لە سوریا
جیهان 10:12 AM - 2025-12-20 -
سه‌رۆك بافڵ گه‌یشته به‌غداد
کوردستان 09:46 AM - 2025-12-20 -
بەهۆی غازی زۆپاوە دوو کەس لەمێرگەپان گیانیان لەدەستدا
کوردستان 09:43 AM - 2025-12-20



.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
دابەزێنە

