یەکێتی فەرمانبەران هەژماری من رەتدەکەنەوە
کوردستان 09:29 AM - 2024-10-06
PUKMEDIA
هەژماری من_مەسرور
یەکێتی فەرمانبەرانی کوردستان هەژماری من رەتدەکەنەوەو پشتیوانی لە بڕیارە مێژوویەکەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکەن بۆ تەوتینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
لەبەیاننامەیەکدا کە کۆپییەکی بۆ وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA نێردراوە، یەکێتی فەرمانبەرانی کوردستان لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، کە پشتیوانی بڕیارە مێژوییەکەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکەین بۆ رەتکردنەوەی هەژماری من و پشتگیری کردنی تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێک لە بانکە فیدراڵییەکانی (رافیدەین، رەشید، T.B.I).
یەکێتی فەرمانبەران بەناوی سەرجەم فەرمانبەرانەوە دەستخۆشی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات، بۆ کۆتایی هێنان بە هەژماری من و کارکردن بۆ تەوتینی موچەی فەرمانبەران و پاراستنی ماف و شایستە داراییەکانی مووچەخۆران و کۆتایی هێنان بە دواکەوتنی مووچە، رایدەگەیەنێت: "ئەوە خواستی هەرە زۆری مامۆستا و فەرمانبەران و خانەنشینان و هەموو چین و توێژەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە".
دوێنێ شەممە 5-10-2024 لە سێیەمین مەراسیمی بانگەشەی لیستی ١٢٩ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ناساندنی کاندیدانی لیستەکە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکیدا رایگەیاند: " (هەژماری من) نە هی منە و نە هی ئێوەیە، هەژماری مەسرورە، مووچهخۆران دهبێت تهوتین بكهن نهك ههژماری من".
PUKMEDIA
دەقی نوسراوی یەکێتی فەرمانبەران بە وێنە...
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

