سەدان هەڵسوڕاوی گۆڕان پشتیوانی لە لیستی ١٢٩ی یەکێتی دەکەن
ی ن ک 09:57 PM - 2024-10-07
PUKMEDIA
شێخ جەعفەر و هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕان
ئەمڕۆ دووشەممە 7ی تەشرینی یەکەم، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەشاری رانیە سەردانی ماڵی قادر گوڵانی کرد، کە خۆی و بنەماڵەکەی وخزمانی بڕیاریانداوە بگەڕێنەوە نێو ریزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
لەدیدارێکدا، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، وێڕای بەخێرهێنانەوەی قادر گوڵانی بۆ نێو ریزەکانی یەکێتی، رایگەیاند: ئێوە مێژوویەکی پڕ لە شانازی و فیداکاریتان هەیە لەنێو یەکێتیدا کە حزبی خۆتانە و حزب شانازی بەکەسانی خاوەن پێگەو کەسایەتی وەک ئێوەمانانەوە دەکات.
لەبەرانبەردا، قادر گوڵانی، وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی بەسەردانەکەی هەڤاڵ لێپرسراوی ئەنجومەن، جەختیکردەوە کە یەکێتی بووەتەوە جێی ئومێدی خەڵک و هەمووان گەیشتوونەتە ئەو باوەڕەی کە تاکە حزبە بتوانێت داکۆکی لە ماف و داخوازییەکانی خەڵکی کوردستان بکات یەکێتییە، بۆیە بەتەواوی توانایانەوە پشتیوانی لە لیستی 129 دەکەن.
پاشان، هەڤاڵ لێپرسراوی ئەنجومەن، لەشاری قەڵادزێ سەردانی ماڵی عەلی زودی هەڵشۆ ی کرد کە ماوەیەکە خۆی و سەدان بنەماڵەی هەڵشۆیی بڕیاریانداوە بگەڕێنەوە نێو ریزەکانی یەکێتی.
لەدانیشتنێکدا هەڤاڵ لێپرسراوی ئەنجومەن، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی کە عەلی زودی و بنەماڵەکانیان گەڕاونەتەوە نێو حزبی خۆیان و بەدڵنیاییەوە رێز لەتێکۆشان و قوربانیدانیان دەگیرێت.
لەبەرانبەردا، عەلی زودی باسی لەوەکرد کە هەموو پشتیوانییەکی یەکێتی و لیستی 129 دەکەن و بڕوای تەواویان بەسیاسەتی نوێی سەرۆک و سەرکردایەتی یەکێتی هەیە، بەئاراستەی ئەنجامدانی گۆڕانکاریی بنەڕەتی لە هەرێمدا.
لەلایەکی ترەوەو هەر لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ دەڤەری راپەڕین، لێپرسراوی ئەنجومەن، لە شاری قەڵادزێ لەلایەن مەحمود حاجی ئاغای پشدەرو خزمانی هێرۆ، کە هەر لەسەرەتای شۆڕشی نوێوە تائێستا بێ دابڕان بەتێکۆشان و قوربانیدان لە خزمەتی یەکێتیدان، بەگەرمیی پێشوازی لێکرا.
لە دانیشتنێکدا شێخ جەعفەر شێخ جەعفەر سوپاسی هەڵوێستی جوامێرانەی بنەماڵەی مەحمود ئاغای کرد کە هەمیشە و بێ ماندووبوون پشتوپەنای شۆڕشی نوێ و یەکێتی بوون و لەو پێناوەدا قوربانی زۆریان بەخشیووە.
لەبەرانبەردا، مەحمود ئاغای پشدەر، تەئکیدی لەسەر هەڵوێستی نیشتمانیانەی بنەماڵەکەیان و خزمانی هێرۆ کردەوە لەسەر درێژەدان بەرێبازی سەرۆک مام جەلال و کارکردن بۆ سەرخستنی لیستی 129.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

