رێوڕەسمی حەوتەمین ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال لەکەرکوک دەستیپێکرد
کوردستان 04:58 PM - 2024-10-03
PUKMEDIA
رێوڕەسمی حەوتەمین ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال
ئەمڕۆ پێنج شەممە 3-10-2024 لە شاری کەرکوک رێوڕەسمی حەوتەمین ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال بەئامادەبونی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆککۆماری عیراق و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێم و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حزبی و حکومی و سەرکردەی لایەنە عیراقی و کوردستانییەکان دەستیپێکرد.
سەرەتای مەراسیمەکە بە دەقیقەیەک وەستان بۆ گیانی پاکی سەرۆک مام جەلال و سەرجەم شەهیدانی کوردستان بە مارشی سرودی ئەی رەقیب دەستیپێکرد و دواتر چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز خوێندرایەوە.
پارێزگار: کەرکوک پێویستی زۆری بە سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلالە
رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک لەوتەیەکدا، پاش بەخێرهاتنی ئامادەبووان، رایگەیاند: "ئەمڕۆ شاری کەرکوک ئامێز بۆ ساڵیادی کۆچی دواییی سەرکردەیەک دەکاتەوە کە هەموو ژیانی بۆ ئازادی و پێکەوە ژیان لە عیراق تەرخانکردووەو پێویستە لێوەی فێرببین کە لەسەر رێبازە پیرۆزەکەی درێژە بە ژیان بدەین".
"عیراق و هەرێمی کوردستان بە گشتی و کەرکوک بەتایبەتی پێویستی زۆری بە سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلال هەیەو ئەرکمانە لەسەر رێبازی چەپکە گوڵەکە پێکەوە بەشداربین لە خزمەتی خەڵک و ئاوەدانکردنەوە، هاوکات خەڵکی کەرکوک دڵنیادەکەمەوە کە سیاسەتی حکومەتی خۆجێی کەرکوک لەسەر رێبازەکەی مام دەڕوات، کەپێکەوە ژیان و خزمەتکردنە، بۆیە داوا لەتاک بەتاکی شاری کەرکوک دەکەم کە هاوکارمان بن لەم ئەرکە پیرۆزەدا، پێم خۆشە هەر لەم یادەدا رێزی تایبەتمان بۆ هاوخەباتی سەرۆک مام جەلال خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بنێرین"، رێبوار تەها وای وت.
سەرۆککۆمار: مام جەلال ئاشتی و پێکەوە ژیانی لەکەرکوک خوڵقاند
پاشان د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆککۆماری عیراق وتەیەکی پێشکەش کرد و تیشکی
خستەسەر رۆڵی سەرۆک مام جەلال لە پێکەوە ژیان لە عیراق بە گشتی و لە کەرکوک
بەتایبەتی و جەختی لە پێویستی
پەرەپێدانی پێکەوەژیانی ئاشتیانە لە کەرکوك و چەسپاندنی پێکەوەگونجان لەنێوان پێکهاتەکانی
شارەکە کردەوە، لەپێناو خزمەتکردنی هاووڵاتیان".
دواتر پانێلێک دەربارەی سەرۆک مام جەلال و هەوڵەکانی بۆ پێکەوە ژیانی
ئاشتیانەی پێکهاتەکانی کەرکوک بەڕێوەچوو.
د. محەمەد سابیر: سەرۆک مام جەلال سەرکردەیەکی هەمیشە زیندووە لەناو دڵماندا
لەکۆتایی مەراسیمەکەشدا باڵیۆز د. محەمەد سابیر سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی وتاری خانەوادەی سەرۆک مام جەلال و دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی پێشکەش کرد و پاش بەخێرهاتنی ئامادەبوان رایگەیاند: "سەرۆک مام جەلال سەرکردەیەکی هەمیشە زیندووە لەناو دڵماندا، چونکە زیاتر لە نیو سەدە ژیانی خۆی بۆ ئازادی میلەتەکەی و پێکەوە ژیان لە عیراق تەرخانکرد، هەروەها سەرۆک مام جەلال خەباتی زۆری کرد بۆ کەرکوک کەبە عیراقێکی بچوککراوە ناو دەبرێت و هەمیشە هەوڵیداوە خەڵکەکەی تێکەڵی ململانێ سیاسییەکان نەکرێن و غەدریان لێ نەکرێت".
"سەرۆک مام جەلال رۆڵی گرنگی هەبوو لە نوسینەوەی دەستوری عیراق و
پاراستنی مافی سەرجەم پێکهاتەکان لە عیراق و دروستکردنی هاوسەنگی لەنێوان
لایەنەکان، بۆیە گرنگە لەسەر رێبازی چەپکە گوڵەکەی سەرۆک مام جەلال بەردەوام بین و
هەموو هەوڵێکمان بخەینە گەڕ بۆ پێکەوە ژیان لە کەرکوک و عیراق بە گشتی"،
باڵیۆز د. مەحەمەد سابیر وای وت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

