کاندیدانی یەکێتی: "هەژماری من_مەسرور" تەنها بۆ گیرفانی بنەماڵەیە
کوردستان 01:30 PM - 2024-10-06
PUKMEDIA
هەژماری من
سەرۆکی یەکێتی پرۆژەی هەژماری من_مەسرور رەتدەکاتەوەو
داوا لە مووچەخۆران دەکات تەوتینی مووچە بکەن و لەو بارەیەشەوە کاندیدێکی لیستی
١٢٩ی یەکێتی دەڵێت: "پەیامەکەی سەرۆک بافڵ یاسایی و دەستورییە و هەژماری من_مەسرور پرۆژەیەکی ناشەفاف و نادەستوری و نایاساییە و بۆ
خزمەتی کۆمەڵێک کەسی ناو بنەماڵەیەکە، سەرۆکی حکومەت پێگەی خۆی و حکومەتەکەی بۆ
بەرژەوەندی تایبەت بەکارهێناوە".
هەژماری من ، هەژماری مەسرورە
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی
كوردستان، لە سێهەمین كەرنەڤاڵی فراوانی یەكێتی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی
پەرلەمانی كوردستان و ناساندنی كاندیدانی لیستی ١٢٩ـی یەكێتی رایگەیاند: " (هەژماری
من) نە هی منە و نە هی ئێوەیە، هەژماری مەسرورە، مووچهخۆران دهبێت تهوتین بكهن
نهك ههژماری من".
بۆ خزمەتی کۆمەڵێک کەسی ناو بنەماڵەیەکە
رێبوار محەمەد ساڵح کاندیدی ژمارە ٥٠ی لیستی ١٢٩ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بازنەی سلێمانی بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "پەیامی سەرۆک بافڵ بۆ رەتکردنەوەی هەژماری من_مەسرور پەیامێکی دەستوری و یاسایی و راشکاوانە بوو کە مووچەخۆران و خەڵکی هەرێم بە گشتی چاوەڕوانی بوون، چونکە هەژماری من_مەسرور پرۆژەیەکی ناشەفاف و نایاسایی و نادەستورییە و بۆ خزمەتی کۆمەڵێک کەسی ناو بنەماڵەیەکە و خزمەت بە مووچەخۆران ناکات".
"هەر لە پەیامەکەیدا سەرۆک بافڵ بەمووچەخۆران
دەڵێت تەوتینی مووچە بکەن لەو بانکانەی سەربە حکومەتی عیراقن کەئەوە یاساییە و بەپێی
داواکارییەکانی دادگای فیدراڵییەو، نەک وەک هەژماری من کە مووچەخۆران ناچار دەکات
لە بانکی سەربە بنەماڵە مامەڵە بکەن و بەگرێبەستی ناشەفاف مەحکومیان دەکات"،
رێبوار محەمەد ساڵح وادەڵێت.
تەوتینی مووچە جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵییە
تاکە چارەسەری هەمیشەیی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم تەوتینی مووچەیە و تاکە پرۆژەیە کە بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵییە بەبێ پیچ و پەنا.
شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "تەوتینی مووچە جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵییە وەک خۆی و بەبێ پیچ و پەنا، بەڵام هەژماری من_مەسرور خۆدزینەوە لە جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵیی و بەهۆی تەوتینی مووچەوە راستەوخۆ مووچەی فەرمانبەران لە بەغداوە دەچێتە ئەو بانکەی بۆیان دیاریکراوە".
"هەر کاتێک لە نێوان هەرێم و بەغدا کێشە
رووبدات بەهۆی تەوتینی مووچەوەیە کە مووچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێم لەو کێشانە بەدور
دەبن و لەرووی یاساییەوە باشترین رێگا بۆ چارەسەری یەکجاری کێشەی مووچە تەوتینە"،
شیروان میرزا وای وت.
پاڵپشتی سەرۆک بافڵ و تەوتینی مووچەین
شیلان زرار رەحمان کاندیدی ژمارە ١٢ی لیستی ١٢٩ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بازنەی هەولێر بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "پاڵپشتی تەواوی خۆمان رادەگەیەنین بۆ سەرۆک بافڵ و پرۆژەی تەوتینکردنی مووچە، چونکە بە تەوتینکردن مووچە نافەوتێت و لەکاتی خۆیدا دەدرێت، هاوکات ئەو پرۆژەیە پاڵپشتێکی گەورەی مووچەخۆرانە و دەتوانن سودمەند بن لەهەموو ئۆفەرەکانی حکومەتی عیراق بۆ مووچەخۆرانی دەستەبەر دەکات".
"بەپێچەوانەوە لە پرۆژەی هەژماری مندا موچە دەفەوتێت، بازرگانی پێوەدەکرێت و هەمووشمان دەزانین لەهەژماری مندا بانکەکان هی بنەماڵەیەکن و سود لەو پارانە وەردەگیرێت کەدەخرێتە ئەو بانکانەوە، جێی داخە کە سەرۆکی حکومەت پێگە و حکومەتی بۆ بەرژەوەندی شەخسی بەکارهێناوە"، شیلان زرار وای وت.
ئەمەش لەکاتێکدایە دادگای فیدراڵی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە لەنێوان بەغدا و هەولێردا بڕیاریداوە مووچەخۆرانی هەرێم لە یەکێک لە بانکە حکومییەکانی عیراق تەوتینیان بۆ بکرێتەوە، ئەمەش لەپێناو ئەوەی لیستی مووچەی حکومەتی هەرێم لە ناوی مردو و دووبارە و بندیوار پاک بکرێتەوە، بەڵام مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت لەژێر ناوی (هەژماری من) پڕۆژەیەکی بۆ بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم راگەیاند کە تەواو پێچەوانەی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵییە و ئەو بانکانەی لە سیستمەکەدا هەن ئەهلین و هیچ گەرەنتییەکیان نییە و هەرکاتێک ئیفلاسیان کرد مووچەی مووچەخۆران تێیدا دەفەوتێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لەسلێمانی دابەشکردنی نەوت بەردەوامە
03:09 PM - 2026-02-07 -
کۆسرەت رەسوڵ عەلی پیرۆزبایی لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات
01:19 PM - 2026-02-07 -
ئەمریکا تۆمەتبارێکی دیکەی هێرشەکەی بەنغازی دەستگیر کرد
11:40 AM - 2026-02-07 -
باران بارین بەردەوام دەبێت
10:25 AM - 2026-02-07
ئەمانەش ببینە
هەسەدە پێشنیازێك بۆ وەزارەتی بەرگریی سووریا دەكات
07:53 PM - 2026-02-07
ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ بەلیژنە هەمیشەییەكان دەدات
07:01 PM - 2026-02-07
رێگە قاچاخەکان لەکەرکوک دادەخرێن
05:21 PM - 2026-02-07
لەڕێی قوباد تاڵەبانییەوە وەبەرهێنەرانی سعودییە روو لەسلێمانی دەکەن
03:37 PM - 2026-02-07
زۆرترین خوێنراو
-
پارێزگاره كوردهكهی حهسهكه: بێ جیاوازی خزمهتی ههموو پێكهاتهكان دهكهین
کوردستان 02:36 PM - 2026-02-07 -
کۆسرەت رەسوڵ عەلی پیرۆزبایی لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات
کوردستان 01:19 PM - 2026-02-07 -
کوردێک دەبێتە ناوبژیوانى یاری کۆتایی کاسی ئاسیا
کوردستان 12:27 PM - 2026-02-07 -
ئەمریکا تۆمەتبارێکی دیکەی هێرشەکەی بەنغازی دەستگیر کرد
جیهان 11:40 AM - 2026-02-07 -
له ساڵوهگهڕی نهمریی نهجمهددین بیوككایادا
بیروڕا 11:03 AM - 2026-02-07 -
ئەم هەفتەیە دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت
کوردستان 10:33 AM - 2026-02-07 -
باران بارین بەردەوام دەبێت
کوردستان 10:25 AM - 2026-02-07 -
دوو منداڵ لە ڕانیە بەهۆی دووکەڵەوە خنکان
کوردستان 10:14 AM - 2026-02-07







دابەزێنە

