شێخ جەعفەر: تەنها یەکێتی باوەڕی بەگۆڕانکارییە
کوردستان 07:42 PM - 2024-10-07
PUKMEDIA
شێخ جەعفەر و قوباد تاڵەبانی لەگەڵ تێکۆشەران کۆبونەوە
ڕۆژی دووشەممە 7ی10ی2024، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتی، بەئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال لە چوارقوڕنە لەگەڵ بەشێکی زۆر لە فەرماندەو تێکۆشەرانی دێرینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان کۆبووەوە.
لەو کوبوونەوەیەدا، شێخ جەعفەر رایگەیاند"؛ ئێوە لەخەباتی شاخ و راپەڕینی شاریشدا رۆڵی سەرەکیتان هەبووە لە بەدیهێنانی دەستکەوتەکانی خەڵکی کوردستان، تا دوێنێ بەچەک و خۆڕاگریتان و ئەمڕۆش بەدەنگەکانتان دەتوانن پارێزگاریی لەو دەستکەوتانە و پێکهێنانی حکومەتێک بکەن کە وەڵامدەرەوەی داخوازییەکانی خەڵکی کوردستان بێت".
لێپرسراوی ئەنجومەن دەڵێت:" شێوازی فەرمانڕەوایی لە هەرێم کەموکورتی جەوهەری هەیەو پێویستی بەگۆڕانکاریی بنەڕەتییە، تاکە هێزیش کە لەڕووی مەبدئییەوە باوەڕی بە گۆڕانکاری هەیە، تەنیا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە، بۆیە پێویستی ئێوەی تێکۆشەرانی دێرین و رێبوارانی رێبازی سەرۆک مام جەلال نەخشی بەرچاوتان هەبێت لەو بوارەدا و کار بۆ نەهێشتنی خۆسەپاندن و قۆرخکاریی بکەن ".
" هەمووان پێکەوە حکومەتێکی نیشتمانیی ئەوتۆ بهێنێنە کایەوە کە کار لەسەر جێبەجێکردنی داواکارییەکانی خەڵک و گێڕانەوەی هیوا بۆ کۆمەڵانی خەڵک بکات. بۆ ئەو مەبەستەش پێویستە هەمووان لە راپەڕین و نەبەردییەکی دەنگداندا، بەخزم و کەسوکارو دراوسێکانەوە رۆژی دەنگدان روو لە سندوقەکانی دەنگدان بکەین و دەنگ بەلیستی 129ی پێشمەرگە و شەهیدان بدەین"شێخ جەعفەر وادەڵێت.
پاشان قوباد تاڵەبانی، لە وتەیەکدا وێڕای ئاماژەدان بە هەڵوێستی قارەمانێتی و دڵسۆزیی خەڵکی ناوچەکە، تیشکی خستەسەر دوا پێشهاتەکانی رەوشی سیاسی هەرێم و ئاڵنگارییەکانی بەردەم پێکهێنانی دەسەڵاتێکی تەندروست و دادپەروەرو، بەرنامەی یەکێتی بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاریی جددی لە شێوازی بەڕێوەبردنی هەرێمدا خستەڕوو و رایگەیاند: "لێرەوە دەنگی سەرکەوتنی یەکێتی لەم هەڵبژاردنەدا دەدەن بەگوێی کۆمەڵانی خەڵکدا" .
وتیشی:" ئێستا یەکێتی بەیەکڕیزو یەک دەنگ و یەک هەڵوێست کاردەکات، بەخۆیدا چووەتەوەو نێۆ ماڵی خۆی رێکخستووەتەوە، کە ئەوەش داواکاریی جەماوەرەکەمان بوو. ئەوەندەش کەرەستەو ئەزمووی هەیە کە بتوانێت گۆڕانکاری لە حکومڕانی و ژیان و گوزەرانی خەڵکدا بکات، بۆیە ئاسۆی سەرکەوتن روونە".
قوباد تاڵەبانی وتیشی:" ئامرازەکەشی ئەوەیە کە هەمووان لەرۆژی هەڵبژاردندا لەڕێی دەنگدان بە لیستی 129ی یەکێتی داستانێکی بێ وێنە تۆماربکەن و تاجی سەرکەوتن بخەنەسەر جەماوەری گەلەکەمان".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
12:16 PM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
10:26 AM - 2026-06-24
ئەمانەش ببینە
جێگری سەرۆکی هەرێم و باڵیۆزی ئیتاڵیا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان تاوتوێ دەکەن
05:21 PM - 2026-06-24
سەرۆك بافڵ و مامۆستا عەلی باپیر جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان دەكەنەوە
03:52 PM - 2026-06-24
یاسای دژەتیرۆر بەسەر بەکارهێنەرانی درۆندا جێبەجێ دەکرێت
03:07 PM - 2026-06-24
زۆرترین خوێنراو
-
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
جیهان 10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
جیهان 10:26 AM - 2026-06-24 -
ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاووتوێکردنی دوو پرسی گرنگ کۆدەبێتەوە
کوردستان 10:00 AM - 2026-06-24 -
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
جیهان 09:07 AM - 2026-06-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان هەنگاوی جدی بنرێت
ی ن ک 08:53 PM - 2026-06-23 -
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
کوردستان 08:41 PM - 2026-06-23 -
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
ی ن ک 08:30 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: لەهەرێم دەرفەتی گەورە هەیە بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار
کوردستان 06:15 PM - 2026-06-23



.png)



دابەزێنە

