riklam

زێرەڤانی گەنجێکی هەولێر دەکوژن

کوردستان 08:09 PM - 2024-10-03
گەنجە کوژراوەکە PUKMEDIA

گەنجە کوژراوەکە

هەولێر

گەنجێک لە هەولێر لەلایەن هێزەکانی زێرەڤانییەوە دەکوژرێت و خانەوادەکەی لەلیدوانێکدا رایدەگەیەنن: "هێزێکی زۆری زێرەڤانی هێرشێان کردە سەر گوندەکەمان و تەقەیان کردووە، بۆیە لە خوێنی براکەمان خۆش نابین".


دانا محێدین گەنجێکی دانیشتووی گوندی  کۆڕەکی سەر بەناحیەی كەسنەزانە لە هەولێر لەلایەن هێزەکانی زێرەڤانییەوە کوژراوە کە ماوەیەكە ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و لەو بارەیەوە کەسوکارەکەی رایدەگەیەنن: "کێشەی زەوی و زار لە گوندەکەمان هەبووە کەچەندین جار لایەنی پەیوەندیدارمان ئاگادار کردۆتەوە بەڵام کەس نەهاتووە بەدەنگمانەوە".


"دانا یەکێک بوو لەو گەنجانەی کەدەیویست لە گوند خانوو دروست بکات، کەلەناکاو هێزێکی زێرەڤانی یاویەتی بەسەر گوندەکەدا و تەقەیان کردوەو دانا بەو هۆیەوە کوژراوە، بۆیە ئێمە لە خوێنی کوڕەکەمان خۆش نابین"، کەسوکاری دانا وادەڵێن.


PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket