riklam

هەژماری من لەبەرژوەندی بنەماڵەیەک و دژی مووچەخۆرانە

کوردستان 05:08 PM - 2024-10-05
مەسرور بارزانی حکومەتی هەرێمی کوردستان

مەسرور بارزانی

مووچە

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەمیشە بڕیارەکانی لەبەرژەوەندی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بووە و هەر ئەمەشە یەکێتی لە پارتی و حزبەکانی دیکە جیادەکاتەوە، هەژماری من کە مەسرور بارزانی بڕیاریداوە بۆ مووچەخۆران وەک سیستمێکی بانکی بیهێنێتەکایەوە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دژی وەستاوەتەوە و داوا لە مووچەخۆران دەکات لەبری هەژماری من، بچن تەوتین لە یەکێک لە بانکە حکومییەکانی عیراق بکەن، چونکە هیچ گەرەنتییەکی بۆ مووچەخۆران تێدانییە و دژی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیشە.

"هەژماری مەسرور"

سەرۆک بافڵ لە کەرنەڤاڵی ناساندنی کاندیدانی لیستی ١٢٩ـی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دا لە کۆیە رایگەیاند: " (هەژماری من) نە هی منە و نە هی ئێوەیە، هەژماری مەسرورە، مووچه‌خۆران ده‌بێت ته‌وتین بكه‌ن نه‌ك هه‌ژماری من".

هەژماری من لەبەرژەوەندی بنەماڵەیەکە

سەرۆکی حکومەت دەیەوێت لەڕێگای هەژماری من-ەوە مووچەخۆران ناچار بکات کە مووچەکانیان لەو پڕۆژەیەوە وەربرن، کاندیدێکی لیستی ١٢٩ی یەکێتیش دەڵێت: "هەژماری من تەنها بۆ بنەماڵەیەکە و لە زیانی مووچەخۆرانە، بۆیە گرنگە مووچەخۆران رەتی بکەنەوە کە بەشداری ئەو سیستمە بکەن".

شنیار ئەنوەر کاندیدی ژمارە ٤٣ لە لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ژمارە ١٢٩ لە بازنەی سلێمانی بە PUKMEDIA ی راگەیاند: "هەمووکات جیاوازی نێوان یەکێتی و پارتی ئەوەبوو کە یەکێتی لەپێناو بەرژەوەندی خەڵک و بەرژەوەندی گشتی بڕیار دەدات، بەڵام پارتی لەپێناو بەرژەوەندی بنەماڵەکەی بڕیار دەدات، هەژماری من-یش  وەک هەموو پڕۆژەکانی دیکەی سەرۆکی حکومەت تەنها لە پێناو بەرژەوەندی بنەماڵەکەیدایە، بۆیە گرنگە مووچەخۆران نەچنە ئەو سیستمەوە، چونکە هیچ گرەنتییەکی نییە".

"پێشتر بەهۆی ریفراندۆمەوە کە لە وادەیەکی خراپدا ئەنجامدرا، زیاتر لە نیوەی خاکی کوردستانمان لەدەستدا، پاشان بەهۆی سیاسەتی چەوتی حکومڕانییەوە نەوتەکەشمان لەدەستدا، ئێستاش دەیانەوێت لەڕێی سیاسەتێکی چەوتی بانکی بەناوی (هەژماری من) زیاتر سزای میللەتەکەمان بدەن، بەڵام ئەوە یەکێتییە کە دەیەوێت ئەو چەوتییانە راست بکاتەوە و کۆتایی بە دەسەڵاتی خۆسەپێن بهێنێت"، شنیار ئەنوەر وای وت.

ئاماژەی بەوەشدا: "داواکارم لە مووچەخۆران بە هیچ شێوەیەک بەشداری هەژماری من نەکەن، بەپێچەوانەوە بچن بەشداربن لە تەوتین لە یەکێک لە بانکە حکومییەکانی عیراق کە دواجار بڕیاری دادگای فیدراڵییە و رەتکردنەوەی نییە، هەر دەنگۆیەکیش باس لەوە بکات کە لە سلێمانی بەزۆر هەژماری من بە خانەنشینان و مووچەخۆران دەکرێت، دوورە لە راستیەوە و مووچەخۆرانی سلێمانی هەژماری من رەت دەکەنەوە".

هەژماری من هۆکاری سەرەکی راگرتنی مووچەیە

هەژماری من هیچ گەرەنتییەکی بۆ مووچەخۆران تێدانییە و هەرکاتێک بانکەکانی سیستمەکە ئیفلاسیان کرد بە زیانی مووچەخۆران کۆتاییدێت، چونکە بەشێکی زۆری بانکەکان ئەهلین و دژی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیشن".

جەبار گۆران کاندیدی ژمارە ٤٦ لە لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ژمارە ١٢٩ لە بازنەی سلێمانی بە PUKMEDIA ی راگەیاند: "هۆکاری نەناردن و دواکەوتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە چەند مانگی رابردوودا تەنها بۆ هەژماری من دەگەڕێتەوە کە حکومەتی هەرێم بە بیانوی جیاجیا کێشە بۆ تەوتین دروست دەکات، لەکاتێکدا تەوتین گەرەنتی زیاترە و مووچەخۆران دەتوانن سوودمەندبن لە پێشینەکان کە لەلایەن حکومەتی عیراقەوە دەدرێت بە مووچەخۆران".

"بەشێكی زۆر لەو بانکانەی لە هەژماری من-دا هەن نەک بانکی بنەماڵە، بانکی شەخسین و هەرکاتێک ئیفلاس بکات بە زیانی مووچەخۆران کۆتایی دێت، بۆیە گرنگە بە هیچ شێوەیەک مووچەخۆران بەشداری لە هەژماری من نەکەن، لە بەرامبەردا مووچەخۆران پێویستە تەوتین لە یەکێک لە بانکە حکومییەکانی عیراق بکەن، چونکە حکومەتی عیراق گەرەنتی مووچەکانیان دەکات"، جەبار گۆران وات وت.

ئاماژەی بەوەشدا: "ئەرکە لەسەر مووچەخۆران فشار بکەن بۆئەوەی کۆتایی ئەو سیستەمە بانکییە چەوتە بەناوی هەژماری من بهێندرێت، بۆئەوەی چیتر خێروبێری ئەم وڵاتە لەژێر ناوێکی تردا نەچێتە ناو گیرفانی بنەماڵەیەک".

دادگای فیدراڵی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە لەنێوان بەغدا و هەولێردا بڕیاریداوە مووچەخۆرانی هەرێم لە یەکێک لە بانکە حکومییەکانی عیراق تەوتینیان بۆ بکرێتەوە، ئەمەش لەپێناو ئەوەی لیستی مووچەی حکومەتی هەرێم لە ناوی مردو و دووبارە و بندیوار پاک بکرێتەوە، بەڵام مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت لەژێر ناوی (هەژماری من) پڕۆژەیەکی بۆ بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم راگەیاند کە تەواو پێچەوانەی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵییە و ئەو بانکانەی لە سیستمەکەدا هەن ئەهلین و هیچ گەرەنتییەکیان نییە و هەرکاتێک ئیفلاسیان کرد مووچەی مووچەخۆران تێیدا دەفەوتێت.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket