یەکێتی حکومەتی جیاکارو خۆسەپێن دەڕوخێنێت
کوردستان 09:58 AM - 2024-10-04
PUKMEDIA
لیستی ١٢٩ـی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڕیاریداوە کۆتایی
بە نایەکسانی و ئەو کەموکورتیانە بهێنیت کە لە حکومەتدا بوونیان هەیە، سەرۆک بافڵ-یش
بە روونی ئاماژەی بەوەدا کە دەسەڵاتی گەندەڵ دەڕووخێنین، کاندیدێکی لیستی ١٢٩ـی یەکێتیش
دەڵێت: " ئەو دەسەڵاتە دەڕوخێنین کە بەردەوام هەوڵ دەدات خەڵک برسی بکات و
دادپەروەری نەبێت".
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان لە کەرنەڤاڵی ناساندنی کاندیدانی لیستی ١٢٩ێ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
دا رایگەیاند: "بە پشتیوانی خودای گەورە، بە پشتیوانی خەڵکی کوردستان، ئەم دەسەلاتە
بۆگەن و گەندەڵە دەڕوخێنین".
یەکێتی لە خەمی خەڵکدایە
هەورین عەلی تۆفیق کاندیدی ژمارە٩ـی لیستی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان ژمارە ١٢٩ لە بازنەی هەولێر بە PUKMEDIA ی راگەیاند "قسەکانی سەرۆک بافڵ زۆر
روون و ئاشکرابوو کە وتی ئەو دەسەڵاتە دەڕوخێنین کە بەردەوام هەوڵ دەدات خەڵک برسی
بکات و دادپەروەری نەبێت و دوو زۆن هەبێت، لە زۆنێکیان بە کەیفی خۆی هەرچی داهات و
قوتی خەڵکی کوردستانە لەوێی سەرف بکات، زۆنەکەی دیکەش پێداویستی سەرەتایی نەبێت".
"سەرۆک بافڵ تەئکیدی لەوەکردەوە کە هەموومان
یەک دەست بین و پشتیوان بین بۆ روخاندنی ئەو دەسەڵاتەی کە هەموومان لێی بێزارین،
چونکە یەکێتی لە خەمی خەڵک و خزمەتگوزاریدایە بۆیان"، هەورین عەلی تۆفیق وای
وت.
"حکومڕانی خۆسەپێن دەڕوخێنین".
یەکێتی حکومڕانی خۆسەپێن و تایبەت بە هەنێک کەس
دەڕوخێنێت، چونکە تەنها یەکێتییە لە خەمی خەڵکیدایە.
مزەفەر حەسەن رەئوف کاندیدی ژمارە ٢٨ـی لیستی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان ژمارە ١٢٩ لە بازنەی سلێمانی بە PUKMEDIA ی راگەیاند: "حکومڕانی خۆسەپێنی پەیوەست
بە هەندێک کەسایەتی دەڕوخێنین".
"یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڕیاریداوە
کۆتایی بە دەسەڵاتی گەندەڵ بهێنێت، چونکە یەکێتی لە خەمی خەڵکیدایە و دەیەوێت چارەسەر
بۆ کێشەیانیان بدۆزێتەوە"، مزەفەر حەسەن رەئوف وای وت.
"پێویستە ئەم دەسەڵاتە بڕوخێت"
پەیامەکەی سەرۆک بافڵ کە دەڵێت دەیروخێنین مەبەستی
ئەو دەسەلاتەیە کە تایبەتە بە یەک بنەماڵە و بووەتە هۆی نەهامەتی و قەیران بۆ خەڵکی.
سامر محەمەد رەشید کاندیدی ژمارە ٢٧ـی لیستی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان ژمارە ١٢٩ لە پارێزگای دهۆک بە PUKMEDIA ی راگەیاند: "پەیامەکەی سەرۆک بافڵ
کە دەڵێت دەیڕوخێنین مەبەستی ئەو دەسەلاتە بۆگەیەنەیە کە چەندین ساڵە لەدەست یەک
بنەماڵەدایە و نەهامەتی و قەیران و بێ مووچەیی و بۆ خەڵکی هێناوە".
"پێویستە ئەم دەسەڵاتە بڕوخینین و بونیادی
بنێینەوە بە دەسەڵاتێکی بەهێز و فرە بڵندگۆ و پڕ خزمەت، پەیامەکانی سەرۆک بافڵ-یش
بۆ خزمەتی کوردستان و گەل و نیشتمان بوو".
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی خولی
شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیارە رۆژی ٢٠ـی ١٠ـی ٢٠٢٤ بەڕێوەبچێت، بە ١٧٢ کاندید
بەشداری دەکات کە دابەشبوون بەسەر بازنەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، هەروەها
"راستکردنەوەی رێڕەوی حکومڕانی" کردووەتە دروشمی سەرەکی و لە پەیامی سەرۆکی
یەکێتی و کاندیدەکانیشدا ئاماژە بەوەدەکرێت کە کۆتایی بە دەسەڵاتی گەندەڵ دەهێنن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

