لیستی ١٢٩ هێزی کۆتایی پێهێنانە، ئەوانی دیکە هێزی پۆستەر دڕاندن
کوردستان 01:52 PM - 2024-10-07
PUKMEDIA
لیستی ١٢٩ـی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
هەڵمەتی هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی
کوردستان ١٠ رۆژ تێدەپەڕێنێت، بەڵام لەسنووری
هەولێر و دهۆک، هەڵمەتی دڕاندن و شێواندنی لیستی ١٢٩ و کاندیدەکانی دەستیپێکردووە،
مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتیش راپۆرتی ئەوپێشێلکارییانەی کراوەنەتە سەر لیست و کاندیدەکانی
ئامادەکردووە، هاوکات کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانیش رایدەگەیەنێت: "هەر
لایەنێک پێشێلکاری بەرامبەر کرابێت راپۆرتی لێوەردەگیرێت و لایەنی سەرپێچیکاریش
رووبەرووی یاسا دەکرێتەوە".
پۆستەرەکانی یەکێتی دڕیندراون
لەسنووری هەولێر و دهۆک و زۆربەی ناوچەکانی پۆستەری
کاندیدەکان و لیستی ١٢٩ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان درێندراو و شێوێندراون، بەڵام
پۆستەری لایەنی دیکە کە لە هەمان شوێن و نزیکن لە پۆستەرەکانی یەکێتییەوە بێکێشە و
پارێزراون.
رەقیب مەحمود کاندیدی ژمارە ٥ ی لیستی ١٢٩ ی یەکێتیی
لە سنووری پاریزگای دهۆک جگە لەوەی پۆستەرەکانی شێوێندراون، لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە
هیرشکراوەتە سەر ئۆفیسی بانگەشەکەی و بە PUKMIDIA ی راگەیاند: "لیستی ١٢٩ و کاندیدەکانی بەشێوازیکی سەردەمیان بانگەشەی
خۆیان دەکەن، بەڵام چەند کەسێکی نەناسراو لە دهۆک پەلاماری ئۆفیسی بانگەشەی بەندەیان
داوە و زیانیان پیگەیاندووە، بەڵام ئە کارە بچوکانە لە ئامانجە گەورەکەی لیستی ١٢٩ بۆ
کۆتاییهینان بەم دەسەڵاتە خۆسەپێنە ساردمان ناکاتەوە".
"لەبەرامبەر
ئەو کارە گێرەشێوینەدا پێیان دەڵێینەوە زاب خۆدی دەتاننێرینەوە لۆمارێ و داواکارین
بەزووی ئەو کەسانە روبەرووی یاسا بکرێنەوە"، کاندیدی ژمارە ٥ ی لیستی ١٢٩ ی یەکێتیی
لە سنووری پاریزگای دهۆک وایوت.
کۆمسیۆن ئۆفیسی چاوردێری کردووەتەوە
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق کە
پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەبات و رۆژی ١٥ی ١٠ هەڵمەتی
هەڵبژاردن رادەگرێت و رۆژی ٢٠ی ١٠دەنگدانی گشتی دەستپێدەکات، بۆ تۆمارکردنی سەرپێچیەکانیش،
ئۆفیسی چاودێری لە بازنەکان کردۆتەوە.
جومانە غەلای وتەبێژی رەسمی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی
هەڵبژاردنەکانی عیراق بە PUKMIDIA ی راگەیاند: "لەرێێ ئۆفیسی تایبەتەوە چاودێری هەڵمەتی هەڵبژاردنی
پەرلەمانی کوردستان لە هەر چوار بازنەکەی هەولێر، سلیمانی، دهۆک و هەڵەبجە، دەکرێت
و هەفتانە راپۆرتی پێشێلکاری رەوانەی کۆمسیۆن دەکەنەوە و تائـێستا زیاتر لە ٢٢ سکاڵا
لە هەر چواربازنەکە تۆمارکراون".
"هەر هێزو لایەنێک کە پێشێلکاری بەرامبەر
دەکرێت دەتوانێت لەرێی ئۆفیسەکانی چاودێری بانگەشەوە راپۆرتی خۆیان پێشکەش بکەن و
دوای بەدواداچوونی و رێکارە یاساییەکان، سەرپێچیکار بەپێی رێنماییە بەرکارەکان سزای
یاسایی دەدرێن"، جومانە غەلای وایوت.
"کۆتایی پێ دەهێنین"
لیستی
١٢٩ی یەکێتیی بە ١٧٢ کاندید بەشداری لە هەلژاردنی پەرلەماندا دەکات و لە هەر چوار
بازنەکە کاندیدی خۆی هەیە و یەکێک لە دروشمە سەرەکییەکانی "کۆتایی پێدەهێنین"ـە،
بەڵام پۆستەری لیست و کاندیدەکانی بەتایبەتی لە سنووری هەولیر و دهۆک شێوێندراون.
شێرزاد شێخانی کاندیدی ژمارە ١٣ی بازنەی هەولێری
لیستی ١٢٩ ی یەکێتی دەڵێت: "لەچوون و
هاتنم لەو هەموو سەیتەرانەی عیراق ویەکێتی لۆ یەک لەحزە رایان نەگرتین کە بۆ بەشداری
لە کەرنەڤاڵی بانگەشەی هەڵبژاردن هاتینە سلێمانی بۆ بەشداری لە یەکەم کەرنەڤاڵێ
بانگەشە، بەڵام لە گەرانەوەمان لەسەیتەڕەی شێراوە سەیارەکەمیان راگرت و داوای
ناسنامەی خۆم وکوڕەکەمیان کرد ، دوایی گۆتیان سندوقی سەیارە بکەوە، کارتۆنێک کارتی
رێکلامی بانگەشەی منیان دیت لەسەری نوسراوە ١٢٩ یەکێتی، یەکسەر بە کوڕەکەمیان گۆت
سەیارەکەت لادەو بڕۆ ئیدارەی سەیتەڕەکە و بێرێزیشیان کرد".
" دوای چاوەڕوانییەکی زۆر چوومە ئیدارە دەبینم
هەردوو ناسنامەی خۆم و کوڕەکەم وسەنەوی سەیارەکەمیان کۆپی کردو خستیانە ناو کۆمپیوتەرەکەیانەوە،
کە لەئاساییشەکەم پرسی کێشەکە چییە ؟ ئەوەندە بێ ئسووڵ بوو هەر جوابیشمی نەدایەوە
دواتر ئیزنیان داین ، ئاخر لەبەر ئەو ئیرهابەی پارتییە لەحوکمی هەولێر دەمانەوێ بیانڕووخێنین
و کۆتاییان پێ بێنین" شێرزاد شێخانی وایوت
مەکتەبی هەڵبژاردن راپۆرتی سەرپێچییەکان ئاڕاستەی کۆمسیۆن دەکات
مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتیی راپۆرتی خۆی لەبارەی
پێشێلکاری و پۆستەر دڕاندنەکانی لیستی ١٢٩ ی یەکێتی و کاندیدەکانی تۆمار دەکات و کۆیکردۆتەوە
و بڕیارە ئاراستەی نوسینگەکانی کۆمسیۆنی بکات.
بورهان حاجی سلێمان وتەبێژی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان بە PUKMIDIA ی راگەیاند: "هێرش و پەلامارێکی
ترسنوکانەی رێکخراو دەکرێتەسەر پۆستەری بانگەشەی کاندید و لیستی ١٢٩ی یەکێتیی لە
سنووری هەولێر و دهۆک، بۆیە راپۆرتی پێشێلکارییەکانی خۆمان کۆکردۆتەوە و لەرێێ بەشی
یاساییەوە تەسلیمی ئۆفیسی کۆمسیۆنی دەکەین بەپێێ بازنەکان".
"ئەو پێشێلکارییانە نیشانەی ترس و تۆقینی لایەنی خۆسەپینە، بۆیە لیستی ١٢٩ لەسەر بانگەشەی خۆی بەو شێوازە هاوچەرخەی خۆی بەردەوام دەبێت، ئەوانەی بانگەشەی دیموکراسی قبوڵناکەن، لە ئەنجامەی هەلبژاردنی دیموکراسیی و هێزی یەکێتیی بۆ کۆرانکاری راستکردنەوەی رێرەوی حوکمرانی و کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی خۆسەپێن ، تۆقیون"، بورهان حاجی سلێمان وایوت.
یهكێتیی
نیشتمانیی كوردستان لهههولێر ٦٤ كاندیدو لهسلێمانی ٧٢ كاندید و لهههڵهبجه ٦ كاندیدو لهدهۆك ٣٠ كاندیدی بۆ خولی شهشهمی پهرلهمانی كوردستان ههیه كه بهكۆی
گشتی ١٧٢ كاندیدی ههیه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

