مووچهخۆران ههژماری من رهتدهكهنهوهو پشتیوانی ههڵوێستهكهی سهرۆك بافڵ دهكهن
کوردستان 06:11 PM - 2024-10-06
PUKMEDIA
هەژماری من_مەسرور
یەكێتی مامۆستایان و یەكێتی فەرمانبەرانی كوردستان لەسلێمانی و لقی سلێمانی سەندیكای بایۆلۆجی كوردستان و لقی سلێمانی سەندیكای پزیشكانی ددانی كوردستان پشتیوانی خۆیان بۆ هەڵوێستەكەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبارەی كۆتایی هێنان بە هەژماری من كە سەرۆك بافڵ بە (هەژماری مەسرور) ناوی دەبات دەردەبڕن و داوا لەسەرجەم مووچەخۆران دەكەن، خۆیان لەهەژماری من تۆمار نەكەن و بچن تەوتین بكەن، چونكە هەژماری من كێشەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەر ناكات.
یەكێتی مامۆستایانی كوردستان: پشت لە هەژماری من بكەن
لەڕاگەیەندراوێكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستاندا كە ئیمزای عەبدولواحید محەمەد سەرۆكی یەكێتییەكەی لەسەرە، سەبارەت بە چارەسەركردنی موچە ئاماژە بەوەدەكات: "پشت لە هەژماری من بكەن و پشتگیری پڕۆسەی بە بانكیكردن لە بانكە حكومییەكان بكەن، چونكە تەنها بە تەوتین كێشەی موچە كۆتایی دێت"، داواش دەكات "هەموو لایەك پشتگیری سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی بكەن بۆئەوەی بەیەكجاری كێشەی پاشەكەوت و لێبڕین و پێنەدان و بەبارمتەگرتنی موچە كۆتایی پێبێت و بكەوێتە سەر شاڕێگەی خۆی".
لە راگەیەنراوەكەی یەكێتی مامۆستایاندا ئەوەشهاتووە:"لە دوای دەرچونی بڕیاری دادگای فیدراڵی سەبارەت بە مووچە، وەك یەكێتی مامۆستایان باوەڕی تەوامان بەوە هەبوو، تەنها بە تەوتین كردن كێشەی موچە كۆتایی دێت، بۆیە بەردەوام داوامان لە هەموو لایەنەكان كردووە، پشت لە هەژماری من بكەن و پشتگیری پڕۆسەی بە بانكیكردن لە بانكە حكومییەكان بكەن، خۆشبەختانە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پشتیوانی داواكەمان بوو و رایگەیاند: "وەك یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەژماری من رەتدەكەینەوەو پشتیوانی لەتەوتین كردنی موچەكان لە بانكە حكومییەكانی سەر بە مەركەز دەكەین"، ئەم هەڵوێست و بڕیارە رەنگدانەوەی داخوازییەكانی زۆربەی مامۆستایانە لەهەرێمی كوردستانە، چونكە پێمانوایە بەهەژماری من كێشەكان كۆتایی نایەت و هیچ سودیشی لێ ناكەوێتەوە، بەڵام بە تەوتین كێشەكان كۆتایی دێن و لەزۆر بواریش سوود مەندبوونی تێدایە".
ئەوەشخراوەتەڕوو:" هەموو شێوەیەك پشتگیری ئەو بانگەوازە مێژوییەی كاك بافڵ دەكەین، دەشخوازین لایەنەكانیتریش پشتگیری بكەن، بۆ ئەوەی بە یەكجاری كێشەی پاشەكەوت و لێبڕین و پێنەدان و بەبارمتەگرتنی موچەی مامۆستایان بۆ بەرژەوەندی تایبەت كۆتایی پێبێت و بكەوێتە سەر شاڕێگەی خۆی".
دەقی راگەیەنراوەكەی یەكێتی مامۆستایان:

یەكێتی فەرمانبەران هەژماری من رەتدەكەنەوە
هەر لەو بارەیەوە یەكێتی فەرمانبەرانی كوردستان هەژماری من رەتدەكەنەوەو پشتیوانی لە بڕیارە مێژوویەكەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی دەكەن بۆ تەوتینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
لەبەیاننامەیەكدا كە كۆپییەكی بۆ وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA نێردراوە، یەكێتی فەرمانبەرانی كوردستان لەسلێمانی رایدەگەیەنێت، كە پشتیوانی بڕیارە مێژوییەكەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی دەكەین بۆ رەتكردنەوەی هەژماری من و پشتگیری كردنی تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە یەكێك لە بانكە فیدراڵییەكانی (رافیدەین، رەشید، T.B.I).
یەكێتی فەرمانبەران بەناوی سەرجەم فەرمانبەرانەوە دەستخۆشی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكات، بۆ كۆتایی هێنان بە هەژماری من و كاركردن بۆ تەوتینی موچەی فەرمانبەران و پاراستنی ماف و شایستە داراییەكانی مووچەخۆران و كۆتایی هێنان بە دواكەوتنی مووچە، رایدەگەیەنێت: "ئەوە خواستی هەرە زۆری مامۆستا و فەرمانبەران و خانەنشینان و هەموو چین و توێژەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بووە".
دەقی راگەیەنراوەكەی یەكێتی فەرمانبەران:

سەندیكای بایۆلۆجی كوردستان: پشتگیری تەوتین دەكەین نەك هەژماری من
لقی سلێمانی سەندیكای بایۆلۆجی كوردستان لەڕاگەیەندراوێكیدا بەناوی سەرجەم ئەندامانی سەندیكاكەیەوە پشتگیری بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكەن سەبارەت بەڕەتكرددنەوەی پڕۆژەی هەژماری من و رایدەگەیەنێت: "پشتگیری خۆمان بۆ تەوتین كردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لەبانكە فیدراڵییەكانی حكومەتی عیراق دەردەبڕین".
ئاماژەبەوەشدەكات: "رەتكردنەوەی پڕۆژەی هەژماری من لەلایەن سەرۆكی یەكێتییەوە، بڕیارێكی مێژوییەو لەخزمەتی خەڵك و مووچەخۆرانی كوردستاندایە".
دەقی راگەیەنراوەكەی سەندیكای بایۆلۆجی كوردستان:
لقی سلێمانی سەندیكای پزیشكانی ددانی كوردستان هەژماری من رەتدەكەنەوەو پشتگیری تەوتین دەكەن
هەر لەو بارەیەوە لقی سلێمانی سەندیكای پزیشكانی ددانی كوردستان، هەژماری من رەتدەكەنەوەو پشتیوانی لە بڕیارە مێژووییەكەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی دەكەن بۆ تەوتینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
دەقی راگەیەنراوەكەی لقی سلێمانی سەندیكای پزیشكانی ددانی كوردستان:
دوێنێ شەممە 5-10-2024 لە سێیەمین مەراسیمی بانگەشەی لیستی ١٢٩ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ناساندنی کاندیدانی لیستەکە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکیدا رایگەیاند: " (هەژماری من) نە هی منە و نە هی ئێوەیە، هەژماری مەسرورە، مووچهخۆران دهبێت تهوتین بكهن نهك ههژماری من".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
12:16 PM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
10:26 AM - 2026-06-24
ئەمانەش ببینە
جێگری سەرۆکی هەرێم و باڵیۆزی ئیتاڵیا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان تاوتوێ دەکەن
05:21 PM - 2026-06-24
سەرۆك بافڵ و مامۆستا عەلی باپیر جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان دەكەنەوە
03:52 PM - 2026-06-24
یاسای دژەتیرۆر بەسەر بەکارهێنەرانی درۆندا جێبەجێ دەکرێت
03:07 PM - 2026-06-24
زۆرترین خوێنراو
-
ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاووتوێکردنی دوو پرسی گرنگ کۆدەبێتەوە
کوردستان 10:00 AM - 2026-06-24 -
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
جیهان 09:07 AM - 2026-06-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان هەنگاوی جدی بنرێت
ی ن ک 08:53 PM - 2026-06-23 -
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
کوردستان 08:41 PM - 2026-06-23 -
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
ی ن ک 08:30 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: لەهەرێم دەرفەتی گەورە هەیە بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار
کوردستان 06:15 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: هەرێم و عیراق هاوکاربن بۆ گەشەپێدانی ئابوری وڵات
کوردستان 04:58 PM - 2026-06-23 -
ترەمپ رەزامەندی ئێران بۆ پشکنینی ئەتۆمی رادەگەیەنێت و تاران رەتی دەکاتەوە
جیهان 04:18 PM - 2026-06-23



.png)



دابەزێنە

