پەیامەكان بۆ ساڵیادی شكۆی نەتەوەو نیشتمان
کوردستان 11:21 AM - 2024-10-03
PUKMEDIA
سەرۆك مام جەلال
ئەمڕۆ حەوت ساڵ بەسەر ژیانئاوایی شكۆی نەتەوەو نیشتمان سەرۆك مام جەلال-دا تێدەپەڕێت، بەو بۆنە خەمناكەوە ژمارەیەك پەیام بڵاوكراونەتەوەو تێیاندا بەڵێنی درێژەپێدان بە رێبازەكەی و كاروانەكەی بۆ بەدیهتنی تەواوی مافە رەواكانی گەلەكەمان دووپاتكراونەتەوە.
دەقی پەیامەكان:
رەفعەت عەبدوڵڵا: مام جەلالی رابەر تەمەنی بۆ كوردایەتی و دیموكراسی تەرخانكرد
لەحەوتەمین ساڵیادی ماڵئاوایی سەرۆك مام جەلالدا
مێژووی خەبات و تێكۆشانی درەوشاوەی سەرۆك مام جەلال، مێژوویەكی پڕ شانازی و سەروەرییە بۆ گەلەكەمان بەتایبەتی لە رێبەرایەتیكردنی شۆڕشی نوێی گەلەكەمان، كە خوێندنگەیەكی كوردپەروەرانە بووە بۆ ڕابردوو و ئێستا و داهاتوشمان، بۆ نەوەكانمان، مام جەلالی رابەر سەراپای تەمەنی خۆی بۆ كوردایەتی و دیموكراسی و ئازادی و بەدیهێنانی مافەڕەواكانی گەلەكەمان تەرخانكردبوو، بۆیە ئەمڕۆ لە حەوتەمین ساڵیادی مامی رابەردا، درود و سڵاو دەنێرین بۆ رۆحی پیرۆزی سەرۆك مام جەلال و بەڵێنی پێدەدەین درێژەپێدەری رێبازەكەی بین و لە كاروانەكەی بەردەوام بین تابەدیهتنانی تەواوی مافە رەواكانی گەلەكەمان.
هەزاران سڵاو لەگیانی پاكی سەرۆك مام جەلال
درود بۆ رۆحی پاكی شەهیدان
رفعەت عەبدوڵڵا
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ: مام جەلال ئیلهام بەخشی كوردایەتی بوو
ئەمڕۆ بە شكۆوە یادی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال دەكەینەوە، بەڵێن دەدەین كە پارێزەری رێبازەكەی بین و بە وەفابین بۆ خوێنی شەهیدان و تێكۆشەرانی راستەقینەی یەكێتییەكەمان.
مام جەلال رێ نیشاندەرو ئیلهام بەخشی كوردایەتی بوو، مام نەك تەنها لە كوردستان و عیراق بەڵكو لەسەر ئاستی جیهان كۆتری ئاشتی و سیمبولی پێكەوە ژیان بوو، رێبازی مام جەلال بە ئیلهام بەخشین لە شاڕێگەی خەباتی كاك كۆسرەت و ماندوبوونی هێرۆخان هەر بەردەوام دەبێت و هەنگاو دەنێین بۆئەوەی یەكێتی لە رێبازی كوردایەتی و بەرخودان هەمیشە بەردەوام بێت.
یاد و یادەوەری هەمیشە زیندوو بێت.
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ
سەركەوت زەكی: رابەرمان رێبازەكەت بەردەوامە
پەیامی سەركەوت زەكی
بۆ ساڵیادی سەرۆك مام جەلال
لەم یادە پڕشكۆیەدا سەری ڕێز و نەوازش لە ئاست مێژووە پڕ سەروەرییەكەی سەرۆك مام جەلالدا دائەنەوێنین و دەستی ڕێز بە سنگەوە دەگرین لەئاست خەبات و تێكۆشانی بێ وچانی مامی رابەرمان، پێیدەڵین “رابەرمان رێبازەكەت بەردەوامەو لەسەر رێچكەی خوێندنگەكەی تۆ ئێستا یەكێتیی لەوپەری بەهێزیداو لەم هەڵبژاردنەدا دەیەوێت كۆتایی بەو ناداد پەروەرییە بهێنین كە هاتۆتەدی و ئێستا دەسەڵاتێكی قۆرغكار دەیبات بەڕێوە، بەڵێن دەدەین بەردەوام بین لەسەر رێبازی پیرۆزت.
درود بۆ ڕۆحی پاكی سەرۆك مام جەلال،
هەزاران درود بۆ گیانی پاكی شەهیدان.
سەركەوت زەكی
ئەندامی مەكتەبی سیاسی
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

