وەزارەتی دارایی كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئابی راگەیاند
کوردستان 09:30 AM - 2024-10-03
PUKMEDIA
دراوی عیراقی
وەزارەتی دارایی عیراق تەواوكاری مووچەی مانگی ئابی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی ناردو وەزارەتی داراییش لیستی مووچەی راگەیاند، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش دەڵێت: "تاكە هۆكار بۆ نەناردنی مووچە لەلایەنی عیراقەوە هەژماری منە".
دابەشكردنی مووچەی مانگی ئاب دەستیپێكرد
وەزارەتی دارایی لە راگەیەنراوێكدا، كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئابی راگەیاند، كەلەماوەی پێنج رۆژدا مووچەی سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێم دابەشدەكات و لە سبەینێوە دەستبە دابەشكردنی مووچە دەكرێت.
سەرۆكی یەكێتی: هەژماری من كێشەی بۆ مووچە دروستكردووە
ئەمەش لەكاتێكدایە، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دوێنێ چوار شەممە لەكەرنەڤاڵی ناساندنی كاندیدەكانی یەكێتی لەهەڵەبجە وتی: "هۆكاری نەهاتنی مووچە ئەوەیە دەسەڵاتی خۆسەپێنی هەرێم دەیەوێت مووچە لەبانكەكانی خۆیانەوە بدرێت، هەرچەندە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كێشەی بودجەی لەبەغدا چارەسەر كرد، بەڵام ئەوان نەیانهێشت، چونكە دەیانەوێت بچێتە گیرفانی خۆیانەوەو گیرفانی لێپڕبكەن".
سەرۆكی یەكێتی وتیشی: "17 ساڵ و نیوە پۆستی سەرۆكوەزیرانی هەرێم لای حزبێكە، با ئیتر كاك مەسرور بارزانی و وەزیرەكانی پارتی خانەنشینییەكانیان لەهەژماری من وەربگرن".
دوای وتەكانی سەرۆكی یەكێتی، وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە كە تیایدا هاتووە، "رۆژی هەینی دەستبە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئاب دەكرێت و لەماوەی چەند رۆژێكدا مووچەی سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆران دابەش دەكرێت".
دارایی: بەشێكی مووچەی مانگی ئەیلول نێردراوە
لە راگەیەنراوەكەی دارایی دا هاتبوو: "رۆژی هەینی (٢٠٢٤/١٠/٤) دابەشكردنی مووچەی مانگی ئابی خانەنشینی شارستانی دەستپێدەكات و رۆژی سێ شەممە ( ٢٠٢٤/١٠/٨ ) بەسەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران كۆتایی دێت".
لەڕاگەیەنراوەكەدا ئەوەشخراوەتەڕوو: "دوای تەواوكردنی سەرجەم ڕێكارەكانی ناردنی تەمویلی مووچەی مانگی ئەیلول، ئێوارەی ڕۆژی چوار شەممە بڕی (٥٩٨،٠٠٠،٠٠٠) ملیار دینار وەك تەمویلی مووچەی مانگی ئەیلولی فەرمەنبەران و خانەنشینانی شارستانی و فەرمانبەرانی گرێبەست خرایە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان، هاوكات بڕیارە هەفتەی داهاتوو سەرجەم ئەو لێبڕینانە خەرج بكرێت كە لەمانگی 2 وەوە راگیراون".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

